پارتى رێگا نادات یەكیتى لە سنەزان بارەگا بكاتەوە نامەیەك بۆ هەردوو ریویەكەى مام جەلال مەلا بەختیار و ئەرسەلان بایزو
Monday, 12/10/2009, 12:00
ماوەى جەند سالێكەو لەو كاتەى یەكێتى گەراوەتەوە هەولیر وە بەتایبەتى دواى رێكەوتنى ستراتیجى یەكێتى نەى توانى لە مەسیف و چەند ناوچەیەكى تر بارەگاى حیزبى بكاتەوە ئەوەى دەمەوێت لیرەوە باسى بكەم و جیگاى سەرسورمانە دواى پیكهینانى بەناو هاوپەیمانى لیستى كوردوستانى بەهۆى كردنەوەى بارەگاى یەكیتى نیشتمانى لەناحیەى كەسنەزان كە ناوەندى كۆمەلایەتیەو سەر بەمەلبەندى (17)ى رۆژهەلاتە پارتى لە رێگەى رێكخرو ناوچە نەخیندەوارو بیركولەكانى سەر بەلقى (16) دەورو بەر كەهیچ كات عقلیان بڕناكات جەماوەر هاندەدەن كەهێرش بكەنە سەر بارەگاى یەكیتى نیشتمانى لە شەوى 1/10/2009 لە كاتژمێر /9 ىشەو تا 2/ى شەو بە بەرد و چەك هێرش دەكەنە سەر بارەگاكە بەهۆى تەقەكردن بارەگاكە پارزگارى لێكرا ئیستاش كیشەكە بە چارەسەركراوى كوتایى نەهاتووە شایەنى باسە لەو شەوەدا جگە لە مام قارەمان لپرسراوى مەلبەند و ماموستا حسن و لپیرساوى پێشمەرگەكانى مەلبەندى (17) ە كەناوەكەى نەزانرا و نەقیب حمید وەكەسى تر ئامادەنەبوو بەهاناى ئەم بارەگایەوە بجێ و پیاوە بێ هەڵویستەكانى ئەرسەلان بایزو مەلا لە مەلبەندى 17 ئەم شەوە نەیان وێرا ئامادەبن گومانیش دەبردرێت لەو شەوەدا تەلەفۆنەكانیان لەدەرەوەى بازنەبێت بەهۆى ترسنۆكیانەوە . بەلام ئەگەر پارە وەرگرتن و تەكەتول وبوختان هەلبەستن و نانبرینى خەلكى دڵسوزى یەكێتى بوایە پێشەنگ بوون بێشك لەوێ بوون مەلا بەختیار ئەرسەلان بایز ئازاد جوندیانى سەعدى پیر كوا تەبیایتان كوا رێكەوتنى ستراتیجى ئێوەو پاوەكانتان هەق وایە بێن دەستى هەموو ئەو كەسانە ماج بكەن كەدەنگیان دا بەلیستى گوران چونگە ئەوانن یەكێتیە ئازاو دلسوزو پاك و بویرەكانى جاران نەك ئێوە ئێوە رێگاتان ونكردوە ئیستاش ئێوە لەرێگەى پاوەانتانەوە لەسنورى پارتى بنەمالە هەوڵى دەركردنى ئەوانە دەدەن كە خاوەنى شەهیدن ئاخر چون دەنگ بدات بەلیستێك و چەندین سالە بەر شەق دەرێن و سوكایەتیان پێ دەرێت بێ بەش بووەلە هەموو ماف ژیانیك ئەم خەلكە لەم سنورى بنەمالە یە دەردو ئازارى زۆرى بینى تابڵى ئێوەش بەعەقڵى كەر بیر دەكەنەوە لە پێناو مانەوەى مۆچە بەرزەكانتان دەنگ بدەن بەلیستى كوردستانى نەك مانەوەى یەكێتى ئەم هەڵ و دەركرنەش لەمەلبەندنى (3) هەولێر بەچاوى خۆم بینیم هەر لە كارگێر مەلبەندەوە تاوەكو ئۆرگانەكانى خوارەوە . ئەرسەلان بایز گەلێكت تەكەتول كردت بەپیاوەكانت لە رێگەى دابەش كردنى پارەو بەهەدەردانى سامانى ولات ئێستاش كاك كۆسرەت نەبێ پارتى لەهەولێر ئێوەو پاوەكانتان بەرشەق دەدات واز لە دەركردنى خەلك و نان برینى خەلك بهینن ئەم خەلكە رەش و روتەى یەكێتى جى بەسەر نەهات لەلەلایەن پارتى بنەمالە دیارە ئێوەش بەدەركردن و نان برین پاداشتى ئەم خەلكە دەدەنەوە . .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست