كاتی ئەوەیە باكور قەرزەكەی رۆژئاوا بداتەوە؟
Sunday, 28/07/2013, 12:00
گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان هاوكات لە گەڵ سەرهەڵدانەكانی گەلانی سوریا ڕاپەریو بەگژدامودەزگاسەركوتكەرەكانی رژێمی بەعسدا چووەوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانەكانی سوریا زۆر كەس و لایەن رەخنەی توندیان ئاراستەی هێزی خاوەن جەماوەری رۆژئاوای كوردستان دەكرد لەبەرئەوەی خۆی تێكەڵی ئوپۆسزیون و سوپای ئازاد ناكات و هێڵی سێیەمی گرتۆتەبە، بەو واتایەی نەلە بەرەی ئەو هێزانەیە كە دژی رژێمی بەعس بەپشتیوانی دەرەكی دەجەنگن و ئامادەنیین لە كاتی بێدەسەڵاتیشدا دان بەمافەكانی گەلی كورددا بنێن، نەلە بەرەی دەسەڵاتی بەعس و بەشار ئەسەدی دیكتاتۆری خۆێن مژی كوردە، بەڵكو لەسەر بنەمای فكرو فەلسەفەیەكی كوردانەو بە پشت وپەنای هێزی گەلی خۆی دەستی بەخەبات و تێكۆشان كرد بۆبەدەست هێنانی مافەڕەواكانی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، هەڵبەتە ئەوەش شتێكی نوێ بوو سەبارەت بەكوردو ئەو هێزانەش كە هەمیشە بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆیان دەستێوەردانیان كردوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەڕاستید هەنگاوێكی ناوازەبوولە میژوی خەبات و تێكۆشانی گەلی كورددا لەسەرجەم بەشەكانی كوردستان كە هێزێكی كوردی بە ئیرادەو توانستی خۆی هەوڵی بەدەستخستنی مافەكانی گەلەكەی بدات بەبێ ئەوەی هانا بۆ هێزە دەرەكییەكان برێت وچاوەڕوانی كۆمەك و هاوكارییان بكات، لەڕاستیدا هیچ لایەك چاوەڕوانی سەركەوتنی ئەو سیاسەتەی نەدەكرد بەخودی حزب ولایەنەكانی دیكە كوردیشەوە هەمیشە رەخنەی پارتی یەكیتی دیموكراتی "پەیەدە"دەكراو دەوترا پەكەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی گەلی رۆژئاوای كوردستان بكاردێنێت، لە دوای دووساڵ ئاشكرا بووگەلی كورد بەوسیاسەتەی سەركەوتنی گەورەی بەدستهێناوە، لەكاتێكدا ئوپۆزسیونی عەرب لە سوریا بەپشتیوانی هێزی دەرەكی كاریان دەكرد ئەوی لەبەرچاوە ئەنجامەكەیەتی، دەیان هەزارخەڵكی ئەو وڵاتەیان بەكوشتدا لە كوتایدا ئەوی بە دەستیان هێناوە تەنها باڵادەستی رێكخراوی ئەلقاعیدەی تیرۆریستە، باڵادەستی ئەو گروپە تونڕەوانەش بووبەهۆی ئەوەی ئەوروپاو ئەمریكاش بەسیاسەت و بەرنامەی خۆیادا بچنەوە، ئێستا لە ئەنجامی سەركەوتنی سیاسەتی كوردو شكستی بەرهەڵستكارەكانی تر ئەوەی ماوەتەوە تەنها توركیایە بە ئاشكرا دەستی وەرداوەتە سوریاو رۆژئاوای كوردستان، رژێمی توركیاش رۆخادنی دەسەڵاتی بەعس و ئەسەدی بیرچۆتەوە وەك پیشتر كاری بۆدەكرد، ئێستا كاری سەرەكی توركیا ئەوەیە دەسكەوتەكانی گەلی كورد لە باربرێت، بۆ ئەوەش بە هەموو تونایەكەوە هاوكاری بەرەی نوسرەی تیرۆریستدەكات، شەڕەخوێناویەكانی سەری كانی و گردەسپی بەڵگەیەكی زیندووە كە توركیای ئەندامی ناتۆ چۆن هاوكاری رێكخراوی ئەلقاعیدەیە، توركیابە ئاشكرا لە هەموو دنیاوە تیرۆریست هاورەدە دەكات بۆ رۆژ ئاوای كوردستان، ئەوەش گەلی رۆژئاوی خستۆتە زەحمەتیەوە، ئەوگرفت و ئاریشەیە تەنها بە گەلی باكوری كوردستان چارەسەردەكرێت، هەروەك چۆن توركیا دوژمن بۆ كورد ئاودیوی سنوردەكات، پێویستە كوردی باكوریش شۆڕشگێڕ بەرەو سەریكانی بنێرێت، رۆژئاوای كوردستان خاوەنی پێنج هەزار شەهیدە كە لە ریزی خەباتی پەكەكە ژیانیان بەخشیوە بۆ سەركەوتنی شۆڕشی باكوری كوردستان، ئێستا كاتی ئەوەیە گەلی باكور ئەو قەرزە بداتەوە، دڵنیام ئەگەر لە بەرامبە هەر تیرۆریستێك كە توركیا بەریدەداتە گیانی خەڵكی كورد، پێنج لاوی شۆڕشگێری باكوری كوردستان روو لە سەریكانی بكەن توركیا شكست دەخوات و كورد سەردەكەوێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست