کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بژى خەڵكى كەلارى قارەمان, سەردانەكەى جەلال جگە لەڕسوایى بۆخۆى و مەلا هیچ بەرهەمێكى ترى نەبوو...

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


ماوەى چەند ڕۆژێكە خەڵى كەلار و گەرمیان بەدەستى ماستاو چییەكانى جەلالەوە ژییانیان لێ تێك چووە,چونكە لەماوەى ئەم دوو ڕۆژە ئیسراحەتیان لەماڵان تێكداوە بەشەوان بێ ئەوەى ڕوخسەت لەخاوەن ماڵ وەربگرن خۆیان دەكەن بەماڵاندا و داوایان لێ دەكەن دەنگ بەلیستى كوردستانى بدەن جگە لەوەى لەچەندین ماڵدا دەرگایان لەسەر داخراوەوەو ڕیسوایان كردوون وە پێیان وتوون بڕۆن بۆ (18) ساڵە دیارتان نییەئێستا خێرە بەم شەوە ئێمەتان بەبیر دەكەوێتەوە ؟,وەهەر دوێنێ بەئۆتۆمبیل گەڕەك بەگەڕەكى شارى كەلار دەگەڕان وەكو سواڵكەر لەگەڵ رێزم بۆ سواڵكەر,دەیان شێڕان مام جەلال دێت بۆكەلار داواتان لێ دەكەین ئامادەبن!!!!!!بەڵام خەڵكى كەلار ئەم جارەش وەكو ساڵى (2006) چۆن مەڵبەندى كەلاریان بەرد باران كردوو دەرگاى گۆڕانیان بۆ هەموو كوردستان كردەوە ئەم م جارەش جەلالیان بەشێوەیەك ڕیسواكرد ئەگەر عارى بێت بەئاسمانى كەلاریشدا تێ پەڕ نابێت!!!!!!!
خەڵكینە قەسەم بەخودا ئەوەى دوێنى لە (مەلعەبەكە)ى كەلار ئامادەبوو جگە لەئەندام مەڵبەندوو فەرمانبەرە بێ چارەكان كە لەترسى بڕینى مووچەكەیان ئامادەبوون ,هەموو ئەوانى دیكە مەلاى لگاوچى لەشارى خانەقین و جەلەولاوە هێنابوونى ئەمە جگە لە (1000) پێشمەرگەى بەد بەخت بەبەجلى مەدەنییەوە فانیلەى لیستى كوردستانیان بەزۆر لەبەر كردبوون و هێنابونیان بۆ كەلار لە شارى كفرى یەوە, سەرەڕاى چاوترساندن و بەزۆر هێنانى خەڵك لەگەڵ گەیشتنى گەورە دز جەلالى گەندڵ هەموو بەجارێ هاواریان دەكرد (ئەیگۆڕین ئەیگۆڕین ئەیگۆڕین) لەو كاتەدا لەتەلفزیۆنیش بەشێك لەو دەنگە دەركەوت بەڵام دوایى بڕییان ,ئەمە جگە لەوەى (عەزەى وەیسى) هەر نەیان هێشت بوەڕێ لێ وە بێت وبەردبارانیان كردو قوچاندنى ,بەڵام چڵكاو خۆرەكانى جەلال زۆر نامەردانە كەوتنە گیانى ئەو هەممو لاوە و چەندن لاویان بریندار كرد ئەمەش هەموو ئەو خەڵكەى لەوێ بوونە شاهیدى ئەو ڕاستییەن ,ئەم ڕووداوانە گەلێك پرسیارێك لاى خەڵك دروست دەكات ئایا لیستى كوردستانى ئێوە ئەگەر دڵنیان لەخۆتان كەسەركەوتوو دەبن بۆ:
1-كۆبونەوە بەفەرمانبەران دەكەن و بەزۆر و لەژێر هەڕەشەى نان بڕیندا ئەیانبەن بۆ كۆبونەوەكانى لیستى كوردستان؟
2-بۆ چارتان نەماوە خەڵكى ناوچە دابڕاوەكان لەژێر ناوى ئاهەنگدا هەموو گەنجە بەدبەخت و خێر لەخۆنەدیوەكانى ئەم شارانە دەهێن بۆ كۆبونەوەكانى لیستى كوردستانى ئەگەر لەجەماوەرى خۆتان دڵنیان بۆ؟
3-باشە ئگەر نیشانەى دۆڕانتان نییە ئەم هەموو پێشمەرگەو ئاسایشە چییە بەبەرگى مەدەنى یەوە ئەیان هێنن بۆ كۆبونەوەكانى لیستى كوردستانى؟
ئەمانەو هەزاران نمونەوە بەڵگەى زیاتر بەڵام (مام گەندەڵ) تا لەژیاندا بێت كەسانى ناپاكى وە كو (مەلانابەختیار-ئازاد جوندیانى داوێن پیس-ئەرسەلان بایزى نەخۆش)لەدەورى مابن ئەوەندەى تر ووڕو لەخشتەى دەبەن ,تا خۆیان ڕۆژێك زیاتر لەدزى و داوێن پیسى و گەندەڵیا بن.!!!!!!!!!!!!

*بینەرێكى درۆكانى جەلالى (66-31 ئابى كاكە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە