کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆئاشقانی تیشكی خۆر

Sunday, 27/03/2011, 12:00



ئەوین دارانی تیشكی خۆر
هەستنە سەرپێ
بەئاگابن
گێژەڵۆكەیەكی تاوان
بەرەووارگەی
مرۆڤایەتی لەڕێیە
بۆمەنزڵی گزنگی خۆر
هەنگاوئەنێ
شەمشەمەكوێرەكانی
شەوەزەنگ
وابەنیازن
دڵی خۆرلەلێدان بخەن
جیهان بكەن
بەتاریكستانی بێ سنور
بەخەزانێكی لەناكاو
هەشتاملوێن چاوهەڵوەرێ !!
گەردەخوازن
شەوەزەنگی تار تێپەڕێ
وڵات وەكوچراخان بێ
وشەی شەڕ
لەزبڵدانی مێژودا
لەچاڵ نرێ
ئەم نیشتمانە هەوارگەى
فریشتەى ئاسودەیی بێ
كوردستانی پارچەپارچەو
سوتماك كراو
زامەكانی هەتوان كرێ
پەپولەكان بەبۆنی گوڵ ئاشنابن
بزە وخەندە لەسەرلێوی مناڵان بێ
جارێكی دی
بسكی سپی دایكانی كورد
لەقوڕدا دەسكەنەنەكرێ،
هەموو ڕابن
وەك چیاكانی زاگرۆس
دەست لەناودەست
بەگژهەوری ڕەشدا بچن
نەعرەتەی ئازادی لێدە ن
ئەم گەردونەبلەرزێنن
ناخی هەموو ماف پەروەران
وەك و بوركان بهەژێنن
دەباچیدی ستەم كاران
غەرقی لیتەی خەفڵەت نەبن
بابزانن گەلی ئێمە
ئەشقی روناكی وژیانە
لەگەڵ هەناسەی تیشكی خۆر
ئاوێتەیە،
لەهڵمەت وتۆڵەسەندن
تێكڕا بازی چنگ بەگرى
بەرخۆدانە

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە