کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قۆناغی نۆیەمی ئەنفال ؟!!

Sunday, 24/04/2011, 12:00






روداوە گرژو ئاڵۆزەكانی كوردستان لەدوای حەفدەی شوباتەوە سات لەدوای سات لەپەرەسەندندایە،ئەم ڕەوشەنالەبارە هەرلەسەرەتاوە شیمانەدەكرا روبەروبونەوەوگرتن وچاوترساندن لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئەنجام بدرێت ،بەڵام وادیارە ئەوەی دەسەڵاتدارانی كوردستان ئەجامیان دا لەدەرەوەی ئەگەرو گریمانەكانیش بوو ،لەدوای روداوە خوێناوییەكان كەدەیان رۆڵەی ئەم وڵاتەهەمیشەقوربانی بەخشەگیانیان لەدەست دا وبرینداركران ، تروسكەیەك هیوالەلای خەڵكانی گەشبین مابوبۆئەوەی دەسەڵات بەخۆیدا بچێتەوە،هێشتا هیوایەك هەبو لای خەمخۆران ودڵسۆزانی كوردستان كە رەوشەكە لەوەزیاترئاڵۆزنەكرێت وچیتردوژمنانی وڵاتەكەمان خۆشحاڵ نەكرێت ،بەڵام بەداخەوە چرۆی هیواكان بەتەواوی وشك كران وتروسكەی روناكیش تاریكستانی نائومێدی دای پۆشی ،ئەوەی لەنۆزدەی نیساندا رویدا لەروداوێك زیاتركارەساتێك بو ،رەنگە هەمومان ئەوبەسەرهات و چیرۆكە تراژیدییانەمان بیستبێت كە مرۆڤەبەساڵاچووەكانی رزگاربو پرۆسەی شومی ئەنفال باسیان كردووە،دەسپێكی گێڕانەوەی هەربەسەرهاتێكی تاڵ لای ئەومرۆڤەئازارچەشتووانە ئەوەیە كە جەلادەكانی بەعس لەدوای دەستگیركردنیان سواری پاسەكانیان كردوون و بەرەو دەشت وبیابانەكان راپێچیان كردون لەژێر زەبرو زەنگ وئەشكەنجەدا بەتونێتی و بەبرسێتی لەبەگەرمای خۆری بەتین رایانگرتون و ئەشكەنجەی دەرونی و جەستەییان كردون وسوكایەتی وبێرێزیان پێكردون ،ئەوپەیڤ و رستەپڕلەئازارانە كە رزگاربوەكانی پرۆسەی ئەنفال ئەیدركێنن یادەوەرییەكی ئەوەندە تاڵە كەهەرگیز لەبیری ناكەن ،بەلام ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە تەنهائەو بەشمەینەتانە روداوەتاڵەكان ئازاریان ئەدات ولەیادەوەریان ناسڕێتەوە،لەكاتێكدا دەبو دەسەڵاتداران وبەرپرسانی وڵات لەهەمولایەك زیاترلەوخەمو ئازارانە تێبگەیشتنایەوهەمیشەهەوڵی سارێژكردنی زامەكانیان بدایە،ئەوەی ئێستا لەكوردستان روودەدات نەك سارێژكردنی ئەوزامانەیە بەڵكو كولانەوەی برینەكان ودروستكردنی برینی ترە لە دڵی هاوڵاتیانی دڵسۆزی ئەم كوردستانە،ئەوەی دەسەڵاتدارانی كورد لەنۆزدەی نیسان لەبەرامبەر ئەوەكچ وكوڕە لاوە خوێن گەرم وخەمخۆرانەی نیشتمان ئەنجامیان دا ناوی چی لێ دەنرێت ؟ ئایە گێڕانەوەی روداوەكانی بەهاری هەشتاوهەشت لەزاری بەساڵاچووە كان و گێرانەوەی روداوی بەهاری دووهەزارو یانزە لە زاری لاوەكانەوە جیاوازییان چییە جگەلەوەی یەكەمیان ئەنفالێكی رەش بوو دووەمیشیان ئەنفالێكی سپی ؟!! كەدەڵێم ئەنفالی سپی بەو واتایەی كەمەرگی بەكۆمەڵی بەدوواوەنەبو هەروەك لەئەنفالی رەشی رژێمی بەعسدا مرۆڤەكان لە دوای ئەشكەنجە دەرونی و جەستەییەكان لەگۆڕەبەكۆمەڵكاندا حەشاردران ،ئەوەی خوێندكارەكانی زانكۆی سلێمانی باسی دەكەن كەچۆن مامەڵەیان لەگەڵداكراوە لەلایەن ئەوهێزانەی كەدەست بەسەریان كردون هەمان بەسەرهاتی رابردووە كەبەساڵاچووەكانی گەرمیا ن دەیگێڕنەوە !! مامەڵەكردنێكی ئەوەندە دڵ رەقانەلەبەرامبەر توێژێكی گرنگی ئەم كۆمەڵگایە كە خوێند كاری زنكۆیە زیانەكەی بەتەنها بۆ خودی خوێندكارەكان و دەسەڵاتداران نیە بەڵكو زیانە گەورەكە لەكۆمەڵگە دەكەوێت ،زیاتر لەبیست ساڵە دەسەڵاتدارانی كوردستان لەهەمو یادكردنەوەیەكی پرۆسەی ئەنفال دا لەكەناڵەكانی راگەیاندنەوە ئەوئەشكەنجەو بێرێزیانە بەگوێی خەڵك دا ئەدەن كە دوژمنانی كورد لەبەرامبەرگەلەكەمان ئەنجامیان داوە،ئایە لاوێكی ئەمڕۆ هەمان ئەشكەنجە بكرێت و بێ ڕێزی پێبكرێت بەكۆمەڵ بەپاس بگوازرێنەوە بۆچۆڵەوانی و بێ نان وبێ ئاو و لەبەر گەرمای خۆر رابگیرێن و تەنانەت رێگەیان پێنەدرێت هەوای پاكیش هەڵمژن وشوشەی ئۆتومبێلەكان بەسەریاندا دابخرێت تۆبڵێی چ هەستێكی لەلا دروست بێت لەبەرامبەر حكومەتەكەی خۆی ؟!! بێگومان هەرئەولاوانەن سبەینێ دەبن بە پزیشك و مامۆستاو ئەندازیارو داد وەرو پارێزەرو هتد لەفەرمانگە كانی ئەم هەرێمەدا خزمەت بەهاولاتیان دەكەن ، هەرلە ئێستاوە چاندنی رق وتوڕەیی لەناخیاندا لەگەڵ ئەوەی زیانی بۆخودی دەسەڵاتداران هەیە زیان بەكۆمەڵگەكەشمان دەگەیەنێت ،ئەوكردەوانەی دەسەڵات تەبێتەهۆی چاندنی تۆوی دوبەرەكی و ناكۆكی كۆمەڵایەتی ، لەوروداوانەوە هەستی نیشتمانی ونەتەوەیی لاواز دەبێت و هەستی حزبایەتی گەشە دەكات ، چونكە ئەوە حزبە دەسەڵاتی گرتۆتەدەست و تەنها كاربو بەرژەوەندی خۆی دەكات ، بۆیە لەبەرامبەردا ئەوكەسانەی مامەڵەی ناتەندروستیان لەگەڵ دەكرێت ناچاردەبن لەچوارچێوەی حزبی دیكەدا خۆیان رێك بخەن و ئینتیمایان بۆحزب لە هەڵكشاندابێت و هەستی تۆڵەسەندنەوە لە ناخیاندا گەشەبكات ، ئەگەر دەسەڵات رێگەی بدایە خوێندكاران ئەوچالاكییە شارستانی و دیموكراتییەیان ئەنجام بدایە بەرلەهەموكەسێك لەقازانجی خۆیدابو ، بەڵام كەرێگری كرد و بەو شێوەیە مامەڵەكرد تەنها ئەو چوارسەد گەنجەی توڕە نەكرد ، بەڵكو هەزاران كەسی لەخۆی توڕەكرد و خەڵك وای دەزانی قۆناغی نۆیەمی ئەنفالە و بەدەستی كورد ئەنجام ئەدرێت ، بێگومان هەركەسێك داڕێژەری ئەونەخشەو پلانەبوبێت نەدۆستی حكومەتە نە دۆستی ئەوحزبەیە كەفەرمانڕەوایە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە