خه‌ڵاتى ئه‌فریقاى باشور بۆ ئاشتى، به ئۆجه‌لان ده‌به‌خشرێت
Friday, 21/01/2011, 12:00
کۆمیته‌ی ئه‌فریقای باشوور بۆ به‌خشینی خه‌ڵات به خه‌باتگێڕان، له مه‌راسیمێکی شکۆداردا، له شاری (که‌یپ) یه‌که‌مین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی خۆی له بواری ئاشتیدا به‌خشی به رێبه‌ری زیندانیکراوی کورد (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان).
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ماڵپه‌ری (کوردنێت)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه (عیسا مو‌سا) سه‌رۆکی گروپی به‌رگریکردن له مافی مرۆڤی کورد، له جیاتی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌ڵان) خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرت، ئه‌و گروپه له شاری (که‌یپ) له ئه‌فریقای باشوور، له (14/2/1997)ه‌وه دامه‌زرێنراوه، که رێکخراوێکی نا سیاسیی سه‌ربه‌خۆیه و له‌پێناو پاراستنی مافی مرۆڤی کورددا تێده‌کۆشێت، به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ جیاوازی بیربۆچوونی سیاسی و ئایین و ره‌گه‌ز، ئه‌م ڕێکخراوه تێده‌کۆشێت له‌پێناو به ئاشتیانه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له تورکیادا به تایبه‌تی.
له ئامانجه‌کانی تری ئه‌م ڕێکخراوه، بریتیه له به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی خه‌باتی کورد بۆ ناساندنی ئه‌و مافانه‌ی که ده‌بێت به ده‌ستی بهێنێت، وه‌ک مافه‌کانی مرۆڤ و مافی پراکتیزه‌کردنی کلتور و نه‌ریتی خۆی و پاراستنی ئه‌و مافانه.
هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی ڕێکخراوی کلتوری و پیاده‌کردن و به‌کارهێنانی زمانی کوردی له بواری خوێندن و نوسین و پێگه ئهلیکترۆنییهکادا و بنه‌بڕکردنی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسانه به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه، به تایبه‌تی له وڵاتی تورکیا، له رێگه‌ی رێکخراوه کوردییه‌کان و نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
ئه‌ندامانی ئه‌و رێکخراوه بریتین له (عیسا مو‌سا) پارێزه‌ر له بواری مافی مرۆڤ، (پی نسیوب) پرۆفیسۆر، (شێخ خان) سه‌رکرده‌یه‌کی ئاینی موسوڵمان، (ئیمام سۆلۆمۆن) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌فریقای باشوور، (تی بووڵی) چالاکوانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ، (سڵا بێرت) پارێزه‌ر، (ئێڵ پاڵدشۆک) پڕۆفیسۆر، (پی دێکسته‌ر) ئه‌ندامی په‌رله‌مان.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ساڵی (1978)وه پارتی کرێکارانی کوردستانی دامه‌زراندوه و ساڵی (1984) پارته‌که‌ی ده‌ستی به خه‌باتی چه‌کداری کردووه، دامه‌زراندنی ئه‌و پارته له لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه دوای ئه‌وه هات، که ماوه‌یه‌کی زۆر بوو له تورکیادا شۆرشه کوردییه‌کان سه‌رکوت کرابوون و زمان و ناسنامه‌ی کورد بوون قه‌ده‌غه بوو، تێکۆشانی ئۆجه‌لان هه‌ر زوو بووه مایه‌ی سه‌ر ئێشه بۆ تورکیا.
هه‌ر بۆیه له ساڵی (1999) له وڵاتی کینیا به هاوکاری کۆمه‌ڵێک وڵاتی زلهێزی جیهان ده‌ستگیر کرا و ره‌وانه‌ی تورکیا کرا، نزیکه‌ی (11) ساڵه ئۆجه‌لان له زیندانی تاکه‌که‌سی ئیمرالیدا گۆشه‌گیر کراوه، به‌ڵام بێده‌نگ نه‌بووه و هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌رده‌وامه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست