کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوە پەمەیى لەدەڤەرەكەمان گەورەترین شكستى هێنا

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


لەمانگى شەشدا لەكۆبونەوەیەكى مەكتەبى سیاسیدا یەكێتى بەمەبەستى كۆكردنەوەى دەنگ بۆ لیستى كوردستانى د.فوئاد مەعسومى ناردەدەڤەرەكەمان دەڤەرى راپەرین بەمەزندەى خۆیان ئەوكابرایە دەستەى دامەزرێنەرى یەكیەتیەو خەڵك رێز بۆ قسەكانى دادەنێن و توانایەكى لەرادەبەدەرى هەیە بۆ هاندانى خەڵك تاكو دەنگ بەلیستى كوردستانى بدەن هەرلەسەرەتاوە میوانخانەى بیتوێنى بۆدابین كرا بۆحەوانەوەو بینینى خەڵكانى ناودارى سنوورەكەمان ناوبراو رۆژ بەرۆژ شوێن بەشوێن دەگەرا بۆكۆكردنەوەى دەنگ بەكۆبونەوەكردن لەگەڵ فەرمانبەران ومامۆستایان وسەرجەم چین وتوێژەكانى دەڤەرەكە بەكەم ئەندامانیشەوە ئەمرۆ لەرانیەبوو سبەى دەچوە دەڤەرى پشدەرو قەڵادزێ بەردەوام كۆبونەوەى دەكرد بەبێ ئەوەى بیر لەپاشەرۆژ بكاتەوە لەمیوانخانەكەشدا چاوى بەخەڵك دەكەوت و پارەى دەدانێ تاكو دەنگى بۆ بكڕن سەدان دەفتەر دۆلارى سەرف كرد لەماوەى مانگێكدا ئەوپارەشى دەدایەكێ ؟ ئەوەى پێویستى بەوپارەیە نەبوو ئەوەى دەوڵەمەند بوو پارەیەكە خەیاڵى دەدانێ وایان خەڵك فێر كردبوو كەهەركەسێ سكاڵایەكى هەیە دەتوانێ بیبا بۆ میوانخانەكەو لەپاشاندا بۆى جێ بەجێ دەكرێ هەربۆیە رۆژانە سەدان سكاڵاو داواكارى پێشكەش بەهەریەك لەمستەفا چاوڕەش و نەهرۆى سەعید سۆفى و مامەندى رەسوڵ مامەند دەكرا هەریەكەیان برێك پارە یان پەیمانى بەجێگەیاندنى سكاڵاكانیان پێدەدان هەرلەگەڵ ئەواندا عبداللەى مام عەلى و سمكۆ بڵباسیش تەرخان كرابوون بۆناسینى خەڵك و كار ئاسانى ئیش وكارەكانیان لەوماوەیەدا شەوو رۆژ بەردەمى ئەومیوانخانەیە چۆڵ نەدەبوو كەجەلال هاتە دەڤەرەكە خەڵكێكى زیاتر سەردانى ئەوشوێنەیان دەكرد كەجەلال گەرایەوە خەڵك بەهەمان شێوە هەردەچوونە ئەوشویچنە من چەندین جار بەمەبەستى بەدواداچوون دەچومە میوانخانەكە لەدەرەوە دەمبینى كەچۆن پاسەوانانى فوئاد مەعسوم سوكایەتیان بەوخەڵكە دەكرد جەنابى دكتۆر زۆرى هەوڵدا من بدۆزێتەوە گومانى لەهەموو كەسێك بووتەنانەت گومانى لەدەوروبەرى خۆشى هەبوو كەئەوزانیاریانەى لەسەر بڵاو دەكاتەوە واى دەزانى ئەوەى لەسەرى دەنوسێ لەگەڵ خۆیەتى بەڵام نەیتوانى بەهیچ شێوەیەك بمدۆزێتەوە ئیتر خەڵكانێك هەبوون بەجنێودان وقسەى ناشیرین شوێنەكەیان جێ دەهێشت رۆژ بەرۆژ خەڵك زیاتر لەیەكێتى دەبوونەوە لەوماوەیەى فوئاد مەعسوم لەدەڤەرەكە بوو زیاتر لە8 جار سوكایەتى بەوكابرایە كرا بەڵام تەڕ نەدەبوو هیچ چارەشى نەبوو بەكوردیەكەى خۆمان تووشى داوى خۆى ببوو فوئاد مەعسوم لەلایەن دەزگاى راگەیاندنەوە بەردەوام لەسەتەلایتەكان و ئەنتەرنێت و كوردستانى نوێ دەردەكەوت و وادەخرایە بەرچاو كەخەڵكى دەڤەرەكە پەیمانى خۆیان نوێ دەكەنەوە كەدەنگ بۆ لیستى كوردستانى دەدەن كەچى وانەبوو هەردوو كارمەندنى راگەیاندنەكەى بەشێوەیەك كاریان دەكرد كە ئەوپەرى خۆماندوو كردن بوو چونكە لەودەڤەرە دەترسان دەیانزانى تووشى شكست دەبن هەردوو كارمەندەكە هاوكارى زۆر باش دەكران رۆژانە هەریەكەیان زیاتر لە250 دۆلارى وەردەگرت لەپاڵ ئەوهاوكاریە مێشێكیان بۆ دەكردە گایەك هێندە مەسەلەكانیان گەورەدەكرد پاش نزیك بوونەوە لەرۆژەكانى بەرلەهەڵبژاردن ستافى فوئاد مەعسوم زیاتر لەخۆئامادەكردندا بوون بۆ هەوڵى زیاتر بۆكۆ كردنەوەى دەنگ تاوایلێهات خەڵك بەمەبەستى ئەوەدەچوونە میوانخانەكە تاكو گوێیان لێبگرن و داواكانیان بۆ جێ بەجێ بكەن داواكانیشیان بریتى بوون لەمافى رەواى خۆیان كەستەمیان لێكرابوو لەچوار چێوەى دەسەڵاتى یەكێتى لەدەڤەرەكەمان تا وایلێهات فوئاد مەعسوم نەیوێرا بچێتەوە میوانخانەكە تەنها شەو دەچۆوە وەویش درەنگانى شەو بۆئەوەى كەس نەبینێ بەیانیانیش سووك بۆى دەردەچوو كەس نەیدەبینیەوە تا قینى جەماوەرهەڵساو شاربەدەریان كرد پاش ئەوەى هیچ ئومێدێكیان بەو كابرایە نەما ئومێدى بەدیهاتنى داواكانیان لەلیستى گۆڕاندا بینیەوە دەنگى خۆیاندا لیستى گۆڕان و پڕبەدڵ د.كمالیالیشیان وەك سەرۆكى هەرێم دەست نیشان كرد بەڵام تەزویرو پێشێلكارى پارتى نەیهێشت پڕۆسەكە بەبێ ساختەكارى بچێت بەڕێوە هێندەیان ساختە كرد لەهەولێر و دهۆك وزاخۆو ناوچەكانى ژێر ڕكێفى خۆى تا مەسعود دەنگەكانى هێنایەوە بۆخۆى من لێرەوە بەفوئاد مەعسوم دەڵێم ئەوەى كردت بۆ دەڤەرەكە ئەوپارەى كەسەرفت كرد بۆ دەوڵەمەندانى ئێرە هەمووى بێ سوود بوو خۆزگە دەهاتیەوە ئێرە و دەتوێرا بێیتەوەتاكو بزانى خەڵكى راپەرین چۆن بەرد بارانت دەكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە