شهرِلهپێناوي دوو ئامانجي جياوازدا؟!
Friday, 17/08/2012, 12:00
شهرِ له‌هه‌ر شوێنێك بۆني هه‌بێت له‌وێدا كوشتن وخوێنرِشتن ومالَوێراني وكاولكاري وههمونههامهتيهكان بوني هه‌يه، هه‌رچه‌نده شهرِكردن چه‌ندين ئامراز هه‌يه بۆههلَگيرساندني به‌ڵام له بنهرِهتدا شهرِ لهپێناوي دوو ئامانجي جياوازدايه، شهرِي سرِينهوهو له‌ناوبردني به‌رامبه‌ر، شهرِي به‌رگري وخۆپاراستن،گه‌لي كورد له‌دواي دابه‌شكردن وداگيركردني خاكهكهي زۆرترين شهرِي به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، هه‌ميشه وڵاتاني داگيركه‌ر ههولَي ئه‌وه‌يان داوه كورد بێناسنامه بكه‌ن وبيسرِنهوه بۆ ئه‌وه‌ش ههمورێگايهكيان تاقيكردۆتهوه له‌به‌رامبه‌ردا گه‌لي كورد شهرِي لهپێناوي خۆپاراستن ومانهوهداكردووه، ئه‌گه‌ر رِهوايهتيهك بۆشهرِههبێت بێگومان بۆ شهرِي به‌رگري وخۆپاراستنه نه‌ك شهرِي داگيركاري و سرِينهوهي ئهويتر، هه‌رچه‌نده كورد هه‌ميشه قورباني شهرِبووه به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندي وڵاتاني زلهێزي جيهان وداگيركهراني كوردستان رِاستيهكاني سه‌روبن كردووه‌و جه‌لاد وه‌كو قورباني و قورباني وه‌ك جه‌لاد پێناسه‌كراوه، ئه‌م نادادپهروهريه تائيستاش كۆتايي نه‌هاتووه ودرێژهي هه‌يه ، ئهوشهرِهي ئێستا به‌رۆكي كوردي گرتووه شهرِێكه بهئامانجي له‌ناوبردني كوردي ئازاده ، بێگومان لايه‌ني شهرِخواز رِژێمي توركيايه كه هه‌ميشه جگه‌له زماني چه‌ك هيچي تر نازانێت، بيستو هه‌شت سالَه شهرِ له نێواني شۆرِشگێرِاني كورد‌و ده‌سه‌ڵاتداره يه‌ك له‌دواي يهكهكاني توركيا به‌رده‌وامه، هه‌زاران كه‌س لهوشهرِهدا ژيانيان له‌ده‌ست داوه هۆكاري قوربانيه‌كان خودي دهولَهته نه‌ك كوردي ئازاديخواز، ئه‌گه‌رچي زۆر نادادپه‌روه‌رانه‌و نارِاسگۆيانه له‌زۆر لاوه كورد تۆمه‌تبارده‌كرێت به‌وه‌ي شهرِانگێزهو "تيرۆريسته" وئارامي توركياي شێواندووه، شهرِي شۆرِشگێراني كورد‌و ده‌سه‌ڵاتداراني توركيا له پازدهي هه‌شتي هه‌زارو نۆسهدوههشتاوچوار له‌دواي چل سالَ بێده‌نگي له شۆرِش ورِاپهرين به يه‌كه‌م ته‌قه لهدهڤهري شهمزينان ده‌ستي پێكرد، ئه‌وكات سه‌رۆكي توركيا لهگشتي ده‌ره‌وه‌ي وڵاتهكهي بوو سهرفهرمانداري سوپا پێي رِاگهيان هيچ خه‌مي نه‌بێت وئاسوده گه‌شتي خۆي بكات ئه‌وانه‌ي هێرشي چهكداريان ئه‌نجام داوه هه‌ندي چه‌ته‌و رێگرن لهنزيكترين كاتدا له ناويان دهبهين، ئێستا بيست وهه‌شت سالَه ئهوشهرِه به‌رده‌وامه گه‌لي كورد سهرهرِاي زيانه‌كاني ده‌سكه‌وتي زۆريشي به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌وه‌ي كه هيچي ده‌ست نه‌كه‌وتووه جگهلهزيانكرد دهولَهتي توركيايه له‌ئه‌نجامي ئهوشهرِهدا سه‌دان مليار دولار قه‌رزاربووه، ده‌يان هه‌زاركه‌س ژيانيان له‌ده‌ست داوه هێشتا ده‌سه‌ڵاتداراني ئه‌وڵاته دان به‌وه‌دا نانێن كهلهشهرِدان وهێزێكي كايگهر رِوبهرِويان بۆته‌وه لهپێناومافه زهوتكراوهكاني گه‌له‌كه‌يدا، له‌كاته‌وه خه‌بات وتێكۆشاني ئازاديخوازاني كورد لهباكوري كوردستان ده‌ستي پێكردووه شه‌ش سه‌رۆك وهزيرو ده سهرفهرمانداري سوپاي تورك ده‌سه‌ڵاتيان گرتۆته‌ده‌ست، ههمويان لهشهرِي دژ به‌كورد خۆيان تاقيكردۆتهوه وبهئامانج نهگهيشتون وشكستيان خواردووه، به‌ڵام به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئهزمونيان لهئهوانهي پێش خۆيان وه‌رنه‌گرتووه ههرچيهكيان ده‌سه‌ڵاتي گرتۆته‌ده‌ست بهلَينيداوه كۆتايي بهشۆرِشگێرِاني كورد بێنێت، هه‌مان قسه‌ي يه‌كه‌م سهرفهرمانداري سوپادهكهن ، نزيكه‌ي مانگێكه له‌و شهمزينانهي پێش بيست وهه‌شت سالَ يه‌كه‌م فيشهكي گهريلاي كورد ئاراسته‌ي سوپاي تورك كرا شهرِێكي گه‌رم بهرِێوه ده‌چێت، ناوچه‌يه‌كي به‌رفراوان كهوتۆتهژێردهستي گهريلاكاني كورده‌وه، ته‌نانه‌ت ئهوگردهي ئه‌ردۆغان وجهنهرالَهكان وێنه‌يان تێدا ده‌گرت و شانازيان بهخۆيانهوهدهكردگويه چونهتهبهرهي شهرِ ئێستا له ده‌ستي گهريلادايه، ههلَبهته ئهوشهرِهي ئێستاي شهمزينان جياوازه لهوشهرِي سالَي هه‌شتاوچوار، پيشتر تاكتيكي شهرِي گه‌ريلا پارتي زاني بو بهشێوازي لێيده وزياني لێبده‌و دوربكهوهوه ، به‌ڵام ئێستا دهلَێن لێيده بيگره بيپارێزه ، واتا شهرِ له شێوازي پارتي زانيهوه گۆرِاوه بۆشهري بهرهيي ،هه‌موكه‌س ده‌زانێت شهرِبهگشتي بێ ئه‌نجامه‌و كۆتايهكهي ئاشتييه به‌تايبه‌تي ئهوشهرِهي رژێمي توركيا ههلَيگيرساندووه سالَ له‌دواي سالَ زياني زياتري لێده‌كه‌وێته‌وه له رِووي ژياني و ئابوريه‌وه، له‌شه‌ش مانگي يه‌كه‌مي ئهمسالَدا سه‌دان كه‌س ژيانيان له‌ده‌ستداوه‌و په‌نجا ملوێن ليره لهمهسرهفي شهرِ زيادي كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆي شهرِانگێزي ورِهگهزپهرستي وشۆڤێنيستي ئهوكهسانهي نايانه‌وێت كورد بهسهرهتايي ترين مافي خۆي بگات، پێويسته ده‌سه‌ڵاتداراني توركيان چيتر خۆيان ههلَنهخهلهتێنن وگهلاني وڵاتهكهشيان چهواشهنهكهن ئهوشهرِهي بيست وهه‌شت سالَه نهيان توانيوه كۆتايي پێ‌بێنن رِۆژلهدواي رِۆژ زياتر په‌ره‌ده‌سێنێت بهئاشتي به‌ئه‌نجامي بگه‌يه‌نن، پێويسته ئهورِاستييه له‌به‌رچاوبگرن ئهوگروپهي لهشهمزينان يه‌كه‌م ته‌قه‌يان كردوو خۆيان ونكرد ئێستا وهكوسوپايهك شهرِي بهرهيي له‌دژي سوپازهبهلاحهكهي توركيادهكهن، كه‌واتا خه‌وني له‌ناوبردني شۆرِشي كورد محالَه باش‌ترين رێگه چاره ئاشتييهو بۆته‌نها جارێك ده‌ستي ئاشتي بۆكورد درێژبكه‌ن وئهورێگهيهش تاقي بكه‌نه‌وه،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست