لـه ئافره‌تێکی له‌ش فرۆشه‌وه بـۆ خاتو هێرۆ برایـم احمد
Thursday, 21/11/2013, 12:00
ئـه‌گه‌ر شـه‌ره‌ف لـه ووڵاتم
له نێو ڕانــی
ئـافرهتــا بـــێ
ئـه‌گه‌ر حـهیاش هه‌ر
لـهویــادا
حه‌شـار درا بـێ
مـن له‌ش فرۆش و بێ
شــهرهف
دهبـــــا وابــێ
له‌ش فرۆشـم درۆ ناکه‌م
ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتوری
به‌ســه‌ر شـــاردا
فــهرز نــاکه‌م
مـن ئـازادم و ئـازادیش
لــه گه‌له‌که‌م
زه‌وت نـــاکـهم
دایه گه‌وره‌ی سـلێیمانــی
هه‌موو ڕۆژێک
جل ڕه‌ش نـــاکـهم
مـن بـێ پاره‌و بـێ ژیان و
بـــێ هێلانــه
هیچ شک نـابهم بێجگه له
کونجی به‌ندیخانه
لـه‌ش فرۆشــم درۆ ناکـه‌م
ماڵـی که‌سیش
وێران نـــاکهم
منـداڵـی وورد
هـهتیـو نـــاکهم
پاره‌ی خوێنــی ئـارامهکــان
بـۆ ووڵاتــان بۆ بانقه‌کان
ئــاودیــو نــاکـهم
زه‌وی و زاری جوتیارانـی
کـوردوســتانم
بـه پشـتێنیش دابه‌ش
نــاکـهم ،داگـیر
نــاکـهم
نــه دهمانچـهو نه قـومبهلـه
نــه خاوه‌نی ده‌زگای
تـێــرۆم
که‌س نام ناسـێ و ئازادیشم
کـاتـێ که مـن
بــه‌ڕێ دا ده‌ڕۆم
وویســتی تـۆبـوو قوربانـی بم
لـه‌ش فـرۆش بـ‌م
بـۆ ئاهه‌نگـی پیره وهحشــیی
چیــا کـانـت
مـهزهی خـۆش بـ‌م
لـه‌ش فرۆشـم درۆ نــاکـهم
سـهرپۆشـی بـێ شـهرهفــی
بـۆ تارانیش
لــهســـهر نــاکـهم
مـن وه‌کو تــۆ شه‌و تـا بـهیان
ڕاوه کـووڕی شـارم
نــاکــه‌م
مــن وه‌کـو تـۆ ئـاههنــگ
نـــاکـهم
گـۆشـتی جهسـتی لاوانی
کـورد نــابـرژێنم و
خـوێـنــی ئــه‌وان لـه‌گـه‌ڵ
وویسـکـی
تێـکه‌ڵ نـــاکــهم
مــن له‌ش فرۆش زۆرجـــار
وویژدان ده‌م ههژێنـێ
نـه‌وت و بـهنزین بـه
جـه‌سته م دا دهڕژێنـێ
مـن بـه تـه‌نهـا زه‌ره‌رم لـه
جه‌سـته‌ی خـۆم داوه
نــه بـاکـوورو نـه ڕۆژ هــهڵات
نــه ڕۆژ ئــاوا
ئــه‌ی خانمهکـهم شــه‌رم نـاکـهی؟؟
بـۆ دانیشتوی؟ قسه‌ش ناکه‌ی
هــه‌ی نـهزانــی گـهمـژهی
گــهلـحۆۆ
سـووێنـدت ئـه‌ده‌م به شــهرهف و
ئـهخلاقــی تـــۆ؟
مـن بـــێ شــهرهفــم ؟
یــــان تــــۆ؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست