ئازا حسیب قەرەداخى نوسەرێكى كۆیلە و ڕۆشنبیریكى پاسەوان
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
هیچ مڕۆڤێكى ڕۆشنبیرو هیچ نوسەریكى خەم خۆر نیە خەمى نیشتیمانێكى هەژار لەبیركات و پاڵ داتەوە بەدەستەڵاتێكەوە كە خنكابێت لە گەندەڵى وفەسادى ئیداریدا ، ئەو دەستەڵاتە گەندەڵەى كە ئازا حەسیب قەرەداخى كردوەتە پاسەوانى خویى و بۆ ئەوەى لە هەركوێەك دەنگێكى ئازاد هەبێت ئیتر ئەم كابرا فرۆشراوە پەلامارى بدات و خۆى بە نوسەرێكى گەورە ئەداتە قەڵەم ئیتر هیچ كەس بەشایەنى خۆى نازانێت ، بەڵام دەرك بەوە ناكات و كە وتە و نوسینەكانى لە ناو هاوكۆیلە كانى خویدا نەبێت لەهیچ جێگایەكدا گوێى لێناگیرێ ، بەد بەختى ئەم نوسەرە بەدبەختە ئەوەیە كە پاسەوانى كابرایەك دەكات كە بێجگە لە نەزانى هیچى تر نازانى هەر ئەو سەرۆكى هەرێمە كە تۆ بەرگرى لێدەكەیت زۆرینەى هاوڵاتیان بە سەركردەیەكى تەزویر سەیرى دەكەن وەك چۆن جەنابیشت نوسەرێكى تەزویرى .
بەڵام دەبێت ئەوەشت بە بیر بێنمەوە ئەوەى كە نوسەرێكى سەربەخۆ و ئازاد پێشكەشى دەكات بەهاكەى گەورەترە لەو شتە بێ بە هایانەى كە تۆ دەیكەیت ، تۆ هیندە بەدەم ئەوەوەیت كە بڕێك زیادە پارەى دزى وەربگریت و گەندەڵیەكان بشاریتەوە بەدەم ئەوە وە نیت كەبەرگرى لە خەمى هەژاران بكەى ، ئاخر خۆ ئەو خەڵكەش هەژارو بێ پارەن بەڵام وەك جەنابت بۆ مشتە پارەیەك بەرگرى لە دزى و گەندەڵیە كانى سەرۆكێكى دزو و تاڵان چى ناكەن، ئەو مەعنەویەتە بەرزەى كە هەژاران هەیانە تۆى كاسە لێس نیتە تۆ هەرگیز خاوەنى ئەو پاكیزەییە نیت كە بتوانیت ڕوبەروى مرۆڤە سەر بەخۆكان ببیتەوە ، خۆ بیرت دیت كە لە بەرنامەیەكى راستەو خۆى ڕادیۆ نەوادا ئەحمەد میرە چۆن دەستى برد بۆ مەلەفەكانت و شەرمەزارى كردى ؟ تۆ نەت توانى بەڵگەیەكى لاوازیشى لەسەر بهێنیتەوە :
من دەزانم وەزیفەى تۆ تەنها جوانكردنى دەستەڵاتەو هیچ ئامانجێكت نیە لە نوسینە كانتدا ، كەچى ئیستاش ناوى شەهید سەردەشت دێنى لە ڕۆژنامە خورافیەكەى هەولێردا ، تۆ هەرگیز نەدەبوو بەو پیسیەوە بەرگرى لەو مرۆڤە پاكە بكەى ، چونكە هەر ئەوانەى كەتۆ بەرگریان لێدەكەى هەرئەوانەن كە دەستان سورە لە خوێنى سەردەشتى جوانەمەرگدا ، تكایە ئیتر ناوى ئەو مرۆڤە پاكە مەهێنە چونكە شەخسیەتى جەنابت لە ئاستى پێڵاوەكانى ئە شەهیدەدا نیە ، تۆ بەڵگەى بە ئەهمیەتى وامان نیشان دەدەى كەوا بەڕێز كاك نەوشیروان دەستى لە كوشتنى چەند كەسێكدا هەیە ، ئەى ئەو وتارانەى خۆتت لە یاد چو كەپێشمەرگەت هاندەدا بۆ شەرى ناوخۆ بۆیە تاوانەكانى جەنابیشت هیچ كەم نیە لەتاوانەكانى سەرۆكە تەزویرەكەت ، وامەزانە مرۆڤەكان هێندە ساویلكانە بیر دەكەنەوە كەبڕوا بە قسەكانى جەنابیت دەكەن بۆیە تۆوەكو كۆیلەیەك سەیر دەكەن ، نازانم تۆ بەرگرى لە 31ى ئاب دەكەى ئەو خیانەتە مێژویەت گۆراوە بۆ دڵسوزى ،پێم بڵێ بێجگە لە تۆى كۆیلە هیچ كەسێكى تر بەرگرى لەم مێژوە پیسە دەكەت ئەم هەموو وتارو نوسینە بڵاو دەكەیتەوە بەڵام جارێك باسى 31ى ئاب ناكەى خۆ ئەگەر باسى بكەى دڵنیابە كە تۆش دەكوژن، بەد بەختى تۆى كۆیلە ئەوەیە كە پاسەوانى كاسە لێسى بۆ بنەماڵەیەك دەكەیت و سوجدە بۆ كەسانێك دەبەى كە دەرك بە دڵسۆزیت ناكەن بۆیە ئەگەر ویستت شتێك لە بارە یانەوە بڵێیت و باسى 31ى ئاب كەیت ئەوا دەتكوژن ، بۆیە ناوى شەهید سەردەشت مەهێنە جونكە ئەو بە ئازادى شەهید بوو بەڵام تۆ بە كۆیلەیى دەژیت ئەوەش بزانە ئاغاى چڵكاو خۆر تۆ لە ناو سەركردە چەتەكانى حیزبەكەیشتدا بێزراوى نەك لەدەرەوەى حیزبەكەت، تۆ هیندە گەوجانە بیردەكیتەوە كە دەڵێ مەكتەبى جاشایەتى پارتى هەوڵى دۆزینەوەى تاوانباران ئەدات بەڵام من واهەستەكەم جەنابت تەنها جەستەت گەورەیە بەڵام عەقڵێكى بچوك بونى هەیە لەنێو جەستەدا ئەگینا كێ دەتوانى بەرگرى لە و هەموو خیانەتەبكات كە حیزبەكەت و بنەماڵەى حیزبەكەت دەیكەن ؟؟؟
Email :
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست