خۆ به‌راووردكردن به ویكیلیكس
Sunday, 02/01/2011, 12:00
سایتی ویكیلیكس له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆراوجۆره‌وه، دونیای هه‌ژاند و سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكێكی گرنگی له بواری ده‌سه‌ڵاتی میدیاییدا دامه‌زراند. به‌ده‌ر له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و سایته كێن و له كوێوه و بۆ كام ئامانج هاتوون، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌یان توانی زه‌مینه له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره بێت و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی جیهان بهه‌ژێنێت، له‌پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تانی زلهێزی جیهانی نیگه‌ران و شه‌رمه‌زار كرد. بۆیه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا په‌نایان بۆ په‌رچه‌كرداری توند و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن و له‌كه‌داركردنی كه‌سێتی "جولیان ئاسه‌نج"ی به‌رپرسی وێب سایته‌كه برد، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی سوێدیی چوون تووشی سكه‌نداڵێكی گه‌وره ببووه له رێی ئاشكراكردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و وڵاته هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه له چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازییدا له چه‌ند شوێنێكی جیاواز، تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسیی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و سایته هۆنییه‌وه، تا ئه‌وه‌ی كار گه‌یشته سه‌ر فه‌توای كوشتن و به‌ئاشكرا بانگه‌شه‌كردن بۆ ده‌م دادورینی ئاسه‌نج و وێب سایته‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش ئاوێنه‌یه‌ك بوو هه‌م رادده‌ی دیموكراسیی وڵاتانی به‌حیساب دیموكراتخوازی جیهانی نیشانداین، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا، هه‌م ئه‌وه‌ی روونتر خسته به‌ر چاوان كه هێشتا ئازادیی راده‌ربڕین به‌تایبه‌ت له‌كاتی شكاندنی تابۆكاندا له‌به‌رده‌م رێگه‌یه‌كی سه‌خت و مینڕێژكراوه.
له‌هه‌موو ئه‌مانه جیاوازتر، كاریگه‌ریی وه‌شاندنه‌كانی ویكیلیكسه‌كه له‌سه‌ر كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و میدیای كوردیی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی. هه‌رچی په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌كورده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌وه‌یه، ئه‌و وێب سایته توانی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ و بایه‌خدار هه‌ڵبداته‌وه كه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ژیان و كایه‌ی سیاسیی كوردییه‌وه هه‌یه، له‌هه‌مووشی بایه‌خدارتر روانین و دیتنی ئه‌مه‌ریكایه له هه‌مبه‌ر كورد، چوون به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئه‌و هه‌سته په‌یدا ده‌كه‌یت، هێشتا ئه‌مه‌ریكا نه‌ك دۆست و هاوپه‌یمانی كورد نییه، به‌ڵكو به‌هه‌مان چاویلكه‌ی عه‌ره‌به به‌عسیی و شیعییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه و ره‌فتار له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات، یان با بڵێین كورد ته‌نیا داشێكی زۆر هیلاكی ناو شه‌تره‌نجه‌كه‌یه و چیترنا. ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی به‌سه‌ركرده سیاسیی و ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی كورده‌وه هه‌یه، زۆر به‌ڵگه و نهێنی و راز و نیازی ئاشكرا كردووه، كه بۆ یه‌كه‌مجاره نه‌ك جیهان به‌ڵكو هاووڵاتیانی كورد پێی ئاشنا ده‌بن. ئه‌گه‌رچی ئێمه گه‌واهیی راستیی و دروستیی ئه‌و به‌ڵگانه ناده‌ین، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه بۆ خۆی به‌رچاو روونیی زیاتر ده‌دات به تاكی كورد.
هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌ره‌نگدانه‌وه‌ی وه‌شاندنه‌كه‌ی ویكیلیكسه له‌سه‌ر میدیای كوردیی، زێده‌تر خۆی له‌وه‌دا نیشان ده‌دات، روانگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ خۆ به‌راووركردن به ویكیلیكس، یان بابڵێین سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێ میدیا هه‌ن ده‌خوازن لاسایی ته‌كنیك و ستراتیجی وه‌شاندنی ئه‌و وێب سایته بكه‌نه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا زۆر میدیا په‌یدابوون خۆیان به‌راوورد ده‌كه‌ن به‌و سایته و ته‌نانه‌ت به‌شێكیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ویكیلیكسی كوردستانن. من ده‌مه‌وێ به‌كورتیی له‌سه‌ر ئه‌م ئیشكالییه‌ته قسه بكه‌م و ئه‌وه بدركێنم نه میدیای كوردیی ده‌توانێت لاسایی ویكیلیكس بكاته‌وه، نه هیچ خۆ به‌راووركردنێك له جێگه‌ی خۆیدایه، چوونكه نه هیچ میدیا و رۆژنامه و ماڵپه‌ڕێكی كوردیی هه‌یه بتوانێت به‌چاره‌گیی ویكیلیكس به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ست بكه‌وێت و بڵاوی بكاته‌وه، نه هیچیان ده‌توانن له‌سه‌ر ئاستی لۆكاڵیی و كوردیش بایی ئه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ بڵاوبكه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵك و وه‌رگران زانیاریی نوێی تێدا بێت. هه‌رچی ئه‌و خۆبه‌راووركردنه‌شه وه‌ك ئه‌وه‌یه مریشك لاسایی قاز بكاته‌وه له هێلكه‌كردندا، كه هه‌موومان ده‌زانین ئاكامه‌كه‌ی چی ده‌بێت!. ته‌نانه‌ت ئه‌و میدیایانه‌ی خۆیان به ویكیلیكسی كورد ده‌زانن چی‌تریان نه‌كردووه، جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ریزێك شه‌ڕه‌جنێو و سووكایه‌تی و برینداركردنی هه‌ستی ئه‌م و ئه‌و. چوونكه له نه‌خوێنده‌واریی و بێ به‌ڵگه‌ییدا ناچاربوون په‌نا وه‌به‌ر شه‌ڕه‌جنێو و بڵاوكردنه‌وه‌ی موهاته‌راتی عه‌یاره بیست و چوار ببه‌ن.
من پێموایه كارێكی گونجاو نییه، میدیای كوردیی، بیه‌وێت خۆی به ویكیلیكس به‌راوورد بكات، نه له رووی توانای دارایی و سه‌رمایه‌ی مه‌عریفی و رۆژنامه‌وانییه‌وه ده‌توانێت بگاته دامێنی ئه‌و وێب سایته، نه له‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی و به‌ڵگه‌ی راسته‌قینه‌دا ده‌توانێت له ئاستی لۆكاڵیدا شتێكی وه‌های چنگ بكه‌وێت، دۆخی كوردستانی پێ بهێنێته جموجۆڵ. ئێمه كاتێكیش باسی خۆ به‌راووركردنی هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی میدیای كوردیی ده‌كه‌ین به‌و وێب سایته، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه بڵێین ئه‌و میدیایانه لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن كه ده‌توانن له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌مان كار بكه‌ن، به‌ڵكو ئێمه مه‌به‌ستمانه بڵێین له‌سه‌ر ئاستی لۆكاڵیش تا قیامه‌ت نیو هێنده‌یان پێناكرێت. چوونكه رۆژنامه‌وانی كوردیی ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی گرنگیی به سه‌رچاوه‌ی نادیار و را و بۆچوونی ساده و شه‌ڕه جنێو و ئینشای سیاسیی ده‌دات، كوا به‌چاره‌گیی ئه‌وه گرنگی به داتا و زانیاریی و به‌ڵگه‌نامه ده‌دات؟. ئاخر من ده‌پرسم بۆچی هاووڵاتییه‌كی ئوسترالی له سوێده‌وه له رێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه‌وه دیوی ناوه‌وه و ئه‌ودیوی په‌رده‌ی وڵاتی خۆمان پێ ئاشنا ده‌كات، كه‌چی میدیای لۆكاڵی ناتوانێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بخاته به‌رده‌ست؟ ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌م میدیایه كارێكی پێ بكرابایه و بیتوانیایه به به‌ڵگه‌نامه چی له‌و دیو په‌رده‌یه بیهێنێته ئه‌م دیو په‌رده، ئه‌و كاته ویكیلیكس ناچاریی لاساییكردنه‌وه ده‌بوو نه‌ك ئه‌مان. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره میدیایانه كارێكیان له‌ده‌ست بهاتایه ده‌مێك بوو كردبوویان. بۆیه منێكی هاووڵاتی هه‌رگیز ئه‌وه‌یان لێ قبوڵ ناكه‌م خۆیان به ویكیلیكسی لۆكاڵی ناوزه‌د بكه‌ن و به‌و ناوه‌وه شه‌ق له‌هه‌موو شتێك هه‌ڵبده‌ن.
*************************
سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئه‌م نووسینه‌ی کاک ستیڤان شه‌مزینی له ماڵپه‌ڕێکی دیکه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییمان به کاک ستیڤانه‌وه کرد، به‌ڕێزی رایگه‌یاند، که مه‌به‌ست له ناوه‌رۆکی نووسینه‌که کوردستانپۆست نییه. له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ کاک ستیڤان، که ئه‌رشیڤی تایبه‌تیی له لامان هه‌یه و که‌سێکی چالاک و کارایه، به‌پیویستمان زانی ئێمه‌ش ئه‌و نووسینه لای خۆمان بڵاوبکه‌ینه‌وه و بخه‌ینه نێو ئه‌رشیڤه‌که‌ی خۆیه‌وه. ده‌ستخۆشی لێده‌که‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست