کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێن ڕه‌شتن له‌کوردستان به‌رده‌وامه‌،،

Thursday, 03/03/2011, 12:00


شۆڕشی سپی و خوێناوی کردنی،هه‌رچه‌نده‌ به‌ناو سه‌رۆک په‌یمانی دابووکه‌حوکمه‌که‌ی له‌توندوتیژی وخوێناوی به‌دووربێ به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌ بووکه‌نه‌یتوانی په‌یمانه‌که‌ی به‌رێته‌ سه‌ر،ئه‌وه‌بووزۆربه‌دڵسۆزی وبه په‌رۆشه‌وه‌ که‌وته ‌دوای ڕێڕه‌وی توند ڕه‌وی وتوندوتیژی خوێناوی،که‌ توندڕه‌ویه‌که‌ش چه‌ند شێوه‌ یه‌ک بووو،هه‌ر له‌ ڕفاندن و سوکایه‌تی پێکردنه‌وه‌ بگره‌ تا زیندانی کردن وکوشتن به‌ هه‌موونموونه‌ کانیه‌وه‌،هه‌رلێره‌وه‌ش ده‌ستی دایه‌ ململانێی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه‌کان،هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵیان له‌پێناوپه‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی له‌ هه‌رێم داوه‌ بۆبه‌گه‌ڕخستنی و هێنانی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ بۆناو هه‌رێم،به‌ڵام هه‌میشه‌ هه‌رخه‌ریکی خۆقایمکردن وپه‌ره‌پێدان به‌ده‌زگاکانی پاراستن وپۆلیس وئاسایش بووه‌،نه‌کو حزبه‌که‌ی هه‌ره‌س بهێنێ وله‌ناوبچێت،سه ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌توانرێت ئه‌ووحزبه‌که‌ی به‌شه‌ڕخوازوتوندڕه‌وه‌ووخوێنڕێژناوزه‌د بکرێت،وه‌هه‌رله‌ساڵی شێسته‌کانه‌وه‌ ئه‌وشه‌ڕه‌ ماڵوێرانکارییانه‌ی که‌ماوه‌یه‌کی زۆربه‌رده‌وامیان پێدا،له‌ نۆهه‌ته‌کان له‌ژێرفشاری ده‌وله‌تان کۆتایان پێهێنا،که‌ یه‌کێتیش له‌هیچ له‌مانه‌به‌ده‌رنییه‌ به‌ڵام ئێمه‌ڕوومان له‌به‌ناوسه‌رۆکه‌،که‌له‌زیندانه‌کان خه‌ڵکیان به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌داوه‌،ئه‌وانه‌ی ئێستاله‌ژیانداماون وله‌نۆهه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو چه‌ندبیره‌وه‌یه‌کی تاڵ وناخۆشیان له‌بیره‌،که‌به‌ده‌ست ئازاری ده‌روونی وجه‌سته‌ یی چێژتوویانه‌،له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وحزبانه‌ که‌هه‌ریه‌که‌ له‌لایه‌ک حوکمیان کردووه‌،وه‌ تائێستاش زۆرێک له‌ زیندانییه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆبێ سه‌روشوێنن،هه‌رلێره‌وه‌ به‌ئازادی خوازانی کوردستان ئه‌ڵێم،ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه‌ مشورێکی وه‌ستاندنی ئه‌م ئاشه‌ مرۆڤ هه‌‌ڵلوشه‌ بخۆین ونه‌هێڵن چیترئه‌م ئازاروئه‌شکه‌نجه‌یه‌ بێ تاوانان بهاڕێت ولێشاویخوێن له‌به‌رئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ بڕوات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە