کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەرگی كورد و بێ دەنگی ئەمریكا؟!!

Friday, 27/01/2012, 12:00





ئەوە ئاشكرایە كە ویلایەتەیە كگرتووەكانی ئەمریكا خاوەنی هێزودەسەڵات و پێگەیەكی مەزنە لە جیهاندا، تائێستا سەرەڕای ئەوەی نەیارەكانێشی كەم نین بەڵام بەشێوەیكی گاریگەر هەیمەنەی خۆی بەسەرجیهاندا سەپاندووە، دەكرێ بڵێن ئەمریكا تەواوی گوی زەوی دابەش كردووە بەسەر دووبەشدا بەشێكی سپی كە دۆست وهاوپەیمانەكانی خۆیەتی بەشێكی ڕەش "هەڵبەتەلەدیدی خۆیەوە"كە نەیارەكانی وئەوانەش دەگرێتەوە كە نەیاری نین بەڵام خاوەنی سیاسەت وتێڕوانیین و جیهان بینی خۆیانن، سیاسەتی "ئەگەرلەگەڵ من نەبیت لەدژی منی "سیاسەتێكی چەوتەو دەرفەت بۆهیچ بیروڕایەكی تر ناهێڵێتەوە، راستە ئەمریكا بەمیتۆدی دۆستی هەمیشەیی ودوژمنی هەمیشەیی كارناكات وبەرژەوەندی هەمیشەیی لەبەرچاودەگرێت، بەڵام زۆرجار لەپێناوی بەرژەوەندیەكانی خۆیدا نەك چاولە هەندێ تاوانی زۆرگەورە دەپۆشێت بەڵكو خۆیشی دەبێت بە بەشێك لە ئەنجام دەرانی تاوانەكە، تەنها لە پێناوی پاراستن و زیاتر بەدەست هێنانی بەرژەوەندی گەل و وڵاتی خۆی دیان وڵات وگەلی دیكە بكات بەقوربانی بەلایەوە ئاساییە، ئەمەش بەهیچ شێوەیەك لە گەڵ ئەوبانگەشانەدا نایاتەوە كە ئەمریكا بۆخۆی دەیكات، بانگەشەكانی ئەمریكا لە بواری مافی مرۆڤ و سەقامگیركردنی سیستەمی دیموكراتی وپاراستنی ستەم لێكراوان ودژایەتی رژێمە ستەمكارودیكتاتۆروتۆتالیتارەكان بەشێوەیەكە مرۆڤ دەخوازێت هەرچی زووە هێزی ئەمریكا فریای بكەوێت ولە نەهامەتی رزگاری بكات،بەجۆرێك بانگەشەی فریاد ڕەسی بۆخۆی ئەكات بەتایبەتی لە فیلمە سینەمایەكانی هۆلیود وتەنانەت فیلم كارتۆنی مناڵانیشدا مرۆڤ واهەست دەكات ئەم جیهانە بەهەشتێكی بەرینەو هەرگیز مافخوراو ستەملێكراوی تێدا بەدی ناكرێت ، بەڵام جێگەی داخە لەراستیدا ڕەوشی گەلانی بەندەست وستەم لێكراولە ئاستێكدایە دەبێتەمایەی شەرمەزاری بۆ سەرجەم ئەوهێزانە خۆیان بەپارێزەری مافەكانی مرۆڤ دەزانن ، گەلی كورد لەهیچ گەلێكی تری سەرئەم هەسارەیە كەمتر قوربانی نەداوە بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و مافەڕەواكانی خۆی بەڵام تائێستا بە ئامانجی خۆی نەگەشتووە، گومان لەوەدانیە گەورەترین نەتەوەی دنیایە كە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی تایبەت بەخۆی نییە، لە كاتێكدا دیان شۆڕش وسەرهەڵدانی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی وەك هەرنەتەوەیەكی تری ئەم جیهانە بە ئاسودەیی بژێت، هەڵبەتە بەئامانج نەگەیشتنی ئەوشۆڕش و سەرهەڵدانانە چەند هۆكاری ناوخۆیی وهەرێمی وستەمكاری دەوڵەتەسەردەستەكان بوبێت ئەوەندەش زلهێزەكانی جیهان لە پێش هەموشیانەوەئەمریكا هۆكاری شكست وسەرنەكەوتنیان بووە، لەكاتێكدا هەرگیزگەلی كورد ئەمریكای وەك نەیاری خۆی تەماشانەكردووە بەڵكو زۆریش هیوای پێی هەبووە بۆئەوەی وەك فریاد ڕەسێك بەفریای بكەوێت بەتایبەتی شۆڕشەكانی نیوسەدەی ڕابردووی باشوری كوردستان، هەمیشە بەشێكی زۆرلە سەركردەكانی كورد هەموهێلكەكانیان لە سەبەتەی ئەمریكا دا هەڵگرتووە بۆئەوەی جوجەڵە بەدەست بێنن، ئەمریكاش بەردەوام هێلكەكانی كردووە بەدیاری بۆ پشیلەكانی هاوپەیمانی خۆی وكوردیش بەدەستی خاڵی گەڕاوەتەوە، ئەم گەمە بێ ئەنجامە تائێستاش لە باشوری كوردستان بەردەوامە و هیچ پەندوئەزمونێك لەرابردوو وەرنەگیراوە، رەنگە هەندێ كەس پێیان وابێت رەخنەگرتن لەسیاسەتی ئەمریكا سەبارەت بەكورد لەجێی خۆیدانیە بەبیانوی ئەوەی هیچ نەبێت ڕژێمێكی دیكتاتۆری لەكۆڵ كورد كردۆتەوە ، ئەوەمان لەیاد نەچێت لەناوبردنی رژێمی بەعس لەبەرخاتری چاوەكانی كوردنەبووە، هەروەك نوام چومسكی نوسەری ناوداری ئەمریكی لەوڵامی پرسیارێكی رۆژنامەیەكدا كە دەڵی ئایا كورد چاوەڕوانی چی لەئەمریكابكات؟ چومسكی ئاماژە بەوەدەكات كە "كورد پێویستە سەیری رابردوی خۆی بكات بۆنمونە لەساڵی 1975لەكاتی هەرەس هێنانی شۆڕشی ئەیلول ئەمریكا چی بۆكوردكرد؟ لەكاتی كۆمەڵكوژكردنی گەلی كورد بە كیمیایی وئەنفال لەساڵی 1988ئەمریكاچی بۆكوردكرد؟ لە راپەرینی بەهاری 1991وكۆڕەوی ملوێنی خەڵك، ئەمریكاچی بۆكوردكرد؟ ئێستاش بەهەمان شێوەیە وپێویست ناكات كوردچاوەڕوانی هیچ لەئەمریكابكات" پێموایە ئەگەر لەوگۆشەنیگایەوە بڕوانین كە ناكرێت چاوەڕوانی دەستی خەڵك بیت مارت بۆبكوژێت ، وڵامەكەی چومسكی وڵامێكی راست ودروستە بەڵام گرفتەكەئەوەیە دەستێك هاوكاری ئەودەستەبێت كە مارەكەدێنێت ومارانگەستەت دەكات، ئەمریكاوهاوپەیمانەكانی حاڵی حازرلەرۆژهەڵاتی ناوەراست ووڵاتانی عەرەبیدا وەك لایەنگری خەڵكی راپەڕیو خۆیان دەناسێنن ودژایەتی دەسەڵاتەسەركوتكەرەكان دەكەن هەرچەندە تا دوێنی دۆست وهاوكاریان بوون، دیارە ئەمڕۆ وادەخوازێت ئەودۆستە ستەمكارەكۆنانە یان بگۆڕن وبەرژەوەندیەكانی خۆیان بپارێزن، ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێ بكەین وتابەتە بەئێمەی كورد وسیاسەتی ئەمریكا ئەو بێدەنگی و چاوپۆشیەیە كە لەبەرامبە دڕندەیی ڕژێمی توركیا دەی نوێنێ، راستە بەردی بناغەی دەوڵەتی تورك لەسەردژایەتی گەلی كورد دانراوە، بەڵام زیاتر لەنیوسەدەیە ئەمریكا هاوپەیمانی ستراتیژی توركیایە، تەنها لەماوەی هاوپەیمانی ئەودوو وڵاتەدا دیان هەزاركوردی ئازادیخواز تەنها لە بەرئەوەی داوای سەرەتایی ترین مافی خۆی كردووە ژیانی لێسەندراوە، ئایە مرۆڤ دۆستی و ماف پەروەری ئەوڵاتە زلهێزە لەكوێدایە؟ ئێستا كەسەرهەڵدانی گەلان بە بەهار ناودەبەن لە وڵاتەعەرەبیەكاندا ، بۆدەبێت ئەوبەهارە بۆكورد ڕەوانەبێت وهەمیشە لەكوردستاندا خەزانی هەڵوەرینی گیانی رۆڵەكانی گەلی كوردبێت؟ ئایا لەكاتێكی وادا كە مافەكانی بیستو پێنج ملوێن كورد پێشێل دەكرێت لە باكوری كوردستان لەسەردەستی هاوپەیمانێكی خۆی ، زلهێزێكی وەك ئەمریكا هەست ناكات كەدەكەوێتە ژێر بەرپرسیاریەكی ئەخلاقی وویژدانیەوە؟ ئەوتاوانانەی حكومەتەكەی ئەكەپە وئەردۆغان دەستیان داوەتێ ، تاوانی دژی مرۆڤایەتیەو گەیشتوە بەلوتكەی دڕندایەتی ، داخوازی گەلانی وڵاتە عەرەبیەكان لە گەڵ داخوازی گەلی كورد لەباكوری كوردستان ئاسمان ورێسمانی بەینە، سەرهەڵدانی هاوڵاتیانی وڵاتە عەرەبیەكان بۆ روخاندنی ڕژێمەكانە ، بەڵام سەرهەڵدانی گەلی كورد لە پێناوی ئازادی و خۆبەرێوەبردنێكی دیموكراتیانەدایە ، لەپێناو ژیانێكدایە كە هەمو هاوڵاتیەكی تورك هەیەتی لەو وڵاتەدا ، ئایا هیچ یەك لەو دەسەڵاتدارە عەرەبانەی جەماوەر هەوڵی لە ناوبردنیان دەدات چەكی كیمیایی یان لە بەرامبە خەڵكی وڵاتەكەیان بەكارهێنا؟!! ئایا هیچ دیكتاتۆرێكیان بەفڕۆكەی جەنگی خەڵكە بەشمەینەتەكەی خۆیان كۆمەڵكوژكرد؟!! ئایا مندالێكی كورد ئەگەر داوای پەروەردە بەزمانی دایكی بكات و ئامادەنەبێت خۆی بە قوربانی تورك بكات كوشتنی لەسەرشەقامەكان ڕەوایە؟!! ئەبێ هەتا كەی دیموكراسی ودادپەروەری و مرۆڤ دۆستیەكەی ئەمریكا بانگەشەی بۆدەكات بەشی منداڵێكی بێ نازو بێ ناسنامەو بێ ئازادی وبێ ژیان وبێ نانی كورد نەكات؟!! بێ دەنگی ئەمریكا لە بەرامبە كۆمەڵكوژكردنی گەلی كورد هەموبانگەشەكانی یەكسان دەكات بەسفر ، ئەوخەبات و تێكۆشانەی گەلی كورد ئەنجامی ئەداد رۆژلەدوای رۆژ لە پێشكەوتندایە ، دەبێ هەمو جیهان شاهیدی سەركەوتنی گەلی كوردو شەرمەزاری ئەوكەسانەبن كە رۆژێ لە رۆژان دەستی هاوكاریان بۆ گەلێكی ستەمدیدەو ئازادیخواز درێژ نەكرد و سەرئەنجام بە هەوڵ و هیمەتی خۆی دەگات بە لوتكەی سەركەوتن،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە