کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

کوردۆ شوانی: لە كەركوكەوە بەرەو كردار!!

جارێكی تر دۆخێكی ئاڵۆز و ناسەقامگیر بەرۆكی ئێراقی گرتەوە، ئەوەی ئێستا دەگوزەررێت هەنگاونانە بەرەو ئایندەیەكی تاریك و پڕمەترسی، هەڵبەتە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین كەوتۆتە ناو گێژاوێكە دەرئەنجام سەرجەم گەلانی ناوچەكە زەرەرمەندی هاوبەش دەبن. هەرچەندە حاڵی حازر چەند وڵاتێك داینەمۆ و هێزی پشت ئەو قەرانە ترسناكەن...

کوردۆ شوانی: كورد و داعش

لە دوای دەس بەسەرداگرتنی شاری موسڵ لە لایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە، تەواوی میدیای باشوری كوردستان سەرقاڵە بە هەواڵەكانی جموجۆڵی ئەوگروپەوە، ئەوەی جێی سەرنجە ناوی داعش لە بەشێكی زۆر لەو میدیا ودەزگا ڕاگەیاندنانەوە وەك خۆی باس دەكرێت، واتا بەو ناوەی كە خودی ئەو گروپە تیپرۆریستە ناوی خۆیان دەهێنن،...

کوردۆ شوانی: نەوت و ژن...?

بەر لە هەمو وڵاتانی ئەم ڕۆژهەڵاتی ناوینە ، پێش ئەوانەیش جەهەنمی بیابانیان وەك بەهەشتی سەرزەمینە ، لە كوردستان خاك بۆنی نەوتی لێوەهات، لەوكاتەوە گەلەگورگ سەریان تێژەنی و تێرو پڕ بون خاكیش پڕبوو لە كارەسات ، بۆ نەوتی شوم لە دورترین وڵاتەوە كاروانی تاڵانچی دەهات ، نەوتخوازەكان هەر لێرەدا...

کوردۆ شوانی: ناتەبایی و دەوڵەتێكی بێ دڵ!!

نەتەوەی كورد كە نەتەوەیەكی بێ دەوڵەتە هەمیشە بە هیوای ئەو ڕۆژەیە خەونی مێژوویی بەدی بێت و بگات بە سەربەخۆیی، بۆ ئەوەی وەك هەر نەتەوەیەكی تری ئەم گۆی زەوییە بە پێواژۆی دەوڵەتبووندا تێپەڕێت و چێژی ئەو مافەڕەوایەی بكات كە لیێ زەوتكراوە، دەیان ساڵە كورد خەبات بۆ سەربەخۆیی دەكات و قوربانی ئەدات و وەكو خەونێكی...

کوردۆ شوانی: دار بەڕووەكە و ئاماژەكانی سەركەوتن؟

تێكۆشانی خەباتكارانی باكوری كوردستان هاوتەریب لە گەڵ شۆڕشی شاخ و بەرخۆدانی پارتیزانی و چەكداری بۆ بەدەستهێنانی مافە زەوتكراوەكانی گەلی كورد، گرنگیەكی زۆریشی بە تێكۆشانی مەدەنی و دیموكراسی داوە هەرچەندە ئاستەنگی و زەحمەتیەكی بێوێنەی بۆ هاتۆتە پێش لەو بوارەدا. كاتێك كە شۆڕشی ئازادی لە لایەن دەوڵەتی...

کوردۆ شوانی: لە ڕاپەرٍینی شۆڕشگێڕیەوە بەرەو سەرهەڵدانی دیموكراسی

لە دوای گەورەترین مەرگەسات و مەزنترین قوربانیدان لە مێژوی خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد لە باشوری كوردستاندا، ڕاپەڕینێكی جەماوەری ئەنجامدراو تەواوی خاكی باشوری وڵات لە دەستی دڕەندەكانی ڕژێمی بەعس ئازادكرا، هەرچەندە هۆكاری ناوخۆیی ئێراق و دەستێوەردانی دەرەكی زەمینەیەكی گونجاوی ڕەساند بۆ ئەو ڕاپەڕینە،...

کوردۆ شوانی: شەهید هەڵەبجەی قامیشلۆ

دوانزەی ئازار دەساڵا تێپەڕبوو بە سەر ئەو كۆمەڵكوژیەی لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان بەدەستی دڕندەكانی بەعسی سوری ئەنجامدرا، ئەو كۆمەڵ كوژیە لە ئەنجامی یاری تۆپی پێی نیوان دوو تیپ هاتە ئاراوە، بەڵام وەك ئەوەی مرۆڤ كوژەكانی ئەسەد لە دەرفەتێك بگەڕێن بۆ كوشتنی لاوەكانی كورد و پیشتر نەخشەیان بۆ كێشابوو...

کوردۆ شوانی: دوو قسە سەبارەت بەقسەی ئەو دوو پیاوە؟

ناكۆكیە سیاسیەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كە ناوبەناو سەرهەڵدەداتەوە، زیاتر لە دوو كەسدا كۆبۆتەوە، ئەوەش ڕەوشەكەی گەیاندووە بەئاستێك خەڵك بەتەواوی نائومێد بووە، لەكاتێكدا ژیانی ئاسای هاوڵاتیان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دژوارتر دەبێت‌و خەمی بێ موچەیی بووە بەگەورەترین خەم‌و مەینەتی لەهەرێمی كوردستاندا، ئەبێ...

کوردۆ شوانی: خوێن و ئابڕو

ئیتر بەسە خوێن خاوێنتان ناكاتەوە، خوێن بڕێژن وەكو لافاو پەڵەی ڕەشی بێ ئابڕویی ناشواتەوە، ئیتر بەسە ئەم خوێن ڕشتنە ڕاگرن، كە بێ ئابڕون كەسێكی تر بۆ ئەكوژن خۆتان بمرن ! ئێوە ئەڵێن ئابڕو بارێكی سەنگینە گەر هەتانە كوا لە كوێدا هەڵی ئەگرن ؟ بەنەفرەت بن ئابڕوی خۆتان ونكردووە، ئەڵێن پیاوین!!...

کوردۆ شوانی: ژن راستینه‌ی خۆی ونکردووه‌

پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌ بردن و نوێنه‌رایه‌تیکردن له‌ باشوری کوردستاندا به‌ته‌واوی پرۆسه‌یه‌کی پیاوانه‌یه‌، پیاوانه‌ی به‌و واتایه‌ی سه‌رجه‌م کایه‌کانی سیاسه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حزبه‌کان له‌ لایه‌ن ڕه‌گه‌زی نێره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت. ده‌س به‌سه‌رداگرتنی پله‌و پایه‌کان له‌ لایه‌ن...

کوردۆ شوانی: ساختەكاری ئەلیكترۆنی؟

جارێكیتر بەرەو هەڵبژاردن، ئەو پرۆسەیەی هەمیشە خەمی حزبەكانە و ئەركی سەرشانی هاوڵاتیانە، هەرچەندە بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەردا لە سیستەمی دیموكراسیدا مافێكە بۆ هاوڵاتیان فەراهەم كراوە، كەسی دەنگدەر ئازادە لەوەی بەشداری دەنگدان بەكات یاخود نا، بەڵام لەم هەرێمەی خۆماندا وەك ئەركێك دراوە...

کوردۆ شوانی: كۆمۆ و سۆمۆ

كۆمۆ و سۆمۆ شەڕیانە نازانم خەتای كامیانە هەروا بگرەو بەردەیە ئەڵێ شەڕی جەردەیە سۆمۆ ئەڵێ من پیرم سەد ئەوەندەی تۆ ژیرم خاوەن ئەزمونی زۆرم ساڵانێكە نەوتخۆرم كۆمۆ ئەڵێ من گەنجم لە بەرچاو بگرە ڕەنجم قۆڵم لێی هەڵماڵیوە نەوت ئەنێرم بەودیوا سۆمۆ ئەڵێ ناتوانی بێ ئەمری شارستانی مالیكی مه‌لیك...

کوردۆ شوانی: وڵاتی ملیاردێرەكان سەروەتەكەی بۆ كێیە؟!

نزیكی سەدەیەكە كوردستان دابەشكراوە. دابەشكردنی خاكی نەتەوەیەك بە سەرچوار دەوڵەتدا پیلانێكی ترسناكی پاكتاوكردن و"ئاسمیلاسیۆن" وەك خۆلێكردن یان خودسڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی كورد بە بنەما دەگرێت. لە بنەڕەتدا دابەشكردنی كوردستان بە واتای زەوتكردنی ماف و ئازادییەكانی گەلی كورد هەژمار دەكرێت، بێگومان...

کوردۆ شوانی: سروودێك بۆ ئێوارەیەكی خوێناوی

چاوەڕوان بووین شەقامەكان هەمیشەپڕ لە جوانی بێ وڵات پڕ لە خۆشەویستی و ژیان و ئاوەدانی بێ كە دێوەزمەی گەندەڵی وڵاتی وێران كردبێ خەونەكانمان وەكو سەراب دەڕوا و لەبەرچاو ون دەبێ ئێوە بۆچی توڕە دەبن گەل لە ئێوە توڕە بووە ئەو شەقامەچی كردبوو لەبەرچی خوێناوی بووە با ماڵێكتان بسوتایە ئێ خۆ ئێوە فەرمانڕەوان...

کوردۆ شوانی: "ئامەدەكەی كاوە و شیرین"

پەنجەكانم پێنوس لە ئامێز ناگرن ئەلەرزن و ترس دایگرتوون، چاوەكانم بارانێ فرمێسكیان تیایە پێلوكان ڕێیان لێگرتوون، دڵم ئێستا خێرا خێرا سینەم ئەكوتێ هەستەكانم ئەڵێ مردوون، لێم ببورە نازانم چیت بۆ بنوسم وشەی ناخم وشك هەڵهاتوون، ساوای سەدە بەهێز ترین دەنگی زەنگ و گەورەترین گەورەی بجوك، سیمبولەكەی عامودا...