کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كۆماری كورد؟!

Wednesday, 23/01/2013, 12:00




شەست و حەوت ساڵ تێ پەڕیوە،
كەچی هێشتا كۆمارەكەی
پێشەوای هەمیشە زیندوو
خۆشەویستە؟!
ئەوكۆمارەی
یانزە مانگ تەمەنی هەبوو،
بەڵام نەتەوەیەك ئەڵێت
ئێستاكەش هەمان پێشەوا
هەمان حكومەتمان پێویستە؟!
نازانم بۆ؟؟؟؟
لەم هەرێمی كوردستانە
بەختەوەری وئاسودەیی
پیشڤەچونی
وەكو ڕەوتی كیسەڵ سستە؟!!
حەوت كابینەی حكومەت گۆڕا
نەك یانزە مانگ
دوو یانزە ساڵ حكومڕانی
هەتا ئێستاش نەمان بینی
حكومەتێكی شایستە؟!!
22\1\2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە