وه‌ڵامێک بۆ خاتو تارا توانا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ستوکهوڵم له حیزبی سوسیال دیموکرات
Friday, 08/11/2013, 12:00
له‌پاش خوێندنه‌وه‌ی ووتاره‌که‌ت له ئاوێنه‌دا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ، خۆزگه ئه‌و ووتارهت به‌و هه‌موو ئه‌زمونه جوانه و ڕاسته‌قینه‌ی دنیای سیاسه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ نه‌وه‌ی نوێ و گوڕانکی دنیای سیاسه‌تی کورد بوایه له سه‌رانسه‌ری کودوستانهکهماندا۰ من نازانم بۆ ئه‌و هه‌مو نوسین و ئامۆژگاریه‌ت ته‌نها بۆ یه‌کێتییه له‌م کاته‌دا؟ ئێمه هاوشێوه‌یی س دیموکراتی سویدمان له‌گه‌ڵ ینک تــه‌نها له ده‌می پیاوه ڕاستگۆکه‌ی یه‌کێتی بیستوه مه‌لا ،، جێی سه‌رسوڕمانه تا ئێستا ئه‌و ئه‌زمونه و ئه‌و ئامۆگارینهتان له‌و نه‌پرسیوه ؟
به‌کورتی هه‌ڵوێستی تۆ به‌رامبه‌ر حیزبێک که له خیانه‌ت و درۆ‌و خوفرۆشتن و دزی و تاڵانی له پاش ٦۰ ساڵ زیاتر ئه‌بێت بۆچی بمێنێت؟؟ ئایا تۆ دڵنیایت که ئه‌و یه‌کێتیانه واته ئه‌و کۆمه‌ڵی ده‌سه‌ڵاته ، چاک سازیان ئه‌وێت؟ چونکه ووشه‌ی چاکسازی لای ئه‌وان ته‌نها چاو به‌ستن و هه‌ڵ فریواندنه ۰ ئایا تۆ ئاگاداریت که ئه‌م یه‌کێتیانه ده‌مێکه خۆیان و کادیرانیان فرۆشتووه به بارزانی و یه‌کن؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت ئا. ئه‌وا ئه‌بێت ئه‌و نووسینانه‌ت بۆ پارتیش بێت۰
خاتون تو ئامۆژگاری حیزب و سیاسه‌ت ناکه‌یت به‌ڵکو ئامۆگاری مۆته‌که‌ی سه‌ر شانی گه‌لی کوردی خێر نه‌دیو ئه‌که‌یت که شان‌و به‌رۆکمان به‌ر نه‌ده‌ن ۰
هیوادارم دڵگران نه‌بیت لێم چونکه به‌و ئه‌زمونه جوانه‌ت خزمه‌تی زیاتری گه‌له که‌مان و تایبه‌ت ژنانت پێ ئه‌کرێت ۰
به‌ڕاسـتی گوناهت ئه‌گات ئه‌گه‌ر جارێکی تر یه‌کێتی به ده‌سته خوشکی س دیموکراتی سوید ناو به‌ریت ،ئه‌مه زۆر له ویژدان و ڕاستییه‌وه دوره۰
تۆ په‌روه‌رده‌ی حیزبی خاتو مـۆنا سالهین یت ،کفره به‌راوردی بکه‌یت له‌گه‌ڵ حیزبی خاتو هێرۆ ابراهیم ، من یه‌ک جار گوێم له ده‌نگی ئه‌م خاتونه‌ی ووڵاته‌که‌م بوه ۰۰۰ خۆزگه ئه‌و جارش گوێم لێی نهبوایـــه۰
تـۆ له ووڵاتێکدا ئه‌ژیت ڕۆژانه گۆرانی بۆ خۆر‌و ڕۆشنایی ئه‌ڵێن و ووڵاته سارده
تاریکه‌که‌یان ڕۆشن ئه‌که‌نه‌وه‌و من توی تیا گه‌رم ئه‌که‌نه‌وه ؛ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حیزبه‌که‌یان په‌یکه‌ری ڕۆحی کچه کوردێکی تێرۆر کراوی دروست کرد‌و ده‌وری به گوڵ ڕازانه‌وه ۰فاتمه ۰نهک په‌یکه‌ری باوکی ڕۆح۰
له‌کۆتییدا ئه‌وه‌ش ئه‌ڵێم چاو به‌ستن و هه‌ڵفریواندنی گه‌له‌که‌مان له لایه‌ن ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردوستانیان نه‌دیوه، خۆی تاوانێکـه بـه‌ڵام ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ساڵانێک ژیانی هه‌نده‌رانن و چاک ئه‌زانن سیاسه‌ت لیره چۆن ده‌گوزه‌رێت ، دوو جـار تـاوانه ۰۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست