کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرس و ترس و خەپاندن؟!

Saturday, 20/04/2013, 12:00








رۆژی پێنج شەممە هەژدەی نیسان لە هۆڵی هوتێل مەم وزین لە سەرچنار کۆنفرانسێک بەناونیشانی "ڕۆڵی هزر و فەلسەفەی بەڕێز ئۆجەلان لە چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی کورد دا" ئەنجام درا کە لەلایەن دەستەیەک لە رۆشنبیرو کەسایەتیی نەتەوەیی ورێکخراوی مەدنییەوە ئامادەکاری بۆکرا بوو، لەو کۆنفرانسەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتار و نوسەر و ڕۆژنامەنوس خەڵکی شارەزا ئامادەبوو،
 ئەوەی کە مەبەستمە ئاماژەی پێبکەم وتاری بەڕێز ئاڵتان تان پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموکراسی "بەدەپە" یە ، هەڵبەتە ئەو بەڕێزە بۆخۆی یەکێک لەو کەسانەیە کە سەردانی دورگەی ئیمراڵی کردووە و چاوی بە رێزدار ئۆجەلان کەوتووە، لە هەمانکاتدا سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانیشی بینیوە و کەسایەتیەکی بەرچاوە لە پێواژۆی ئاشتی و چارەسەری کێشەی کورد کە ئێستا لە رۆژەڤی تورکیادا مژارێکی زیندووە، ئاڵتان تان لەبەر ئەوەی خۆی ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری ڕەشنوسی دەستوری نوێی تورکیایە بەوردی ئاگاداری نییەت و هەڵوێستی حکومەت و خودی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدارە، ئەوەی ئەو بەڕێزە بەکورتی ئاماژەی پێکرد لە وتارەکەی دا مایەی گەشبینی نەبوو بۆ ئامادە بووانی کۆنفرانسەکە، هەروەک لە گفتوگۆکاندا بە ئاشکرا ئەو نیگەرانیانە خرایەڕوو سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان، بەتایبەتی بابەتی کشانەوەی هێزەکانی گەریلا کە حکومەتی تورکیا زۆر جەختی لەسەردەکاتەوە لەلایەن ئامادەبوانەوە بەکارێکی هەڵە زانرا، ئەو پەرلەمانتارە کوردەی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە هەرچوارحزبی ناوپەرلەمان "ئەکەپە "جەهەپە"مەهەپە"بەدەپە" هەریەکە سێ پەرلەمانتاری لە کۆمیتەی داڕشتنەوەی دەستوری نوێی تورکیا جێدەگرن، ئاڵتان تان و دوو هەڤاڵی وەک نوێنەری کورد لەو دوانزەکەسەن کە نوێنەرایەتی حزبەکانیان دەکەن، ئەوەی جێی سەرەنج بوو لە وتەکانیدا باسی لەوەکرد کە تائێستا سەدوو سی مادەی دەستورەکە تێپەڕێنراوە ئەوەن وەک کورد تەنها لەسەر سی مادە دەنگیان داووە سەد مادەکەی تر بەبێ ڕەزامەندی کورد تێیان پەڕندووە، لە کاتێدا لەدوو هەفتەی ئایندە دا کۆتایی بە کارەکانیان دێت و رەشنوسی دەستورەکە ئامادە دەکرێت، مەترسی دەستورە نوێیەکە ئەوەیە هەرچی مافێکی سەرەتاییە کە گەلی کورد خەباتی بۆکردووە لەودەستورە دا ئاماژەی پینەکراوە، بۆ نمونە ناوی کورد لە دەستوردا بونی نیە، پەروەردەو خوێندن بەکوردی ئاماژەی پێنەکراوە، ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری قبوڵ نییە، بەگشتی هیچ مافێکی گەلی کورد دانی پێدا نەنراوە لەو دەستورەی ئەکەپە دەیەوێت بیخاتە دەنگدانەوە، لەقسەکانیدا ئەو پەرلەمانتارەی ئەندامی داڕشتنی دەستورە نوێیەکەیە وتی ئەوەی ئەکەپەو ئەردۆغان دەیڵین تەنها قسەی دەمە ئەوەش بەدزیوە دەیکەن نەک بەئاشکرا بۆیە ئەوەش جێگەی پرسیارەو مایەی ترسەو وەک ڕابردوو دیانەوێت کار لەسەر "خەپاندنی" هەڵخەڵەتاندنی کورد بکەن، ئاماژەی بەوەکرد ئەردۆغان پێی وتووە بۆ ساڵی دووهەزاروبیست و سێ دەتوانین بیر لە داخوازیەکانی ئێوە بکەینەوە!! بەکورتی ئەوەی ئەو بەڕێزە درکاندی ڕووی ڕاستی دەسەڵاتدارانی ئەکەپە بوو لە کاتێکدا حزبەکەی ئەردۆغان خاوەنی سێ سەدوو بیست و حەوت کورسی پەرلەمانە لەکۆی پێنج سەدوو پەنجا کورسی ، کە بۆگۆڕینی یاسای بنچینەیی سێ سەدووسی دەنگی پەرلەمان پێویستە بۆئەوەش تەنها گروپی بەدەپە کەخاوەنی بیست و نۆ کورسییە جگەلەو پینج پەرلەمانتارەی کە لەزینداندایە دە توانێت هاوکاری ئەکەپەبێت بۆ ئەوەی دەستوری نوێ دەنگی تەواو بەدەست بێنێت، لە ئەنجامدا ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە بۆ گەرنتی مانەوە و پاراستنی ئەو دەسکەوتانەی کورد بەدەستی خستووە لە چل ساڵی ڕابردوودا تەنها هێزی گەریلایە و ناکرێ کورد ئەو گەره‌نییە گرنگە لەدەست خۆی بدات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە