کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوت و ژن...?

Saturday, 07/06/2014, 12:00




بەر لە هەمو وڵاتانی
ئەم ڕۆژهەڵاتی ناوینە ،
پێش ئەوانەیش
جەهەنمی بیابانیان
وەك بەهەشتی سەرزەمینە ،
لە كوردستان
خاك بۆنی نەوتی لێوەهات،
لەوكاتەوە
گەلەگورگ سەریان تێژەنی و
تێرو پڕ بون
خاكیش پڕبوو لە كارەسات ،
بۆ نەوتی شوم
لە دورترین وڵاتەوە
كاروانی تاڵانچی دەهات ،
نەوتخوازەكان
هەر لێرەدا بون بە خاوەن
یەكەمین چاڵ ،
لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا
تێپەڕیوە
یەك سەدەیەك و دوانزە ساڵا ،
سەدەو ساڵا چوو
ستەمدیدەی ئەم وڵاتە
هەربێبەش بوو،
هەردەم بەهیوای ژیانێكی
ئاسودەیی
چاوەڕوانی زێڕی ڕەش بوو،
تەنها كەركوك
نەوەت ساڵە نەوتی ناخی
هەڵەچۆڕن ،
یەك دوو ساڵە واخەریكە
وێرانیەكەی
بەرەو سیمای شار ئەگۆڕن ،
نەوتی ئێمە
تەنها بۆ گەل نەهامەتی و
نەگبەتییە ،
بۆ دەسەڵاتدارو نەیار
دەریایەكی
بێمەودایە و تژی تژی
لە خۆشیە،
ئێستا وەرن تەماشاكەن
چاو بگێڕن
دەرگا بە دەرگا ماڵ بە ماڵ،
بە ویژدانتان
كامە ئاسەواری نەوتە
بەدی بكرێ
جگە لە بەرمیلی بەتاڵ ؟!
ئیتر بەسە
بەسە نەوت زێڕی ئێوەبێ و
زیڕەی مەرگ بێ
بۆ هەژارانی كوردستان ،
بەسە ئیتر
شەرم بتگرێ فەرمانڕەوا
بەسە تاوان .
چەن شورەییە بۆ ئێوە
نەوتی وڵات
تەنها بۆ مەرگ بەكار بێنین
نەك بۆ ژیان !!
ئەوەنیە هەموو ڕۆژێ
هەواڵەكان
بەدەنگێكی زوڵاڵەوە
باسی مەرگێ دەگەیەنن
بەگشت جیهان ،
ئەڵێن دیسان ژنێكی تر
لە خەمی ژیان
بەنەوت و ئاگر خۆی سوتان ؟!!

كوردۆ ناسیح شوانی
6\6\2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە