کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەمال عەبدوڵا كاسەلێسە یان ڕۆژنامەنوس

Saturday, 29/05/2010, 12:00


كاتێك دەستەڵات هەموو ڕوەكانى داپۆشرابێ بە گەندەڵى و فەسادى ئیدارى ئیتر لائیرادى پێویستیان بەكەسانیك هەیە كە بەرگرى لەهەموو خراپەكاریەكان و گەندەڵیەكانیان بكات وە دەستەڵاتیش لەم لایەنەوە جۆرێك بەرگرى لەخۆى دەكات .
هەموو مان دەزانین كە جەمال عەبوڵا و هاوەڵەكانى كە هەمیشە وەك پاسەوان بەرگرى لەحكومەت و بەر پرسەكانى دەكەن و لە هەوڵى بەردەوامدان تاوەكو مەلەفەڕەشەكانیش بشارنەوە ، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن كە ئەو ڕابردووە پیسە سەركردەكانى كورد هەیانە بە دەمى ئەم كاسەلێسانە پاك نابێتەوە ،چونكە رۆژیك دەبێت كە درۆكان با بیان بات لەگەڵ خۆیدا بەڵام ڕاستیەكان با نایان بات جێدەمێنێ هەموومان پێكەوە سەیریان دەكەین .
ئەوەتەى ئەم برادەرە خۆى وەك ڕۆژنامەنوس نیشان داوین تاوەكو ئیستا چاوەكانى هیچ ڕاستیەكى نەبینیوە ئەگینا قەڵەمەكەى نەدەفرۆشت بەگەندەڵەكان ، گوێچكەكانى ڕاستى نابستن ئەگینا گوێى لە هاوارى ئەم خەڵكە هەژارە دەبوو ، ئامانجى ئەم مرۆڤە تەنها ئەویە كە ناشرینەكان جوان بكات و درۆ سەربخات بەسەر ڕاستدا بەڵام ئەم جۆرە سەر خستنە هەر لە چاوەكانى ئەم برادەرەدا ڕودەدات .
جەمال عەبدوڵا هیچ رەوشتێكى ڕۆژنامەنوسى تێدا نیە وە هێندەى خاڵى لاواز هەیە هیندە خاڵى چاكى تێدانیە ،وە مرۆڤ كاتێك بەرگرى لە دزى و خراپەكارى بكات ئەوكات هیچ خاڵێكى باشى تێدا بەدى ناكرێ ،ئەم برادەرە نە لەناو سەركردەكانى حیزبەكەى و نە لەدەرەوەى حیزبەكەى خۆشەویستە بەڵكو لەهەموو جێگەكاندا بێزاوە تەنانەت ئەو كەسانەش كە جەمال عەبدوڵا بەرگریان لێدەكات بەرگرى كردن لە خراپەكاریەكان وەك ئەركى سەرشانى لێهاتوە هەر بەرگرى لە گەندەڵیەكان دەكات بەڵام جارێك لە پێناو مافى هەژاران بەدەنگ نەهات .
ئەم که‌سه‌ هەمیشە پەلامارى كەسە ڕاستگۆكان دەدات ماوەیەكیشە بە خۆى و گۆڤارە نوقسانەكەیەوە كەپێك هاتوە لە ستافێكى كاسە لێس كە لەتاریكایەكانەوە بەڵگەى لاوازو دەهێننەوەو ئەوكەسانەى كە جەمال وستافەكەى پەلامارى دەدەن شەخسیاتى جەمال وهاوەڵەكانى بە ئاستى پێلاوەكانیان ناگاتەوە ، بەڵاََم من دڵنیام جەمال و هاوەڵەكانى لەسەر درۆ بەردەوامن و ئەوانەى كە جەمال و كۆیلەكان پەلاماریان دەدەن موڵكى نیشتیمانن بەڵام ئێوە موڵكى درۆو خراپەكارین. ..
Email: [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە