کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سووکه‌ڵه‌ جاش (خه‌فیفه‌)

Thursday, 06/08/2009, 12:00


که‌ ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس، سوکه‌ڵه جاش‌ (خه‌فیفه‌) ی هێنایه‌ مه‌یدانی کوردستان خه‌ڵكێکی زۆر و هه‌ژار و بێ تاوان ولێ قه‌وماو ناچار بوون مانی خۆیان و ماڵ ومناڵێان بپارێزن له‌ جه‌نگه‌ دۆڕاوه‌کانی ڕژێم به‌ پسووڵه‌کانی خه‌فیفه‌ یان قبوڵ کردنی.
له‌ هه‌لومه‌رجی جه‌نگه‌ دۆڕاوه‌کانی سه‌دام و ڕه‌ش بگیری خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی وکوردستان به‌تایبه‌تی بۆ ووزه‌دان به‌ به‌رده‌وامی هه‌رخه‌لکێکی هه‌ژار وکه‌م ده‌رامه‌ت ده‌بوونه‌ سووته‌مه‌نی وگیانیان له‌پێناوی هیچ به‌هه‌ده‌رده‌چوو، بۆ ڕزگاربوون له‌ مردن ومانه‌وه‌ په‌نا ده‌برایه‌ به‌ر خه‌فیفه‌ و خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ربۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار کات له‌سه‌ربازی ،پسووڵه‌ی جاش (خه‌فیفه‌)ێ ده‌خسته‌ باخه‌ڵی ،له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێکیشدا به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ش بگیرانایه‌ مه‌رجی ئازادکردنیان ئه‌وه‌بووله‌7 تا10 هه‌زار دیناری بدایه‌ جا ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م پاره‌یه‌ نه‌بوایه‌ گولله‌ باران ده‌کران له‌لایه‌کی تره‌وه ‌که‌ ڕژێم خه‌ڵکی هه‌ژارولێ قه وماوی به ‌زۆر ده‌کرد به ‌جه‌یشی شه‌عبی و له ‌هه‌ندێ سه‌نگه‌ردا سه‌قامگیریان ده‌کردن به ‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که ‌له‌ دائیره‌ خزمه‌ت گوزاریه‌کانا بوون وخاوه‌نی ماڵ ومنداڵ بوون ده‌یان ناردن بۆ ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌و سه‌ربازه‌کانی ئه‌وسه‌نگه‌رانه‌شیان ده‌برد بۆ به‌ره‌ی شه‌ڕ .
جا ئه‌وکاته‌ی که ‌هێزی پێشمه‌رگه‌ هێرشی ده‌کرده‌ سه‌ر ئه‌وسه‌نگه‌رانه‌ی که‌ جه‌یشی شه‌عبی تێدابوو ته‌قه‌یان نه ‌ده‌کردو خۆیان ده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ چونکه‌ باوه‌ڕیان به‌ ڕژێم نه‌بوو خه‌ڵکێکی زۆر کورد په‌روه‌ریشیان تێدابوو که‌چی له‌پاش خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه و‌ه‌ی پاره‌ی بدایا ئازادی ده‌کروئه‌وه‌ی نه‌شی یا گولله‌باران ده‌کرا.

جا به‌ڕیزان .....
بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان ببورن ده‌ڵێم سه‌رکرده‌ دزه‌کان چونکه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌وان له‌جێگای ئه‌وانن ،با به‌راوردێ بکه‌ین ئه‌وانه‌ی که‌ نه‌خوێنده‌واربوون و پسووڵه‌ی خه‌فیفه ‌و جه‌یشی شه‌عبیان قبوڵ بووله‌گه‌ڵ ئه‌وفایلدارانه‌ی که‌خوێنده‌وارن وئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تین .
برایانی خۆشه‌ویست ،پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی ،هه‌ڤاڵانی کاکه‌ (شه‌ماڵی حاجی ده‌روێش وکاکه‌ جوامیروکاکه‌ زاهیرکونجرینی) یه‌ک تۆز ویژدانی مه‌ردایه‌تی وکوردایه‌تیتان به‌کاربێنن ئه‌ی ئه‌وانه‌ ته‌نها ساتێکیش له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ که‌ڵه‌ پیاوه‌یا بوون و پێتان ڕاده‌گه‌ینم که‌ ئه‌وسێ که‌ڵه‌ پیاوه‌ ته‌نهاو ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌بووساڵی 1988 له‌ ڕیگای ئامر سریه‌کی سوکه‌ڵه‌وه‌ ئاگادرکرابوونه‌وه‌ که‌کاتی خۆی هه‌ڤاڵی ئه‌وان بووه‌ ، گوایه‌ ڕژێم لێبوورنی گشتی ده‌رکردووه‌ و وه‌رنه‌وه‌وته‌سلیم به‌ڕژێم ببنه‌وه‌،بۆ زانیاریتان شه‌ماڵی حاجی ده‌روێس له ‌نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز تیمار ده‌کرا چونکه ‌له‌دێی شاناخسێ به ‌هێرشی کیمیاوی که‌وتبوو ئازارێکی زۆری هه‌بوو به‌ پیلانێک ئه‌وسێ که‌ڵه‌ پیاوه ‌ده‌به‌نه‌وه ‌سه‌رکردایه‌تی و هه‌رسێ کیان گولله‌باران ده‌که‌ن به‌ ده‌ستی کوردۆ قاسم که ‌ئه‌ویش یه‌کێکه‌ له‌ فایلداره‌کان .
هاوڕێیان ...هه‌ڤاڵان ئه‌وه ‌ته‌نها شتیکه‌ له‌وخه‌رمانه‌ی که‌ کراوه ‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کورد که‌ ئێمه‌ له ‌نزیکه‌وه‌ ئاگاداربووین وله ‌ڕووداوه‌کاندا زۆر له ‌نزیکه‌وه ‌ژیاوین که‌ خۆشم خه‌ریک بووبمه‌ قوربانێکی ئه‌وپسووڵه‌یه‌و‌داوێکی ئه‌وفایلدارانه‌ی سه‌رکرایه‌تی کورد که‌ئه‌مڕۆ ده‌نگۆی ئه‌وه‌هه‌یه‌ لیستی که‌ره‌دێزه‌که‌ له‌دادگایه‌کی داخراوهه‌موویان ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپابکات وخانه‌نشینیان بکات له‌پاداشتی مانه‌وه‌یان بۆ ده‌رده‌سه‌ری کورد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە