هەواڵێكى بەپەلە : مەكتەبى سیاسى لیستى كوردستانى كۆبۆوە
Sunday, 05/07/2009, 12:00
ئەمرۆ پێش نیوەرۆ لەگەڵ گەیشتنەوەى پیاوە پەمەیى یەكە بەنیو كاتژمێر وەفدى پارتى و یەكێتى گەیشتنە میوانخانەى بیتوێن كەپێك هاتبوون لە مەلا بەختیارو د. رۆژو ووشیار سیوەیلى و محمد مەلا قادر و سەرۆقادرو مستەفا چاورەش وئەرسەلان بایز وچەندین گەندەڵى ترلەكۆبونەوەیەكى داخراوى نهێنیدا باس لە رەوشى ئەمرۆى كوردستان كرا و باس لەچەند ناوچەو شوێنێك كرا كە جەماوەرێكى لیستى گۆڕانى بەرچاوى لێیەو بریاریاندا هەوڵ بدەن بەهەرشێوەیەك بێ بتوانن پاشگەزیان بكەنەوەو بیانهێننەوە ناولیستى كوردستانى هەروەها باس لەوەكرا كەلەو 20 رۆژەى كەدەرفەتیان لەپێش ماوە هەوڵ بدەن ئەوخەڵكانەى كە لێیان تۆراون ئاشتیان بكەنەوە بەهەر نرخێك بێ رازیان بكەن شایەنى باسە پاش نان خواردنى نیوەرۆ لەهەمان شوێن بەرێكەوتن بۆ لقى پارتى راپەرین لەپاشاندا سەردانى مەڵبەندیشیان كرد پاش سەردانەكان وەفدى پارتى گەرایەوە بۆ هەولێرو لەپاشاندا پیاوە پەمەیى یەكە گەرایەوە سلێمانى بەمەبەستى راوێژكردنى زیاتر لەگەڵ جهلال وابریاریشە بەیانى بگەرێنەوە بۆ رانیە ئێمە پیاوە پەمەیى یەكەو جەماعەتەكەى ئاگادار دەكەینەوە كە ئێمە زۆر زۆر لێیان نزیكین تەنانەت لەسلێمانى وشارەكانى تریش دەزانین چى دەكەن و بەرەو كوێ دەچن نەوەك ئێمە زانیاریمان نەبێ و بێ خەبەر بین باچاكیش دڵنیابن كە دەڤەرى راپەرین دەنگیان پێنادا مەگەر ئەوكەسانە نەبێ كە ماستاوچى و بەرتیل خۆر نەبن چاوەروانى زانیارى تربن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست