کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئێـمه‌ کـوردین

Wednesday, 30/10/2013, 12:00




پیاوی خوێن ڕێژمان ه‌ـه‌رگیز خـۆش ده‌وێ
تاکو ئه‌و کاته‌ی دڵ بـۆی ئه‌سـره‌وێ
تـا پاره‌ی هـه‌بێ قـه‌زامان لێێ کـه‌وێ
چه‌پڵه‌و سـه‌ر چۆپی کاتـێ ده‌رکه‌وێ

شـیعرو شانامه‌ بۆ خـۆیی و وه‌چه‌ی
هه‌نگوینه‌ تامی جنێوو ووشـه‌ی
کـه‌رتڕو عیبره‌ت ، له‌ هه‌رچی شتێ
له‌ دنیا هه‌یه‌ ، ناشـیرین ئـه‌چـێ

هیچ پێویست ناکات گوێی لێ ڕابگرین
هه‌ر که‌ ده‌نگی هات ، تێر بۆی هه‌ڵپه‌ڕین
کاتێ شه‌ڕی ویست زوو بۆی ڕاپه‌ڕین
که‌ دۆڕانیشـی شـه‌هیدی ئـه‌ویـن

کاتێکیش کـۆکی ، په‌یمانـی داوه‌
ڕه‌شبه‌ڵه‌ک هه‌موی ده‌ستی گیراوه‌
شـایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ میلڵه‌ت ڕژاوه‌
شه‌قامیش ته‌واو به‌ په‌ڕۆ گیراوه‌

هـه‌تا ئه‌مێنێت باسـی خه‌بـاتی
له‌نێو کتێبا ، هه‌زاران چاپــی
بۆ خه‌ڵکی هه‌روا ئـه‌مێنێته‌وه‌
هه‌زاران کـه‌ریش بۆی ئه‌توته‌وه‌





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە