کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژینت خۆشدەوێت، ژینگە پارێزبە

Sunday, 13/05/2012, 12:00



هاوڕێ من وتۆ هەردوو گەشتیارین
هەر یەك نیشتەجێی كونجێكی شارین
ئەوڕۆژانەی كە ئەچین بۆ سەیران
دەچینە ئامێز سروشتێكی جوان
پێی ئەڵێن دایك ئەو خاكە پاكە
خزمەتی دایك كارێكی چاكە
لە دووای كاتێكی خۆش بەسەر بردن
لە دووای هەڵپەڕكێ ونان وچا خواردن
كاتێ دەتەوێ بچیتەوە ماڵ
لە گەڵ ئاشناو خێزان ومنداڵ
تكایە چاوێ بگێڕە لەوێ
بزانە كە چیت بەرچاو دەكەوێ
ئەو پاشماوانەی بەجێ ئەمێنێ
دڵی دایكە خاك زۆر ئەڕەنجێنێ
كە ماڵی خۆمان خاوێن وجوان بێ
بۆ خاك وسروشت پیس و وێران بێ
سروشتی جوانی وڵاتی كوردان
ماڵیكی پاك و خاوێنە بۆمان
ئەودارەی ساتێ سایە سێبەرتە
ئەویش مافدارەو مافی لەسەرتە
ڕەنگە تۆ ڕۆژێك میوانی داربی
ئەو میواندارە با ئاگاداربی
وەك پارێزگاری خاك لە دوژمنان
سروشت پارێزی ئەركە بۆ هەموان
هەریەك گەزێ خاك خاوێنكەینەوە
لە گەڵ سروشتدا ئاشت ئەبینەوە
تۆ ئەركی خۆت و منیش ئەركی خۆم
نەك تۆ جێی بێڵی و منیش هەر بڕۆم ،،



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە