مسوڵمانێكی مونافیق هەڕەشە دەكات؟!!
Sunday, 29/07/2012, 12:00
ئەوە ئاشكرایە دوژمنی سەرسەختی كورد دەوڵەتی توركیایە ئەودوژمنایەتییەی لە ئاستیكدایە بووە بەبەشێك لە كلتوری ئەو وڵاتە و هەرلەمنداڵییەوە هاوڵاتییانی توركی لەسەرپەروەردە دەكرێت، ئەگەر ئاوڕلە مێژویەكی دورتریش نەدەینەوە دەكرێت نەوەت ساڵی ڕابردو وەك نمونە بێنینەبەرچاو كە سەرجەم دەسەڵاتدارە یەك لەدوای یەكەكانی توركیا بەردەوام بونە لەسە ئەوسیاسەتە شۆڤییەنیەوە گەشەیان بەو پەروەردەسەقەتەداوە، بێگومان هەمو كوردێك درك بەدوژمنایەتی تورك دەكات چونكە ئەوان هەرگیز بە شێوەیەكی نهێنی دژایەتی كوردیان نەكردووە، بەڵكو بەئاشكرا ئێستاو ڕابردوو دژی هەر دەسكەوتێكن كورد بەدەستی بێنێت، پێموایە ئەوە خاڵێكی ئەرێنیە "پۆزەتیڤە" لەبەرئەوەی دوژمنایەتی شاراوە زیانی زیاترە بەڵام دوژمنایەتی ئاشكرا لایەنی بەرامبە بەئاگادێنێت بۆ خۆپاراستن وڕوبەڕوبونەوە، جێی داخە تەنها ڕوناكی توركیا بۆكورد ئەوەیە بە ئاشكرا دژمانە كەچی كورد ئەو تروسكە ڕوناكییەش نابینێت لەناوتاریكیەكی بێكۆتایدا هەنگاودەنێت بۆ گەیشتن بەومحاڵەی ناوی دۆستایەتی توركیایە، هەمولایەك ئاگاداری ڕەوشی گەلی كوردین لە باكوری كوردستان پێوست نیە لێرەدا ئاماژە بەنەهامەتییەكانیان بكەین، سیاسەتی رژێمی توركیا سەبارەت بە باشوری كوردستانیش سەرەڕای ئەوبەرژەوەندیە زۆروزەوەندەی هەیەتی لەم هەرێمەدا ڕون وئاشكرایە سەروەت وسامانی ئەم وڵاتە هەڵەلوشێ ولە بەرامبەردا هەمیشە بەتۆپ وتانك وفڕۆكە بۆردومانی ناوچە سنوریەكان دەكات وژیان وماڵی خەڵكی ستەمدیدەی كورد لەناودەبات، ئێستا واخەریكە لمۆزی دوژمنایەتی لە بەشێكی تری كوردستان وەردەدات، حكومەتەكەی ئەكەپە بەسەرۆكایەتی ئەردۆغان عەبایەكی مسوڵمانەتی لەخۆی ئاڵاندووە بۆ لە خشتەبردنی جیهانی ئیسلامی بەڵام لەڕاستیدا هەمان ئەوگورگەیە كەدەمی بەخوێنی كوردسورە، ئەم مسوڵمانە مونافیقە كەناوی ئەردۆغانە هەروەك دژەكوردەكانی نەوەت ساڵی ڕابردوو بەرامبەركورد دەمی كردۆتەوە، بچوكترین ماف بەكورد ڕەوانابینێت ولەدژی دەوەستێتەوە لە هەمان كاتدا خۆی وەك فریاد ڕەسی بندەستەكانی دنیا پێناسەدەكات، بەرچاوترین نمونە هەرلەسەرەتای سەرهەڵدانەكانی وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی خۆی بۆخەڵكی ڕاپەڕیو دەربڕی ودەسەڵاتدارانی عەرەبی بە دیكتاتۆر ناوزەد كرد، وەك پێشینان دەڵین" قەل بەقەلی وت ڕوت ڕەشە" لەسەرەتای ئاڵۆزیەكانی سوریاوە ئەردۆغان وحكومەتەكەی پشتیوانی خۆیان بۆخەڵكی سوریا دەربڕی وخەڵكی ئەو وڵاتەیان بەمافداربینی سەرهەڵدانەكانیان بەشۆڕشی ئازادی ودیموكراسی پێناسەكرد، بەڵام كاتێ شۆڕشی ئازادی لە رۆژئاوای كوردستان سەری هەڵدا ئیدی ئەودەربڕینەی ئەردۆغان كۆتای هات تەنها لەوشوێنانەی هاوفكرەكانی لەئیخوان موسلمین بونیان هەبو شۆڕش شۆڕشی ئازادی بو ، هەمان ئەو شۆڕشی ئازادییە كەلەكوردستان سەری هەڵدا مسوڵمانەمونافیقەكە ناوی تیرۆریستی بەسەردا سەپاند!! بەئاشكرا هەڕەشەی ئەوەدەكات هێزی سەربازی بەكاربێنیت بۆ سەركوت كردنی گەلی كوردلەڕۆژئاوای كوردستان، كورد هیشتا ستەمكاری دەسەڵاتدارانی بەعس لەكۆڵی نەبۆتەوە لەسەرەتای رێگای ئازادبوندایە جەنابی مونافیق هەڕەشەی سەركوتكردنی لێدەكات، بێ پێچوپەنا پارتی یەكێتی دیموكراتی "پەیەدە" كە گەورەترین پارتی رۆژئاوای كوردستانە بەتیرۆریست ناودەبات وئەڵێت دەبێ "باكوری سوریا" واتا رۆژئاوای كوردستان چوڵ بكەن!! خۆئەگەر بەقسەی ئەردۆغان بێت لایەنگرانی "پەیەدە" رۆژئاوای كوردستان چۆڵ بكەن واتا شتێك نامێنێت بەناوی رۆژئاوای كوردستان ، ئەوەی ڕژێمی بەعس و ئەسەد پێی نەكرا لە تەعریب وسڕینەوەی كورد ئەردۆغان دەیەوێت بێكات،بەڕاستی مایەی نیگەرانییە هێشتا هەندی لایەن لە باشوری كوردستان ئەوگورگە بەمسوڵمانودیموكراتخوازدەزانن نەك هیچ هەڵویستێكیان نیە لەبەرامبەركردەوەناڕەواكانی بەڵكو پشتیوانی لەكارەكانی دەكەن، ئێستا كورد بەگشتی لە ساتەوەختێكی زۆرگرنگ ومێژوییدایە تەنها گەرنتی سەركەوتنی تەبایی ویەكڕیزی و هاوهەڵوێستییە، دوژمن دەیەوێت ناكۆكی بخاتەناو لایەنەسیاسیەكانەوە ئەو شەڕەی خۆی تێدا سەرناكەوێت وشكستدەخوات بەكوردی بكات ، بۆیە پێویستە گەلی كوردو سەرجەم لایەنەسیاسیەكان زۆر ئاگاداربن وبەهەستیاریەوە بجوڵێنەوە، تەنها بەكردنەوەی ئاگرێك خەرمانی هەمودەسكەوتەكان دەسوتێت، دوای ئەوەی ئەردۆغان هەڕەشەی لە رۆژئاوای كوردستان كرد بڕیاری داوە ئەحمەد داود ئۆغڵۆ رۆژی چواشەممە بنێرێت بۆ باشوری كوردستان وگفتوگۆ سەبارەت بەومژارە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكات، ناردنی داود ئۆغڵو بۆلای سەرۆكی هەرێم پیلانێكی گەورەی ئەردۆغان و ئەكەپەی لەپشتەوەیە، بۆیە ئەركێكی مەزنی ومێژویی دەكەوێتەسەر شانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی سەرۆكی هەرێم زۆر گرنگە ڕۆڵێكی نەتەوەیانە بگێڕیت ونەچێتە ژێر باری هێچ داواكاریەك كەلە زیانی گەلی كوردبێت لە رۆژئاوای كوردستان، ئەورێكەوتنەی لە هەولێر واژووكرا لەنێوان ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان وئەنجومەنی نیشتمانی كورد دەسكەوتێكی مێژویی بو پێویستە بەهەدەرنەچێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست