کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كابینەی حەوت وكارەبا حەوت؟!!

Wednesday, 15/02/2012, 12:00




لەدوای تەمەنێك حكومڕانی كردن دەسەڵاتدارانی كوردستان هێشتا نەیان توانیوە سەرەتایی ترین پێویستیەكانی خەڵك دابین بكەن ، هەموئەومافانەی كە پێویستە حكومەت بۆ هاوڵاتیانی فەراهەم بكات لە كوردستاندا ئەەندە ئەركێكی گران نیە كە بۆی دەستەبەرنەكرێت ودەرفەت وتوانای لە بەردەستانەبێت، ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبكەم یەك لە پێویستیە سەرەكیەكانی خەڵكەو سەرەتایی ترین مافە كە تائێستا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەتەواوی بۆیان دابین نەكراوە و بووە بەخەمی رۆژانەیان، ئەو پێویستیە سەرەكیەش بێگومان كارەبایە كە ساڵانێكە بووە بە خەمە گەورەكەی خەڵك، لەو كاتەوە دەسەڵاتداران مژدەی چاككردنی كارەبا بە هاوڵاتیان ئەدەن و لە جێی بەرەو پێشچون هەربەرەو دواوە دێت چەكی ئەتۆمیش بوایە ئێستا تەواو ببوو، لەساڵانی رابردوودا بیانوی دابین نەكردنی كارەبای پێویست كەمبونەوەی ئاوبوو، خۆئەگەر ساڵێك كەم باران بوایە ئەوا راستەوخۆ لەبەرژەوەندی حكومەتدابوو، چونكە وڵامێكی سازو ئامادە هەبوو بۆ ئەوكەسانەی باسی بێ كارەباییان دەكرد، وڵامەكەش ئەوە بوو لەئەنجامی نەبونی بارانی پێویست هەردوو بەنداوی دوكان دەربەندیخان بەرێژەیەكی زۆر ئاستی ئاوەكانیان دابەزیوە !! بێگومان سەرچاوەی دابینكرنی كارەبا ئاوبێت و ئاوی كوردستانیش تەنها ئەو دوو بەنداوە بێت و ئەو دوو بەنداوەش هەمیشە لە كەمبونەوەدابێت ، ئیدی گلەیی و گازندەی هاوڵاتیان لە حكومەت دەچێتە خانەی ناهەقیەوە!! كابینە لەدوای كابینەو حكومەت لەدوای حكومەت و وەزیر لە دوای وەزیر مدیر لە دوای مدیرو تەنانەت بەر پرسە حزبیەكانیش بەڵێنی ئەوەیان بە خەڵك دەدا كە لە ماوەیەكی نزیكدا گرفتی كارەبا نامێنێت وبەتەواوەتی چارەسەرئەكرێت !! لە كوتیدا ئەوەی بەدیكرا هەمو بەڵێنەكان جگەلە بڵقی سەرئاو هیچی تر نەبوو، تائێستاش مژاری كارەبا رۆژەڤی سەرەكییە لەم سێ پارێزگایەی كوردستان، ئەمە لەكاتێكدایە كە بارودۆخەكە زۆر جیاوازە لەو سەردەمانەی بیانوی نەبونی كارەبا كەم بارانی و كەم ئاوی بوو، سەیرو سەمەرەكە لەوەدایە ئێستا قسەو باس كەم بارانی كەم ئاوی نییە بەڵكو كەمی سوتەمەنییە چونكە ئێستا سەرچاوەی سەرەكی دابینكردنی كارەبا ئەو وێستگانەیە كە بە سوتەمەنی كار دەكەن نەك ئاوی بەنداوەكان، كەواتا بیانوی تازە پەیوەندی بە ئسمانەوە نەما شوكر بۆ خودا گرفتەكە هاتە سەر زەوی ؟! مادام كێشەكە باران نیە چارەسەركردنی لە دەستی مرۆڤدایە ئیدی كەس بڕو بیانوی حكومەت بە یەك پولی قەڵب ناكڕێت، هەر خودی دەسەڵاتدارانی ناوحكومەت زۆر بەشانازییەو ئاماژەیان بەوە دەكرد كە رۆژانە سەدوپەنجا هەزاربەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكەن هەڵبەتە ئەوە نەوتە ئاشكراكەیە و باسی تەنكەرەكانی شەو نەكراوە ! ئاخر كێ بەودوعایەتان ئەڵێت ئامین وڵاتێك پڕلەنەوت بێ رۆژانە سەدان هەزار بەرمیل هەناردەی دەرەوە بكرێت بڵێن سوتەمەنی نیە بۆ وێستگە كانی كارەبا؟!! خاكی كوردستان كراوە بەبێژنگ ئەوەندە بیرە نەوتی تیادا هەڵكەندراوە تكایە یەك بیر تەخان بكەن بۆ دابینكردنی سوتەمەنی ویستگەكان باچیتر ئەوخەڵكە بەشمەینەتە خەمی بێ كارەبایی هەراسانی نەكات، ئێستا سەروبەندی بنیات نانی كابینەی حەوتەمی حكومەتە بەڵام مژدەی ئەوە بە هاوڵاتیان ئەدرێت كە لەشەوورۆژێكدا حەوت كاتژمێر كارەبا بۆ خەڵك دابین دەكەن !!ئەگەر بەو پێوەرە بێت كابینەی بیستو چوارەمی حكومەت بەتەواوی كارەبا دابین دەكات ، بۆئەوەش خوارەحمی پێكردوین لە چوارساڵدا نەك كابینەیەك دووكابینە دەگۆڕین؟!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە