کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من و (فه‌رهاد پیرباڵ) و چیرۆکی (که‌رو ئاشه‌وانه‌که‌)...

Sunday, 27/03/2011, 12:00



وه‌ڵامێک بۆ هاوڕێ ڕه‌ش


سڵاوی نه‌ورۆزو ئازادی

ئه‌گێرنه‌وه‌ ئاشه‌وانێکی پیرو کوره‌ مناڵ کاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ گوێ درێژێکدا بۆ شوێنی خۆیان به‌ پێیان ده‌گه‌رێنه‌وه‌، پاش به‌رێکه‌وتن ده‌گه‌نه‌ کۆمه‌ڵه‌ که‌سێک به‌ توانجه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێن ‌خوایه‌ ئه‌م دوانه‌ که بێ مێشکن.. ئه‌و گوێدرێژه‌شیان پییه‌و . که‌چی به‌ پێ ده‌رۆن... پیاوه‌ که‌ پاشی تۆزێک کوره‌که‌ی سواری گوێ درێژه‌که‌ ده‌کات... پاسان ملی رێ ده‌گرن. ئه‌م جاره‌ توشی که‌سانێکی دیکه‌ ده‌بن.. به‌ توانجه‌وه‌ پێیان ده‌لێن .. سه‌یری ئه‌و کوره‌ گه‌نجه‌چه‌ند دڵ ره‌قه‌.. خۆی سواری گوێدریژه‌که‌ بوه‌و مامه‌ پیره‌ش به‌ پێ ده‌روا.. پاش جه‌ند هه‌نگاوێ کابرا ده‌ڵێ کورم دابه‌زه‌ من سه‌ر ده‌که‌وم... ده‌که‌ونه‌وه‌ رێ.... هێنده‌ی پێ ناچێ توشی کۆمه‌ڵه‌که‌سانێکی دیکه‌ ده‌بن.. به‌ توانجه‌وه‌ به‌ مامه‌ پیره‌ ده‌ڵین.. سه‌یری ئه‌م کابرایه‌ ناکه‌ی .. مناڵه‌که‌ی به‌ پێ ده‌رواو.. خۆشی بێ باکانه‌ سواری گوێ درێژه‌که‌ بوه‌.. ئه‌مچا پیره‌ش داده‌به‌زێ و پاشی چه‌ند هه‌نگاوێ خۆی وکوره‌که‌ی سواری گوێ درێژه‌که‌ ده‌بن... ئه‌مجا هێنده‌ی پێ ناچی توشی که‌سانێکی دیکه‌ ده‌بن.. پێیان ده‌ڵین سه‌یری ئه‌م زاڵمانه‌ که‌ن.. به‌زه‌ییان به‌و گوێ دریژه‌دا نایه‌ته‌وه‌.. ئه‌م جاره‌ داده‌به‌زن و دارێک دێنن وچوار په‌لی گوێدریژه‌که‌ی پێوه‌ شه‌ته‌ک ئه‌ده‌ن و هه‌ریه‌که‌ی له‌ سه‌رێکیه‌وه‌ هه‌لی ئه‌گرنو ئه‌ی ده‌ن به‌ شانیاندا.......

ئالێره‌وه‌ ..هه‌ریه‌که‌ی له‌ گۆشه‌ نیگایه‌که‌وه‌ .. بریار به‌سه‌ر روداوه‌کاندا ئه‌داو هه‌ڵوێستی که‌سێکی وه‌ک من ئه‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ له‌ گرته‌یه‌کی ڤیدێۆیدا من له‌ پشت پیرباڵه‌وه‌ وه‌ستاوم بۆ دیفاع لی کردنی .جارێ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ زۆر ناته‌واوه‌ ده‌بوو له‌ سه‌رای ئازادیه‌وه‌ ده‌ستی پێ بکردایه‌ له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی فه‌رهاد له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێ گه‌نجی هه‌رزه‌کاره‌وه‌ که‌ تیایاندا هه‌بوو 18 ساڵی ته‌واو نه‌کردبوو به‌ڵکو به‌ ئیعازیچاند که‌سانێکی دیکه‌ که‌وتنه‌ سه‌ر وپۆتلاکی فه‌رهاد پیرباڵ که‌ له‌و بروایه‌دام ناش زانن فه‌رهاد کێیه‌...

به‌هه‌ر حال من له‌ دوره‌وه‌ له‌گه‌ل مامۆستا شیرزاد حه‌سه‌نی خاڵۆزایدا وه‌ستابوم کاتێکم زانی چه‌ند که‌سێک ئه‌یان ویست فه‌رهاد له‌ناو حه‌شاماته‌که‌ له‌ ژێر شه‌قو بوتڵه‌ ئاودا بێننه‌ ده‌رێ دیمه‌نه‌که‌ش دژوار بوو...ئه‌وه‌ بوو براده‌رێک شانی شکا بوو وه‌ یه‌ک دوانێکی دیکه‌\س ئازاریان پێ گه‌یشت که‌ سیکی وه‌ک من که‌ له‌ سه‌لام زیاتر هیچ شتێک ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تی فه‌رهاد نازانم.. وه‌ ئه‌و دیمه‌نه‌ش (لێدانی فه‌رهاد) م به‌ شێوازێکی جوان نه‌زانی بۆ شاری رۆشنبیری(سلێمانی) پێم وابوو ده‌بو هه‌لێکی بدرێتێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لوێستی خۆی راست یان یه‌ک لایی بکاته‌وه‌ .. به‌و پێیه‌ی که‌ هاتبوو بڵێ من بۆیه‌ متمانه‌م به‌ مه‌سعود به‌رزانی داوه‌که‌ . که‌ به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌زانم که‌ ده‌بوو به‌رزانی بێته‌ به‌ر سه‌راو راسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆ پیشانده‌رانه‌دا گفتو گۆ بکات نه‌ک ئه‌م لاو ئه‌ولای تر.. ئیتر ئه‌وه‌ بوو به‌ چه‌ند براده‌رێک فه‌رهادمان ده‌رهێنا له‌ ده‌ستیان و خوا هه‌ڵ ناگرێ خه‌ڵکه‌که‌ که‌ منیان دی که‌مێک کشانه‌وه‌ .کردمان به‌و دیو ده‌رگای ئالیاتی سه‌رادا که‌ پڕ بوو، له‌ پێشمه‌رگه‌و کرێکارو چاندین به‌رپرسی یه‌کێتی...وه‌ کاتێ ویستم هێوری بکه‌مه‌وه‌..نه‌م توانی قسه‌کانم ته‌واو که‌م و کشامه‌ دواوه‌...من له‌ سه‌نگه‌ری که‌سانیم دوریشم له‌و که‌سانه‌ی که‌ ویستویانه‌ که‌ری هه‌ردوو چۆگه‌ بن..

لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێ به‌ کاکه‌ هاورێ ره‌ش بڵێم من په‌روه‌رده‌ی عه‌شقێکم سنوری کتێبه‌ ئاسمانیه‌کانیشی به‌زاندوه‌...وه‌ له‌ سۆزی خۆمه‌وه‌ حه‌ز به‌ ئازاردانی که‌س ناکه‌م گه‌ر ناحه‌زیشم بێ.. که‌ فه‌رهادم به‌و زه‌لیلیه‌ بینی به‌ جوانم نه‌زانی نه‌ک ئه‌و ته‌نیا هه‌ر که‌سێکی که‌ بوایه‌... ئه‌وه‌ ش هه‌یه‌ هه‌ندێ چار مرۆڤ به‌ عه‌فه‌ویانه‌و ناراسته‌وخۆ ده‌که‌وێته‌ هه‌ڵویستێکه‌وه‌ .. که‌ هه‌ندێک پێیان خۆش بێ وهه‌ندێک پێیان ناخۆش بێ..

ئیتر سه‌رکه‌وتنتان به‌ ئاوات ده‌خوازم

محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان

ژه‌نه‌ڕاڵی پایز

سوید


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە