بـۆ وه‌سفیه به‌نی ئـه‌ندامـی سـه‌رکردایه‌تی ینک
Saturday, 16/11/2013, 12:00
وه‌ڵامێک ۰
جه‌نابتان ده‌ڵێن سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ تورکیا، بازرگانی و حیزبییه نـه‌ک بۆ چاره سه‌ر کردنی کێشه‌کانی کورد۰
خاتون ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه مسعود له کوردوستانی باکورو تورکیا بێت ، ئه‌م جاره‌یان مام غایبه‌و مه‌جبوره ئه‌م به‌رده‌وام بێت له خه‌باتی پیرۆزی خۆی ۰
خاتون ئــه‌ی حیزبه‌که‌ی جه‌نابتان بـۆچی ســه‌ردانی مه‌لا بۆگه‌نه‌کانی ئێرانی
نــا ئیسلامی ،خۆتان گوته‌نی ئێرانی دڵســۆزی یه‌کێتیه‌که‌تان ئه‌که‌ن؟؟؟؟
ئایا ئه‌و پرسیاره‌ت له مامت کردووه ؟
ئـایا بـۆ به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌سـه‌ری کێشه‌ی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتـه؟؟؟
یـان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و بنه‌ماڵه‌یــه؟؟
قــه‌ل بــه قـه‌ل ئه‌ڵێ ڕووت ڕه‌ش بێت
کوڵۆڵی و نه‌گبه‌تی کورد له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێ کرد ئێوه بوون به‌حیزب و ده‌سه‌ڵات له‌گه ڵ بارزانی گۆر به گـۆر۰
خاتو ن بۆچی خۆزگه ده‌خوازیت به بینینی وه‌ک سه‌رۆک ؟ خۆ جه‌نابتان ماوه‌تان بۆ درێژ کرده‌وه ، ئایا له‌به‌ر خاتری مانه‌وه‌ی حیزب و بنه ماڵه نه‌بوو؟
ئـه‌ی ئه‌وه‌نییه وێنه‌که‌ی له ناو یه‌ک چوارچێوه‌دا ،؟ به پشت سه‌ری جه‌نابتان و هه‌موو سلییمانی به ئـه‌مری جه‌نابتان دانراوه‌۰
خاتون تۆ جارێ وێنه‌که‌ی لابه ئه‌وسـا ڕه‌خنه‌ی لێ بگره‌۰
ماویه‌ک له‌مه‌وبه‌ر شیوه‌نت ده‌کرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بنه ماڵه‌ی حیزبه‌که‌ی خۆت که‌واتـه تۆ‌و به‌رزانی هیچ جیاوازیتان نییه ۰
هێڵه سـوره‌که‌شــت پێش بارزانی کێشــا که‌س جێی مامت نه‌گرێت۰
خه‌جاڵه‌تی هه‌موو کوردوســتانن ئێــوه‌۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست