کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێن و ئابڕو

Saturday, 01/03/2014, 12:00



ئیتر بەسە
خوێن خاوێنتان ناكاتەوە،
خوێن بڕێژن وەكو لافاو
پەڵەی ڕەشی بێ ئابڕویی
ناشواتەوە،
ئیتر بەسە
ئەم خوێن ڕشتنە ڕاگرن،
كە بێ ئابڕون
كەسێكی تر بۆ ئەكوژن
خۆتان بمرن !
ئێوە ئەڵێن
ئابڕو بارێكی سەنگینە
گەر هەتانە
كوا لە كوێدا هەڵی ئەگرن ؟
بەنەفرەت بن
ئابڕوی خۆتان ونكردووە،
ئەڵێن پیاوین!!
كام پیاوەتیتان كردووە؟
بۆ ئابڕوی بزربوی خۆتان
بەرۆكی ژنتان گرتووە،
درۆ بەسە
ژن بۆخۆی ئابڕوپارێزە،
بێ ئابڕویی
هەرپیشەی نێرە مرۆڤی
خاڵی لە ڕێز و بەهێزە،
بەدوای ئابڕودا مەگەرێن
لە ناو خوێن و مەرگی ژندا،
ئێوە هەڵەن
وەك ئەوانەی ئابڕویان هەڕاج كردووە
لە ژێر پۆستاڵی دوژمدا،
ئێوە هەڵەن
خاك و ناسنامە ئابڕووە،
تەنها ئازادیخوازەكان
ئابڕوی خۆیان پاراستووە،
مرۆڤێكی تر مەكوژە
ئەو ئابروی تۆی نەبردووە،
بڕۆ ئابڕوی خۆت بێنەوە
قالۆنچەی ڕەش
بەچنگ تۆپەڵی كردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە