بـنهماڵهی تاڵه‌بانـی بـه ئاشکرا سووکایه‌تی به گه‌لی کورد‌و به تایبه‌تی سـلێیمانی ئه‌که‌ن
Wednesday, 04/12/2013, 12:00
هـه‌ر ماوه‌یه‌ک و یه‌کێکیان له بنه‌ماڵه ی تاڵه‌بانی هه‌واڵێک ده‌رباره‌ی مام جه‌لال بڵاو ده‌که‌نه‌وه،، مام جه‌لال زۆر باشـه و به‌ره‌و باشی ئه‌ڕوات ،، مام جه‌لال چاوی له تیڤییهو ئاگاداری هه‌مو شتێکه ،،مام جه‌لال سـڵاوی هه‌یه ،، ئێسـتاش به هه‌واڵه‌کانیاندا وا ده‌ر ئه‌که‌وێت مام جه‌لال خه‌ریکـی گۆڕانکاری و چاکسازییه له نێو یهکێتیهکانیدا۰
لـه هه‌واڵێکدا له ئاوێنه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی پۆستی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردوستانی وهرگرتووه۰
لاهور ئاماژه‌ی به‌وه کردووه گوایه به ئاگاداری سه‌رۆک مام جه‌لال و سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه ،،،لـه هه‌مان هه‌واڵدا نوسراوه پۆسته‌که‌ی لاهوریش برایه‌کی دیکه‌ی وه‌ریگرتوه ،واته پۆستی به‌رپرسیاری ده‌زگای دژه تیرۆر ۰
ئـه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئه‌وه‌نده بێ ئابڕوون به نیازن هه‌تا کـه‌ی به مام جه لال خه‌ڵکی ده‌م کوت بکه‌ن ؟؟؟بـهنیازن هه‌تا چه‌ند سـاڵی تر مامیان له ناو مجمیدهدا بشارنـهوه ، بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان که ده‌ست به‌رداری کورسیه‌کانیان نه‌بن ؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست