کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌فسانه‌ى مام و برازا

Thursday, 28/06/2012, 12:00







ده‌گێرنه‌وه‌ ده‌لێن له‌ مه‌مله‌كه‌تێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و پر له‌ خێر و بێر پر له‌ جوانى و ناوازه‌یى سروشته‌كه‌ى پر له‌ دارستان و ئاوو به‌هێزى شاخه‌كانى خاڵكانێكى خاكى و خاك ویست و به‌ئه‌مه‌ك و خۆشه‌ویست گیرۆده‌ى ده‌ستى مام و برازایه‌ك ده‌بن كه‌ به‌ هێزو به‌ خوێن مژى یه‌ك پاشاو یه‌ك فه‌رمان ره‌وا ده‌ست به‌سه‌ر خێرو بێرو خاك و شاخ و سروشتى ته‌واوى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ ناسك و نه‌سیمه‌دا ده‌گرن یه‌ك له‌ دواى یه‌ك وه‌ یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى تر هه‌وڵى به‌هێز كردن و فراوان كردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌وى تر ده‌دات و هه‌وڵى چه‌وساندنه‌وه‌و له‌ژێر پێ‌ خستنى خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌ده‌ن , به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا له‌به‌ر رق و پیسى و گڵاوى ئه‌م مام و برازایه‌ سروشت و جوانى و ناوازه‌ییى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ رۆژ به‌ رۆژ روو له‌ پوكانه‌وه‌و زه‌رد هه‌ڵگه‌ران و بێ‌ تاقه‌تى و تاریكىو نارێكى ده‌چێت , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م مام و برازایه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌هێز كردنى پێگه‌ى خۆیان و فراوان كردنى ده‌سه‌لاته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا جكه‌ له‌ خه‌ڵكانى ساده‌و بێ‌ ده‌سه‌ڵات خه‌لكانى هۆشمه‌ند و ژیرو تێگه‌یشتوش خۆیان به‌ دیل و كۆیله‌و ژێر ده‌ستى ئه‌م دوو داگیر كه‌ره‌ ده‌زانن و بگره‌ هه‌موو پێكهاته‌ى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ به‌ ئاوو هه‌واو سروشت و جوانى و خێرو بێره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ مولكى موتله‌قى ئه‌م دوو زاته‌ ده‌زانن و خۆشیان و ته‌واوى پێكهاته‌ى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ به‌ جه‌وان و تێله‌كێش و خزمه‌ت كارى ئه‌مان ده‌زانن !
رۆژگار دێت و رۆژگار ده‌روات ئه‌م شێوازى كه‌ره‌ گاییه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ ژیانێك به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه‌وا باوه‌ر ناكرێت پێنوس بتوانێت بینوسێته‌وه‌و رۆژگار بتوانێت هه‌ڵى بگرێت و لێنوس جێگاى بكاته‌وه‌ , خه‌لكه‌كه‌شى ده‌ره‌تان و لێقه‌وماو هه‌ژارو برسى رۆژانه‌ چاوه‌رێ‌ ى ده‌ستى پیسى ئه‌م گڵاوانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ داهات و مال و مولكى خۆیان كه‌مێكیان وه‌كو خێرو ێه‌ده‌قه‌ بۆ به‌ربدرێته‌وه‌و تۆزێك تینوێتى و برسێتیان پێ‌ى بشكێت ,
له‌ كۆتایی دا له‌وه‌یه‌ باوه‌ر نه‌كه‌ن كه‌وا ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ له‌ سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا ده‌گێردرێته‌وه‌و له‌رۆژێكدا ده‌نوسرێته‌وه‌ كه‌وا دیكتاتۆرو بنه‌ماڵه‌كان یه‌ك له‌دواى یه‌ك له‌ رۆچون و ژێر پێ‌ كه‌وتنن و وه‌ رۆژى روناكیان به‌ته‌واوه‌تى روو له‌ ئاوابونه‌و چیتر ئه‌م شێوازى فه‌رمانره‌واییه‌ له‌ سه‌ر رووى ئه‌م زه‌مینه‌دا جێگاى نابێته‌وه‌و له‌ئه‌زه‌لیش جارێكى تر قبوڵ ناكرێته‌وه‌ به‌ڵام مه‌مله‌كه‌تى مام و برازا هێشتا بێ‌ كه‌س و ژێر ده‌سته‌ ماوه‌ته‌وه‌و شاخ و ده‌شت و خه‌ڵكه‌كه‌ى چاوه‌رێ‌ ى رۆژ هه‌ڵهاتن و گه‌رانه‌وه‌ى جوانى سروشته‌یه‌كتین .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە