كۆمۆ و سۆمۆ
Monday, 24/02/2014, 12:00
كۆمۆ و سۆمۆ شەڕیانە
نازانم خەتای كامیانە
هەروا بگرەو بەردەیە
ئەڵێ شەڕی جەردەیە
سۆمۆ ئەڵێ من پیرم
سەد ئەوەندەی تۆ ژیرم
خاوەن ئەزمونی زۆرم
ساڵانێكە نەوتخۆرم
كۆمۆ ئەڵێ من گەنجم
لە بەرچاو بگرە ڕەنجم
قۆڵم لێی هەڵماڵیوە
نەوت ئەنێرم بەودیوا
سۆمۆ ئەڵێ ناتوانی
بێ ئەمری شارستانی
مالیكی مهلیك ئهلملوك
ڕێ نادا ئاسان و سوك
كۆمۆ ئەڵێ نەفامی
بڕیاریدا هەورامی
بارزانی بهرزی بارزان
حیسابیش ناكات بۆتان
ئەتەوێ تازە تازە
بڵێ كارت نەشازە
ئەوەنیە ئەردۆغان
درگای وڵایە بۆمان
سۆمۆ ئەڵێ داماوی
بەڕاستی خەڵەتاوی
سەدا حەڤدە لای خۆمە
بێدەنگ بە لەبەرتۆمە
ئەگەر مانگێ نەی نێرم
ئەوساكە بڵێ شێرم
ئەزانی كاكە كۆمۆ
چۆنت ئەكەم ڕەنجەڕۆ
لەولاوە ئەیفرۆشی
بەشی منیش ئەنۆشی
خەڵكی فەرامۆش ئەكەی
درواسێت دڵخۆش ئەكەی
وەك بیستومە لەولاوە
قەرزیشیان پێت نەداوە
ئەوە موچە نانێرلام
بەو دۆستەی خۆت ئەسپێرم
تۆنەكەی سۆمۆ یابە
پارە نەبڕی وریابە
بڕوات هەبێ سۆمۆ گیان
دڵم پڕە لە گریان
كارەكەم گەلێ قۆڕە
سەرم لای میلەت شۆڕە
ئەوان داوای بەش ئەكەن
داوای زێڕی ڕەش ئەكەن
بەڵێنم داوە بەوبەر
ئیتر نای نێرم تەنكەر
پێم وتووه بەبۆڕی
باشتر هەڵی ئەچۆڕی
ئێستاكە چۆن نەینێرم
چۆن لە دەستیدەم خێرم
خەڵكیش بێپارە بووە
هەموی گڕی گرتووە
سۆمۆ فریام نەكەوێ
تەختم ئەكەن لە زەوی
حاڵم گەلێ هەستیارە
خەزێنەم بێ دینارە.
22\2\2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست