نوسینگەى پەرلەمان لەكفرى, یان چایخانەى ڕیفۆرمەكانى ناو گۆڕان؟!

Saturday, 16/01/2010, 12:00


(پەیامێك بۆ بەڕێز عوسمانى حاجى مەحمود)
لەباوەڕەدانیم هیچ شوێنیك وەك كفرى گۆڕان تەسلیم ئەوانە كرابێت كە پێاندەڵێن باڵى ڕیفۆرم ى ناو گۆڕان, لەڕاستیشدا ئەوانە پێشووتر سەلماندیان نەك ڕیفۆرم نین و نازانن چى یە بەڵكو ناشیرینترین مێژوویان تۆماركرد, حزبیان تێكەڵ حكومەتكرد, گەندەڵى و جۆرەها كارى ناسیاسى و ناحزبى و ناسروشتیان داهێنا بەشدارییەكى كارایان لەگەڵ ئەوانەدا كرد كە ئێستا , كەچى دواى ئەوەى یەكێتى بەو لاشە خوێناوى و بریندارییەى خۆیەوە هەندێكیانى دەركرد, ئێستا ئەوان گۆڕانن گۆڕان!! لەو باوەڕاشدانیم سەركرەكانى ئێستا گۆڕان جگە لەعوسمانى بیریان نەكردبێتەوە نەك ڕیفۆرمو گۆڕان بەوانە ناكرێت كە تەنیا بۆ پۆست و پارە و شاردنەوەى گەندەڵى و رابردویان پەنایان وەبەر سەركردەكانى ڕیفۆرم بردبوو ئەوانیش ماڵیان ئاوابێت دێوەخانیان گەرم بوو, بەڵكو بۆیان دەركەوتوە ئەوان خراپیان كرد خەڵكانێكى بێكەڵك و بێ توانا و نەخویندەواریان لە ژێر ئەو ناونیشانانەدا دروستكرد, بۆیە هەر یەك لە مستەفاى سید قادر و عومەر سەید عەلى دەبینین وەك نوشیروان بیردەكەنەوە و حەز دەكەن بزووتنەوەى گۆڕان لەسەر گەنج و نەوەی نوێ بینا بكرێ نەك كەسانێك كە چاوەڕێ دەكەن دێوەخانێ دابنرێ و خۆیانى لێبكەنە ڕیش سپى و پرسیارێكى گۆڕان و پێناسەكەى بكە لێیان حاڵ دەیان گرێ و وادەزانن گۆڕان تەنها بەلێ كردنە بۆ ناهۆشیارییەكانى ئەوان.
كاك عوسمانى حاجى مەحمود بەهەمان نەزمى جاران بیردەكاتەوە, ملم نەگۆڕاوە و سەركردەى گۆڕانیشە, ئەم بەڕێزە بیرى چووە هەندێ كەس هەبوون لەژێر ناوى دۆستایەتى وهاوكوتلەى و ماستاو خۆبردنەوە پێشەوەدا دۆستین و كارى بۆ دەكەن, بەڵام دەرئەنجامەكان وادەرنەچون و تەنیا خۆیشى ئاگاى لێ نیە ئەگینا هەمووان دەزانین, ئەم بەڕێزە لە پاكێتى خۆیەوە خەڵكى خراپى زۆر پێگەیاند واى دەزانى ئەوانە ڕەسیدیان هەیە لەناو خەڵكدا نەیەزانى فلسێكى قەڵب ناهێنن, چونكە ناشیرین بون لەسەر كورسى دەسەڵات و خراپ بەكاریان دەهێنا, ئێستا لەكفرى بەهەمان شێوازە تەقلیدى و خراپەكەى جاران كار دەكات, ئەوەى گەنج و بەتوانا و خاوەن بیر و هۆشیار و ڕەخنە گرو خاوەن جەماور بَیت و گۆڕانخوازى ڕاستەقینە بێت بایەخى پێنادات, ئەوەى بێكەڵك و ڕابردو ناشیرین و نەخوێنەوار و گەندەڵ و كۆنە حزبى مەخسەرەچى و دەموچاو ناشیرین هەیە بایەخیان پێدەدا و دێوەخانى گۆڕانى پێیگەرمكردون.
ئێستا كە نوسینگەى پەرلەمانتارانى گۆڕان كراوەتەوە لەكفرى لەجیاتى ئەوەى كەسانى بەرنامەى بۆ داڕێژن چۆن بیخەنە ناو جەماوەر و خۆشتەویستى بكەن, كەچى كۆمەڵى خەریكین بەس بەرژەوەندى شەخسى نەبێت نازانن دەورو بەر و خواست و كێشەى خەڵك چی یە! بەڵى و چەپڵە و ئافەرین نەبێت نازانن ڕەخنە چى یە و بەرنامەى پێشكەوتنى خەڵك چۆن دادەنرێ؟ نەك نازانن مەهامى گۆڕان و دەركردنى لە تەنگەژەكاندان چى یە؟ بەڵكە بەنیازن چاخانەیەكیان هەبێت و مەنسولیێكى تیاببینین و بڵێن ئێمە وامانكردو وادەكەین و ئەوەندە خەڵكمان ڕاكێشاوە بۆ گۆڕان! چۆن بۆ ڕەحمەتى تاڵەبانیان دەكردو حزبەكەى بەچى دەردێك گەیشت.
هەقوایە پەرلەمانتارانى گۆڕان ئەوە لەبەرچاوبگرن ئەوان تا خەڵكانێكى ڕۆشنبیر و ڕابردوو پاك و بێلایەن پشتیوانیان نەكات لەكفرى دا نەك ناتوانن وەك ئۆفێس كاربكەن بەڵكو لەمەڵبەندو كۆمیتەكان خراپتر دەبن هەقیشوایە بەڕێز عوسمانى حاجى مەحمود ئەرشیفى ڕوداوەكان هەڵباتەوە و سەیر بكات بزانە كێ شایستەى ئەو ڕێزو ئیشەیە كە خۆى پێوە خەریك كردوە ئایا بۆ میلەت و كۆمەڵگە ئەوانە سودیان هەبووە كە ئەو پێیگەیاندون؟ئایا لەم سەردەمەدا خەڵك سەیرى ئەوانە دەكات كە پێیاندەڵین ڕیفۆرمى باخەڵ یا خەڵكى تر؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە