ئەردۆگان بۆچی دێتە هەولێر؟!
Saturday, 26/03/2011, 12:00
وا بڕیارە بیست وهەشتی سێ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك وەزیری توركیا بەسەدانێك بگاتە بەغدا ولە وێیشەوەسەردانی هەولێربكات ،هەڵبەتە جگەلە دیداروچاوپێكەوتنی هاوتا ئێراقییەكەی كەنوری مالكی یە بەنیازە لەگەڵ سەرك كۆمار و سەرۆكی هەریمی كوردستانیش دیدارو گفتوگۆ ئەنجام بدات،هاتنی ئەردۆگان لەكات وساتێكی وەك ئێستادا بۆ ئێراق وكوردستان سەردانێكی ئاسایی نییە وناچێتەچوارچێوەی گەشتی دۆستایەتی و دیبلۆماسییەوە،بۆیە ئەوسەردانە كۆمەلێ پێلان ومەرامی گوماناوی لەناوەخنی خۆیدا شاردۆتەوە،ئەگەرسەردانەكە تەنها بۆئێراق بوایە ناوەڕۆكە كەی ئاسان تردەبینرا وشرۆڤەی بۆدەكرا ،ئەوەی گومانەكە زیاتردەكات لەوەی پیلانێكی گەورەی بەدەستەوەیە هاتنی سەرۆك وەزیری توركیایە بۆ هەرێمی كوردستان ،دەسەڵاتدارانی ڕژێمی توركیا لە مستەفاكەمال ئەتاتوركەوە تادەگاتە ئەم ئەردۆگانەی حازری یەك ئەقڵ ولۆژیك وتێڕۆانینیان هەیە بۆكوردو دۆزەڕەواكەی ئەوەش ئەو وتە گەنیوەیە كەئەڵێن"باشترین كورد ئەوكوردەیە كەناردومانەتەگۆڕستان"كەواتە كوردێكی ئازاد وخاوەن ناسنامەی رەسەنایەتی لەدیدی توركە شۆڤییەنیەكاندا بونی نیە بێگومان لەگەڵ نەبوشدا دیداروئاخاوتن ناكرێت،ئەوەی دەمێنێتەوە بۆئەوەی كەمالیستەكان چاویان بیبینێت ئەوجۆرە كوردەیەكەخۆیان بەباشی دەزانن ،واتە كوردی گۆڕستانە،دیارە توركەكان تەنها مەستیا ن ئەوسەدان هەزاركوردە تێكوشەروئازادیخوازانەنیە كەلەرێگای گەیشتن بەئامانجێكی پیرۆزو رەوا گیانیان بەخشیوە،بەڵكو ئەوكوردانەی گوێڕایەڵ و ملكەچی توركن ئەوانەبەراستی لەوگۆڕسانەدان كەتوركەرەگەزپەرستەكان باسی دەكەن،وەك ئاشكرایە هەروەك چۆن نارەزایەكانی خەڵكی باشوری كوردستان بەتایبەتی سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ لەزیاد بوندایە لەوەزیاتر گەلی كورد لەباكوری كوردستان لەسەرجەم شارەكاندا رژاونەتەسەرشەقامەكان وناڕەزایی توند لەبەرامبە دەسەڵاتەتۆتالیتارەكەی ئەردۆگان دەردەبڕن ،هەرچەندە خۆپیشاندان وشۆڕشی بەر لەباكوری كوردستاندا ساڵانێكە هەمیشە بەردەوامە لاوانی كورد لەپێش لاوانی هەمووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قوربانییانداوە لەرێگای ئازادیدا ،بەڵام لەنەورۆزی ئەمساڵ بەدواوە بەفەرمی بڕیاردرا ئاستی نارەزایەتیەكان چڕتربكرێتەوە ولەتەواوی شارەكانی باكوری كوردستان و ئەوشارانەی توركیاش كەكوردی تێدا نیشتەجێیە چادری چارەسەری دیموكراتی هەڵبدری و جەماوەر لەدەوری كۆبێتەوە،ئێستا چالاكییەكان بەشێوەیەكی زۆربەرچاو دەستی پێكردووە بەشەو ورۆژ خەڵك لەدەوری چادرەكان كۆبۆتەوە و داوای مافەزەوتكراوەكانی خۆی دەكات ،ئەردۆگان ودارودەستەكەی بەهەمان شێوەی وڵاتەسەركوتكەرەكان رۆژهەڵاتی ناوین كەوتونەتە گێژاو وقەیرنەوە بەڵام لەكەلەپوچی خۆیاندا پێ لەراستیەكان نانن،حكومەتی توركیا بۆئەوەی عەیب وعاری خۆی بشارێتەوە ونیگاكان لەسەر وڵاتەكەی لاببات هەرجارە وقسەلەسەرمژارێك دەكات ،جارێك رێنمای سوریادەكات بۆئەوەی چاكسازی بكات جارێك پشگیری خڵكی راپەری وی میسر دەكات جارێكیش گفتوگۆلەگەڵ ناتۆ دەكات بۆ بەشداری كردنی هێرشی سەرلیبیا دواجاریش سەردانی ئێراق وهەرێمی كوردستان دەكات،بەڵام هیچ یەك لەو كاروكردەوانە بەفریا ی ئەورژێمەناكەوێت تائەوكاتەی دەسبەرداری ئەوئەقڵە كۆن وچەقبەستووەنەبێت كەنەوەدساڵەسەری بەردەوامەوهەمیشەبەرەودواوەی دەبات،ئەردۆگان وهاوبیرەكانی تائێستاش ناوی كوردستان بەدمیاندانایات لەگەڵ ئەوەی دیان دزگای جاسوسی وسەدان كومپانیای بازرگانی و بەرژەوەندیەكی زۆروزەوەندیان لەهەرێمی كوردستاندا هەیە،ئایەدەبێت ئەردۆگان بۆچی سەردانی "وەك خۆی دەڵێت باكوری ئێراق "بكات ؟!بەبڕوای من هاتنی سەرۆك وەزیری توركیا بوهەرێمی كوردستان بۆمامەڵەیەكی سیاسییەلەگەڵ دەسەڵاتدارانی كوردستاندا،وەك پێشترئاماژەم پێكرد لەباكورو باشوری كوردستان گەلی كورد لەخۆپیشاندان وناڕەزایی دەربڕیندایە بۆئەوەش دەسەڵات داران بەدوای میكانیزمو رێگەچارەیەك دا دەگەڕێن بۆئەوەی لەوقەیرانەی لەئەنجامی نادادپەروەری ونادیموكراتیەكەیان تێی كەوتون دەربازبن،لەمانگی شەشی ئەمساڵدا لەتوركیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام ئەدرێت ئەردۆگان باش دەزانێت لەوهەڵبژاردنەدا لەباكوری كوردستان شكست دەخوات چونكە ئیدی گەلی كوردبەدرۆكانی ئەكەپە و ئەردۆگان هەڵناخەڵەتێ ودەنگ بەنوێنەری راستی خۆی ئەدات كەپارتی ئاشتی ودیموكراتییە،بۆیە ئەردۆگان هانای بۆتاڵەبانی بارزانی هێناوە تاهاوكاری بكەن و وەك ساڵانی رابردوبانگەوازیەكی بێبەرهەم بۆخەڵكی باكوربكەن تادەنگ بەپارتی دادوگەشەپێدانی ئەردوگان بدەن ،بەڵام دیارە خەلیفە ئەردۆگان لەغەفڵەتدایەونازانێت خەریكە بەڕەكەلەژێرپێی خۆیان دەردەهێنرێت وخەڵكی باشوریش گوێیان لێ ناگرێت نەك حەڵكی باكور،لەبەرامبەرپشتگیری كردنی تاڵەبانی وبارزانی بۆئەردۆگان ئەویش بەشێوازو میكانیزمی تایبەتی خۆی پشتگیری لەدەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بكات بۆكۆتایی هێنان بەنارەزایەتییەكانی خەڵك، یان لەهەر روداوێكی چاوەروان نەكراو ئەگەرلەزیانی دەسەڵاتداران بێت توركیا هێزبەكاربێنێت بۆیارمەتیدانیان ،بەڵام هەرلەئێستاوە ئەومامەڵەیە مایەپوچەو هیچ بەرهەمێكی نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست