سەرنجێك بۆ وێنەگرەكەى دختۆره سۆرهکه
Thursday, 02/07/2009, 12:00
هونەریەكێكە لەو كارە پربایەخانەى كەهەموو وڵاتێك دەگەیەنێتە لوتكەى پێشكەوتن و خۆشگوزەرانى لەهەموو جیهاندا هەر وڵاتەو ناوبانگێكى خۆى هەیە هەریەك بەجۆرێ نمونەى وڵاتانى جیهان ژاپۆنە كەگەیشتۆتە ئاستى لوتكەى وڵاتانى جیهانى لەرووى تەكنەلۆژیاى سەردەمەوە لە رێزى هەرە پێشەوەى وڵاتانە ئێمە هیچ هونەرێكى ئەوتۆمان تائێستا نیە كەشانازى پێوە بكەین و پێوەى ناسرابین جگە لەنەوت هیچ داهاتێكمان نیە ئەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە لەبەر ئەوبارودۆخانەى كە لەناوچەكەدا هەیە نەتوانراوە وەك پێویست كارى بۆ بكرێ ! ئەگەر باسى وەرزش بكەین بۆ نمونە چەندین یاریزانى جیهانى بەناوبانگ هەیە كە لەپێناو داهاتى زیاتر لە یانەیەكەوە دەچێتە یانەیەكى تر ئەمەش بەراى هەندێك بەخیانەت دێتە ئەژما بەڵام لەلایەكى تر دەڵێن ئەویاریزانە سەربەستە لەهەڵبژاردنى هەریانەیەك كە یاریزان بیەوێ یارى تیا بكا . ئەوەى جێگەى باسەكەمان بێت كارى وێنە گرتنە كە هونەرێكە لەهونەرەكانى جیهانى چەندین هونەرو یاسا لە كارى وێنەگرتن داهەیە كە دەبێ وێنەگر رەچاوى بكا بەشێوەیەك مافى خۆى بداتە بەرامبەرەكەى من باس لەو وێنەگرەى كە وێنەگرى د. فوئاد مەعێومە دەكەم كە ماوەیەكە لەگەڵ دكتۆردا بەدى دەكرێ و كارى وێنەگرتنى بۆدەكا حەزدەكەم بە شێوەیەك پێى بڵێم كە پێویست بەو ماندوبونە ناكا بۆ شەخسێكى وا خۆى ماندوبكات چونكە ئەوشەخسە شایستەى ئەوە نیە كە خۆى پێوە ماندو بكەى حەزدەكەم لێم تێبگەى كەدەڵێم چى من لەو سایتە راستگۆیەوە دەمەوێ پێت بڵێم تۆ تازە خۆت تووشى سەرئێشەكرد بەڵام لەپاڵ دكتۆردا كاردەكەى پێویست بوو لەسەرت بەهیچ شێوەیەك هونەرەكەت لەكەسێكى وا بەسەرنەبەى چونكە هەر ئەو ماوەیە دكتۆر لێرە دەمێنێتەوە پاشان دەگەرێتەوە بۆ بەغدا ئەوكات چى دەكەى ئەو تەنها بۆ ئەوەلێرەیە كە خەڵكى چەواشە بكات كەتۆ بریتى لە هاودەست و گەیەنەرى ئەو چەواشەكردنە هەموو هونەرێك شایەنى دەست خۆشیە بەڵام ئەوەى تۆكردوتە تەنها ماندوبون وسەرئێشەت بۆماوەتەوە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست