حیزبی دیموکرات له ڕۆژی دامه‌زرانییه‌وه ناکۆکیی ناوخۆیی هه‌بووه له‌سه‌ر بیروبۆچوون
Wednesday, 28/07/2010, 12:00
ره‌نگه ئێوه و خوێنه‌رانی سایته‌که‌تان ئاگادار بن، شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق له کۆنگره‌ی دووه‌می حیزب‌دا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و له دابه‌شکردنی به‌رپرسایه‌تییه‌کانی دوای کۆنگره‌ی دووه‌مدا به سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
سه‌ره‌تا بنواڕه شێوه‌ی ده‌رکردنی ئه‌حمه‌د تۆفیقی سکرتێری قانوونیی حیزبی دیموکرات و ته‌ماشای ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆڕگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بکه‌ن که له ژماره‌ی 12 ی به‌فرانباری 1350 ژانویه‌ی 1972 لاپه‌ڕه‌ی دووه‌مدا به‌و کورته ئاگادارییه چۆن سکرتێره‌که‌ی خۆی ده‌رکردووه:
ئاگاداری
)عبدوڵڵه اسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) له‌به‌ر زۆر کرده‌وه‌ی وا که له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕێک ناکه‌وێ ، و له‌به‌ر جووڵانه‌وه‌ی دژی حیزبی ، له حیزبی دیموکراتی کوردستان (ئێران) ده‌رکرا(
شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق یه‌کێک بوو له ئه‌ندامه هه‌ره چالاکه‌کانی حیزب ، له ئازایه‌تی و پاکی و نیشتمانپه‌روه‌ریی ئه‌حمه‌د تۆفیق دا هیچ گومانێک نییه. ئه‌وانه‌ی هاوته‌مه‌نی منن یان ته‌مه‌نیان له‌من گه‌وره‌تره، بێگومان ڕووداوه‌کانی ساڵی 1953ی شاری مهاباد و چالاکییه‌کانی ئه‌حمه‌د تۆفیقیان له‌بیره. خزمه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازی نه‌ته‌وی کورد و شۆڕشی ئهیلوول له که‌س شاراوه نییه. ئه‌و ته‌نانه‌ت له کاتی مردنیشدا وه‌ک پاڵه‌وان سه‌رینایه‌وه. چونکه ئاماده نه‌بوو به دژی شۆڕشی ئهیلوول و سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی شتێک بۆ ڕژێمی عێراق بنووسێت ، حکوومه‌تی به‌عس له‌ژێر شکه‌نجه‌دا کوشتی. ئه‌و هاوڕیزی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانه‌ی حیزبه که حکوومه‌تی شا گولله‌بارانی کردن و له ڕژێمی خومه‌ینیدا چۆکیان بۆ دوژمن دا نه‌داو به خوێندنه‌وه‌ی سرودی (ئه‌ی ڕه‌قیب ، هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان) ، پێشوازییان له مه‌رگ کرد‌و سه‌ری خۆیان به‌رز ڕاگرت.
شه‌هید سه‌ید ڕه‌سوڵی دهقان (بابی گه‌وره) ش هه‌ربه‌م جۆره. ئه‌ویش کۆڵه‌که‌یه‌کی به‌هێزی حیزبی دیموکرات بوو. تاوانی ئه‌و گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کی خۆی و دوکتۆر قاسملوو بوو له کۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا که چۆن میوانی پیره پیاوێکی ناوچه‌ی لاجانی پیرانشار بووه و پیره پیاوه پێده‌ڵێت : (من هه‌رچی هه‌مه بۆ ئێوه، به‌ڵام وه‌رن تۆخوا خه‌یانه‌تم پێمه‌که‌ن.) سه‌ید ڕه‌سوڵ گوتی: (منیش وه‌ک ئه‌و پیره پیاوه هه‌رچی هه‌مبووه له خۆم و ماڵ و مناڵ و سه‌روه‌ت و سامان ، خستوومه‌ته پێناوی حیزبه‌که‌م. من له کورته‌باس نازانم ، به‌ڵام وه‌رن توخوا خه‌یانه‌تمان پێمه‌که‌ن.) ئه‌و گوتنه بۆ سه‌ید ڕه‌سوڵ گران ته‌واو بوو.
کاتێک منیان له حیزب ده‌رکرد و من خه‌ریکبووم له گه‌وره‌دێ ده‌ڕۆیشتم ، سه‌ید ڕه‌سوڵ له نزیک چادره‌که‌ی خۆی وه‌ستابوو، به بینینی من هاته‌لام و له ئامێزی گرتم و گوتی: (نیگه‌ران مه‌به تۆ پیاوانه حیزب به‌جێده‌هێڵیت ، به‌ڵام چاره‌نووسی من تاریکه ، چونکه دوکتۆر قاسملوو کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌ری فه‌ره‌نسه پێیگوتووم : سه‌ید ڕه‌سوڵ من له فه‌ره‌نسه و کاتی بینینی فیلمه‌کانی کۆنگره‌ی شه‌شه‌م تێگه‌یشتووم ، چیت گوتووه!)
ئه‌وه بوو سه‌ید ڕه‌سوڵیش به‌شێوه‌یه‌کی تر تووشی چاره‌نووسی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوو. وه‌ک چاره‌نووسی سه‌دان ئه‌ندامی شه‌هید و کۆچکردوو ، یان زیندووی حیزبی دیموکرات. ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکرات به هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه ئاماده نییه ئاماژه بۆ ناوی ئه‌و شه‌هیدانه بکات ، که‌مزانیی ئه‌وان له سیاسه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت و مرۆڤدۆستی و ئازایه‌تی ئه‌ندامانی حیزب ده‌خاته ژێر نیشانه‌ی پرسیاره‌وه که ناتوانن به ڕاشکاوی سفره‌ی دڵیان بۆ ڕێبه‌ره‌کانیان بکه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست