کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


.................؟!!

Saturday, 30/06/2012, 12:00




پیاوانێ هەن ترس دایگرتون
ئەژنۆیان كەوتۆتە لەرزین
ئەڵێن توركیا دەرگا داخات
هەمومان لە بەرسا ئەمرین
پیاوانێ هەن ئەڵێن هەرگیز
ئێمە شەڕمان پێناكرێ
توركیا خاوەن سوپایەكە
كەس ناتوانێ پێشی بگرێ
پیاوانێ هەن ئەڵێن شێتە
ئەوەی بە فیشەكی ژەنگن
بەهیوابێ تێك بشكێنێ
سوپای زەبەلاحی دوژمن
پیاوانێ هەن ئەڵێن ئێستا
باوی چەكوشەڕنەماوە
كێ بزانێ خۆی بژێنی
ئەوە خاوەن ئەقڵ وپیاوە
پیاوانێ هەن پێیان وایە
ژن تەنها ئیشكەری ماڵە
لە ماڵ وقسەی پیاودەرچێ
بیكوژی مەرگی حەڵاڵە
پیاوانێ هەن زۆر زۆربڵێن
بێكردەوەو قسە زلن
خەڵك بەزیان بەخش دەزانن
كەچی خۆیان تەوقی ملن
پیاوانێ هەن زۆریان پێیە
قسەیان كۆتایی نایا
خۆیان بە پەسەند ئەزانن
لوت بەرزییان بێ هاوتایە
ئێوە دادوەربن وبڵێن
چەند هەزاركەس لەوپاوانە
لە گەڵ كچە شۆڕگێڕێ
ناهاوسەنگ و نایەكسانە؟!!!
بە بوێری و وڕاستگۆییەوە
بڵێ وبیپێكە نیشانە
لە تەرازوی ویژدانتدا
كام لای سوك كام لای گرانە؟!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە