کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باوكى بكوژەكەى باڵەكایەتى و باوكى بكوژانى (17)ى شوبات

Thursday, 16/02/2012, 12:00




نەك من پێم وانیە هیچ كەسێك هەبێت نەزانێت كە ئەوەى خاوەن پلە یەكەكانى ئەم وڵاتە هیچ شتێكیان لە ژێر دەست دەربچێت ئەگەر مەبەستیان بێت، بەتایبەت هەرشتێك كە كاریگەرى لەسەر دەسەڵات و كورسەیەكانیان بكات، خاوەن دەسەڵاتە پلە یەكەكان گەر هیچیشیان بەدەستەوە نەبوبێت بۆ هەرشتێك كە هەستیان كردبێت خەریكە لەژێر دەستیان دەڕوات لانى كەم بە سیناریۆیەك رێگریان لە لەژێر دەست چوونەكە كردوە، بۆیە ئیدى هەموو لەوە باش حاڵیبووین كە نەخێر ئەوان چیان بوێت دەتوانن بیكەن و بەپێچەوانەشەوە لە نەكردنى هەرشتێك لەدەرەوەى بەرژەوەندى خۆیان، لەم سەرنجدانەوە دەكرێت ئێمە دواى تێپەڕبوونى ساڵێك بەسەر رووداوە نەگریس و نەخوتراوەكەى (17)ى شوباتدا بپرسین كە داخۆ ئەو تۆمەتبارانە چۆن رادەست نەكراون؟ لەكاتێكدا وەك لە سەرەوە ئاماژەمان بە ویستى خاوەن پلەیەكەكان (دیارە بەتایبەت ئەگینا خاوەن دەسەڵات بەگشتى) كرد، دەكرێت بپرسین كە داخۆ حیكەمەت لە رادەست نەكردنى تۆمەتباران و داڵدەدانیان لەلایەن دەسەڵاتەوە كە لە راگەیاندنەكانەوە ئاماژەى بۆدەكرێت چیە؟.
دیارە لێكدانەوەى رادەست نەكرنەوەكان زۆرن بەڵام من تەنها وەك هاوڵاتیەكى سادە یەك لێكدانەوەم هەیە بۆى، ئەویش ئەوەیە وەك چۆن زۆرێك لە بەرپرسەكان هاوپیشەكانیان لە سەروو میللەتەوە دەبینن و بەئاشكرا دەڵێن كە ئەوان ناتوانن مغامەرە بەیەكدیەوە بكەن لە پێناو خواستى میللەتدا، وەك چۆن تەواوى مافى هاوڵاتى بوون و خواستى نەتەوەیەك لە خوار سێبەرى یەكدیەوە تەماشا دەكەن، وەهاش نایانەوێت لە هیچ شتێك كە پەیوەندى بە داواى میللەتەوە هەبێت ئەوان جێ بەجێ كارى بن، ئاخر دواى تێپەربوونى (12) مانگ قابیلى قەناعەت كردن نیە دەسەڵاتێك كە هەمیشە لافو گەزافى سەروەرى یاسا لێبدات و خۆى بە نمونەى دیموكراسى و سەروەرى یاسا لە ناوچەكەدا بزانێت و نەیەوێت بكوژى رۆڵەیەكى خۆى بەرێتە بەردەم ئەو سەروەرى یاسایەى كە باسى دەكات و بە پێى سەلماندنى تۆمەتەكەى سزاى بدات، خۆ ئەگەر هاتیش و بێ تاوان بوونى تۆمەتبار سەلمێندرا ئەوا باشتر و ئیدى میللەت لە هەقیقەتى سەروەرى یاساكەى (دەسەڵات) حاڵى دەبێت.
لێكدانەوەى من بۆ رادەست نەكردنى تۆمەتبارێك هیچ نیە جگە لەوەى كە خاوەن دەسەڵاتانى بەڕێوەبردنى ئەم هەرێمە دەیانەوێت میللەت دەهرى بكەن و هەمیشە لە چاوەڕوانى تەنها پژمەیەكدا بن تا بەتەواوى چارەسەرى ئەو هەڵامەتە بدۆزنەوە كە بەدەستەیەوە دەناڵێنن، دواى تێپەڕبوونى تەنها ساڵێك پێویستە نمونەى جوامێرى ئەو پیاوە بخەینە بەر چاوى دەسەڵات كە كوڕەكەى لە پێناو سەیارەو و پارەدا لە (باڵەكایەتى) هاوڕێكەى خۆى كوشت، من لە تیڤیەوە بینیم كە چۆن داواى لە یاسادەكرد كوڕەكەى كە جەرگى خۆیەتى بەسزا بگەویەنێت و دەیوت داواى منیش لەگەلأ داواى بنەماڵەى كاكە (رێباز) كوژراوەكەدایە، لێرەدا واتا مل كەچ بوون لەبەردەم یاسادا جوانترین ئینسانیەت و گەورەییە، هیچى تر ناڵێم جگە لەوەى كە تەمەننا دەكەم (17)ى شوباتێكى تر دروست نەبێتەوەو باوكى بكوژانى (17)ى شوباتیش كە دەكاتە خاوەن دەسەڵاتداران وەك ئەو پیاوە یاسا و پیرۆزى ئینسانیەت هەڵبژێرن.
[email protected]
لە زمارە (237)ى رۆزنامەى بارێزكاران دابەزیوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە