کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئیتر ئازادی نامرێ ؟!!

Sunday, 13/01/2013, 12:00




خوێنی شەهید
وەك نمەبارانێكی وردورد
بەسەرخاكدا ئەبارێت و
گوڵی ئازادی ئەڕوێنێ،
رۆحی شەهید
هەرخۆی پێشەنگی كاروانەو
ئازادیخوازانی وڵات
بەدوا مەنزڵ دەگەیەنێ،
ئەم كاروانە زۆر لە مێژە
بێ پشودان بەڕێوەیە،
كاروانێكە
قاڵبوی بەرنگاربونەوەی
هەزاران زریانی سەخت و
باوبۆران وكڕێوەیە،
لە یادتانە؟
ڕۆژگاری ڕەشی ڕابردوو
ئەوڕۆژانەی شۆڕشڤانێ
لەرێی ئازادی كوردستان
شەهید دەبوو؟!
جەلادەكانی داگیركەر
بەدیارتەرمی شەهیدەوە
وەك دڕندە دەیان نەڕان،
لەوڕۆژەدا كەسێ نەبوو
تەرمی ڕۆڵەی خۆی بنێژێ
ڕێگە بەدایكێ نادرا
بۆخامۆش بونی ئاگرو
گڕوكڵپەی ناودرونی
فرمێسكەكانی بڕێژێ،
ئێستا ڕۆحی شەهیدانی
وڵاتەكەم ئاسودەیە
كاروانێ وا بەڕێوەیە،
ئێستا شەهید شادمانە
گەل خاوەنداری لێدەكات
ئەوگەلەی سەدان هەزاری
بۆ ئازادی بەپێوەیە،
مەرگدۆستەكانی تاریكی
شەڕخوازە ئاشتی كوژەكان،
ئیتر ئازادی نامرێ
شكاوە شمشێری تاوان،
هەردڵۆپێ خوێن بڕژێ
لە پاریسی ئەوروپابێت
یان لە قەندیلی كوردستان،
ئەبێ بە گزنگی خۆرو
هەرەس بەتاریكی دێنێ و
وڵات ئەكات بەچراخان.
ئیدی گۆڕستانەكانیش
بەبێدەنگ ناهێڵینەوە
دەكەین بەهەوارگەی ژیان؟!
10\1\2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە