کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەسەن كوێستانى قوربانى گۆرەكەتبم ئەوناپاكانە چۆن روویان هات بێنەسۆران؟!

Saturday, 09/05/2009, 12:00


شەهیدى سەركردە كاكە (حەسەن كوێستانى) نەمروپاك وجوان ،ئێمەى دەروێشى رێگاىكەتین وموریدى تەریقەتەكەتین وبەردەوامین لەخەبات وهەرگیزیش بۆ یەك هەنگاو لە مەبدەئوبیروبرواكەت دوورناكەینەوەوشێوازى خەبات وتێكۆشانەكەت بۆ ئێمەمان دروشم ورێبازێكى رەوشەنە،بەهەمان شێوە ناشتوانین ئەو رۆژوكاتە لەبیربكەین كەبەناعەدالەتى تۆیان شەهیدكرد!
كاكە كوێستانى ،هەموو رۆژ لەناو بیرەوەرى وئاكارورەفتارەجوانەكانى تۆدا دەژین و ژیانمان بەسەردەبەین ،ژیانێك كە بۆنى ئازادى وسەربەرزى وبەختەوەرى ودیموكراسى تیادا بوونى هەبێ .كوێستانى بەهەڵوێست وقسەخۆش وخۆشەویستى ناوچەكەمان وشوێنەكانى تر ،دەزانى لەوەتەى تۆ شەهید بوویت ئێمە دیڵ وبێكەس وسەرگەردانین ؟!ئێمە چاوەڕوان بووین دەیانى وەك تۆ لە سنورەكەماندا دروست بن وهەڵگرى هەمان رەفتاروئازایى وجوانى ودڵسۆزى وەك تۆبن،بەلام بەداخەوە نەمانبینى وئەو خەونەمان نەهاتەدى.ئەوانەى ویستیان سود لەناوناوبانگ وخەبات وجەماوەریتەتى تۆ بۆ بەرژەوەندى خۆیان وەربگرن چەندین ساڵە لەلایەن خەلكى سۆران وبالەكایەتى ریسواكراون ودەركراون وكەس ئارەزووى بینینیان ناكات ورقئەستورن بەرامبەرییان لەوانە(ئازاد جندیانى) یە كە ویستویەتى لەسەر كلتوروتێكۆشانى تۆخۆى رەپێشبخات وببێ بەناو!!بەلام ئێمە كە زانیمان ئەو چۆنەوچۆنیش بیردەكاتەوەومەبەستى لەو كلكەلەقەیەچیە دەرمان كردوتێمان هەڵداوە.بۆ ئەوەى بتوانین بیسەڵمێنین لەهەموو هەڵبژاردنەكاندا لە سنورى سۆران كە (جندیانى) خۆى دەكا بەبرا گەورە ئێمە تێكمان شكاندوەونەمان هێشتوە لاى (جەلال تالەبانى) خۆى بەرووسورى پیشان بدات .
كوێستانى گەورەوسەركردەمان ،لەودوورۆژە (جەلال) سێ كەسى بەدرەوشت وجاسوس ومەسلەحەت چى ناردبوو بۆ سۆران تا بتوانن دەنگ كۆبكەنەوە بۆ هەڵبژاردنى 25/7/2009ئەو سێ ناپیاوحیزودزوگەوادانە بریتیبوون لە (مەلا كەمتیاروسعدى ملحیزوبكرى گوێبرا) هەرچەندە ئەوان وتبویان بۆیە (ئازاد جندیانى)مان نەهێناوە چونكە ئەو لێرەدا رەسیدى نەماوەوریسواكراوە ،گوایە ئەوان لەو باشترن ودەیانەوێ بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەنگى ئێمە مسۆگەربكەن.بەلام دەرمان كردن وریسواى دنیاوقیامەتمان كرد.
باوكى هەژار ،ئێستا لەم هەڵبژاردنە یەكیتى لەگەڵ پارتى بەیەك لیست هاتۆتە ناو هەڵبژاردن ودەیانەوێ ئێمە دەنگ بەو لیستە بدەین كە بكوژەكانى تۆ وهەزاران كادیروپێشمەرگەوفەرماندەى وەك تۆ لەو لیستەدا كۆكراونەتەوە!!بۆیە ئێمە ئەوە قبول ناكەین ونامانەوێ روحى پاكى تۆ لە گۆردا نائارام بێ وخیانەت لە خوێن وخەباتى تۆدابكەین.بۆیە هەموومان بریارمان داوە دەنگ بدەین بەلیستى (گۆران) ئەو لیستەى كە هاورێ وخۆشەویستى ژیانى پێشمەرگایەتى تۆ كاكەنەوە(نەوشیروان) رابەرایەتى دەكات.دلنیاین تۆش دەست خۆشیمان لێدەكەیت وئێستا لەهەموو كاتێك ئارام ترى كە ئەو مژدەوبەڵێنەت پێدەدرێ .
[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە