بــۆ مانـگهشـهو
Thursday, 14/11/2013, 12:00
ئه‌ی مانگه‌شه‌و له کوێ که‌وتووی؟
ده‌نگت نـه‌ما
بــۆ کوێ ڕۆشتوی؟
جـرجهکانت شــهڕه ده‌مه
شــهڕه کورسـی
هـۆی وون بـونی
جـهنابتانـــه
ده‌زگـای هێرۆ له‌گه‌ڵ تێــرۆ
شــهڕه تهقــهی
سـه‌ر شـه قام و کوڵانــی
شـــاریانـه
قـوبادهکان جهلڵادهکــان
وا خه‌ریکن خوێن ئه‌ڕژن
ئه‌ندامه‌کان نـوێنهرهکان
هه‌ر هـهڵسان و
هـهردانیشتن
ئــه‌ی مانگـهشـهو له کوێ که‌وتوی؟
ده‌نگت نه‌ما بۆ کوێ
ڕۆشــتوی؟
شـه‌ڕه کهرگـهل شــهڕه پــــهڕۆ
بـهردهوامــــهو
ئــای مامیــان ڕۆ
شـــهڕه کورســـی شــهڕه
شــــاره
هه‌ر هه‌موشیان
هه‌ر بۆ پـــاره
۰۰۰۰۰
ئـه‌ی مانگهشـــهو؟
سـه‌د ئافه‌رین بۆ ئه‌و ئــاوهی که
بـۆت ڕشـــــتون
بــۆ سـیاســهت وچاوبهستن
خه‌بات کــردن
۰۰۰۰۰۰۰
خـۆ تـۆ گوتت ئـهنفالـــهکان
جل ڕهشـــهکان
ههڵهبجهکـــان
بــاویان نـهماو
ئێســتا کارم له بـــهغدایــه
خوێنـی شـــههید
گوڵاڵـهی ئــاڵ
بــۆنیان ئێســــتا
لـه نـــهوتایـــه
لـه غـازدایـــه
خـۆ تـۆ گوتت نه‌ورۆزی ســاڵ
کاری ده‌ســـتی
کـاوه نیــــه۰۰۰
سـه‌گ وهڕینــی شـــــــهوی
کوردان
خــۆم مانگهشـــهو
بــاکم نییــــه
خـۆ تـۆ گوتت بـاوی نــــهما
مامـه ڕیشـــهو
ئـــارامـهکانم
تـاقـه بـــرای جـامانه ســـور
گــهردن بـلوور
یــه‌ک منداڵانی
بـــــارزانم
خـۆ تــۆ گـوتت کوردوســــتانم
ئـهســڵی نییــــهو
ته‌نها خــــهوی
شـــــاعیرانم
خــۆم سهرۆکــم لـه عێراق و
گـــوڵـــی یه‌خه‌ی
کاک ئـهســــهدوو
بهرماڵـــی شـــانی
قـــهززافیــــــانم
ئــه‌ی مـانگهشـــهو چـــۆن
بێـده‌نگ بـــوی؟
بــۆ کوێ ڕۆشـتوی؟
هـــه‌ر وا بــڕۆو نــــهیـهیتـــهوه
بـاوکی ڕۆحــی نـهوهکانت
کـهســــــهکانت
ئـارهقـی ڕووی شــهرمهزاری
مێــــژووی ۱۰۰ سـاڵ
کـورده‌واری
بســـــڕیتـــهوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست