فوئاد مەعسوم بۆچى رانیەى جێهێشت ؟!
Friday, 03/07/2009, 12:00
بەمەبەستى كۆكردنەوەى خەڵك و بەڵێندانى پوچ و بەخشینى پارە بەجەماوەرى ناوچەكە دوێنى 2-7 كاتژمێر 4 ى پاش نیوەرۆ بریار بوو لەهۆڵى بۆنەكانى سەركەپكان كۆبونەوەیەك بۆجەماوەرى ناوچەكە بكرێت ئەوەبوو كەس ئامادەنەبوو كەبەشدارى كۆبونەوەكە بكات چونكە سەرلەبەیانى هەمان رۆژ لەكۆبونەوەیەكى تردا كەبەڵێنیان دابووبەخەڵك بەشدارى بكەن لەكۆبونەوەكە چونكە لەنزیكەوە گوێ لەراو سەرنجەكانیان دەگیرێت بۆ ئەومەبەستە خەڵك بەچەندین سكاڵاو داواكاریەوە بەشداریان كردبوو پاش ئەوەى كۆبونەوەكە تەنها بانگەشەى لیستى كوردستانى بوو هەربۆیە كەس ئامادەیى خۆى نیشان نەدا كەبەشدارى كۆبونەوەى پاش نیوەرۆ بكات شایەنى باسە مستەفاچاورەش و د. فوئاد كەهاتن دابەزین چونە هۆڵەكە كەس لەهۆڵەكە نەبوو بەپەلە بەتورەیى یەوە گەرانەوە بۆ رانیە پاش چەند دەقیقەیەك بەرێكەوتن بۆ شارى كۆیەو لەكۆیە بەشدارى لە خولى دەرچوانى زانكۆى كۆیى كرد كە د.خدرى براى سەرۆكایەتى دەكا خەڵكى سەركەپكان سەلماندیان كەلیستەكەیان رەت دەكەنەوە ئێمە داواكارین لە جەماوەرى رانیەو بیتوێن كە سڵ نەكەنەوە و هیچ پروپاگەندەیەكیش كاریان لێنەكات كە وایان لەخەڵكى گەیاندووە كەئەگەر بەشدارى كۆبونەوەكان نەكەن دیارە دژبە لیستى كوردستانین دڵنیابن دادگایى كردنى هەردوو دەسەڵاتى گەندەڵ نزیك بۆتەوە داواشتان لێدەكەین كەبۆهەر مەبەستێك نەچن و هەرگیز نزیكى میوانخانەى بیتوێن نەكەون چونكە لەلایەن پاسەوانانەوە سوكایەتیان پێدەكرێت هەرداواكاریەكى هەتانە دواى خەن بۆ ئایندەیەكى نزیك خەڵكێكى زۆر سوكایەتى پێكراوە لەومیوانخانەیە سەرى بەرزتان بۆ برێك پارەى دزراو دامەنوێنن .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست