پرسیار؟
Monday, 10/09/2012, 12:00
خاوەنی ناسنامەی كوردیم
وڵاتەكەم كوردستانە ،
ئیتر بۆچی پرسیار ئەكەی
لە بیرو باوەڕو ڕامان
لە ڕامیاری و
هزرو ئایدیاو ئەوشتانە؟!!
ئەوانەی تۆ باسی دەكەی
دڵۆپێكی زۆربچوكە
لە ئەو دەریا پڕمەزنەی
ناوی ئەشقی نیشتمانە !!
دڵنیابە ....
بەردی دەستی مناڵێكی
سەرشەفامەكانی ئامەد
بە سەد گوڵی
یەخەی كچە شۆخەكانی
ناوباڕەكانی ئەستەمبوڵ
ناگۆڕمەوە !!
بێگومان بە...
ئەگەر بەغدا وەك فیردەوس بێت
ڕووی تێناكەم
بەرەو ئامێزی ئاگری باباگوڕگوڕ
ئەڕۆم ئاوڕنادەمەوە !
بە ڵێن ئەدەم
كێوی دەماوەند ئاڵتون بێت
تاران ناكەم بەزێدی خۆم
لە چوارچراكەی مهاباد
بە هەژاری دەمێنمەوە !!
بێگومان و دڵنیابە لەو بەڵێنە
ئەگەر شام هەزارجاریتر
بكەنەوە شامی شەریف
بۆمن قامیشلوپیرۆزە
بۆیە هەردەم
پەیڤی نیشتمان پەروەری
وەك ملوانكە بۆگەردنی وڵاتەكەم
دەهۆنمەوە ،،،،
9\9\2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست