لەترسان و لەبرسان خۆیان كردوە بە فرسان
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
ئێستا لە گۆرەپانی سیاسی نێو توركمان هەندێ خەڵكان هەن تەنها بۆئەوە دەدوێن لە ڕۆژنامەكاندا تاكو ناوی هەبێت و نەڵێن بێ دەنگە و نازانێت بێ دەنگیەكەی لە لێد وانەكەى زۆر باشترە ، ناوە ناوە لێرە و لە وێ چاو پێكو تنێك لە لاپەِەی ڕۆژنامەكاندا دەخوێنینەوە كە لە گەلأ كەسانێكی توركمان سازدراوە ، تیایی دا باس لە شەپرزە بونی توركمان دەكات و پێی وایە كە یە كخستنی ڕیزی توركمانە كان لە بەرژەەوەندی توركماندایە ، ناشزانێت كەوا خۆی یەكێك بوو لە ئامێرەكانی ئەم شەپرزە بونە، واش دەزانێت بەوقسانەی كەدەیكات پاكانە لەخۆی دەكات ، من لە یادمە ڕژێك یەك لەم كەسانە بۆ چەند جارێك هاتە بارەگای پارتی توركمن ایلی لە هە و لێر لە ساڵی 1998 تاكو بۆی رەخساو چاوی بە سەرۆك پارتەكەكەوت داوا ی دامەزرانی لە نێو بەرە دەكرد كە حالی زۆر شڵَەژابوو ، ئە و لای خۆی بە ئومێدی دامەزراندی بەرامبەر 30 یاخود 40 دولارێك بوو ، بەڵام سەرۆك پارتەكە كردی بە ئە ندامی دەستەی ڕاپەڕاندنیبەرەی توركمانی ئەوەندەی پێ نە چووئۆتۆمۆبێلەكی كڕِی بۆهاتوو چۆی خۆی،ئۆتومۆبێلەكەی دامەزراند بە رامبەر بە پارەیەكی زۆر و پاسە وانی تایبە تیشی بۆ تەر خان كرا وەزعی مادی زۆر باش بوو ، ئەم كەسە یە كێكە لە نێوان سەدان ئەو كەسانەی لێد ان دەدەن بەرامبەر بە بەرەی توركمانی ، وابزانم ئەم كات سیاسەتی بەرە هەلِە نەبوو بە ئێستا كە بەرەی جێهێشت لە بەر هەرهۆیەك بێت سیاسەتی بەرە بە هەڵە لە قەڵەم دەدات ، جا لێرە دا خوای گەورە بۆ هەر شیتێك بەرامبەری داناوە واتە بۆ ئاشكرابوونی ڕاستیەكان ، ئەویش بەر لە ئێستا بەرەی توركمانی لە نێو پەرلەمان یەك كوسی بەدەست هینابوو ئێستا بوو بە شەش و حەوت ئە مەیان خۆی لەخۆی بەڵگەیەكی ڕوون و ئاشكرایە كە هە ئەم جۆرە كەسانە بوون كێشەى توركمانیان شەپرزە كردبوو ، بە ڵام لای گەلی توركمان ڕوون بووە كە راستی لە كوێیە و بە ئاگا هاتەوە و هێشتا ماویەتی كە هەر هەموویان بە ئاگا بێنەوە و ئیرادەی خۆیان بچەسپێنن ، و ئەمەش شیكردنەوەیەكی تێرو تەلی بۆ دەكەین دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە
كۆتاییە كانی هەلبژاردن ، ماوە بڵێین كە ئەم سەركەوتنانەی بەرە هەموو ئەم قسە پڕویوچانە و دەنگویانە پوچەلأ دەكاتەوە ، بۆ زیاتر ڕوونكردنەوەی قسەی ئە جۆرە كەسانە كە دەڵىّ (كورد لاری نەبووە لە سەر بوونی بەرەی توركمانی لە هەولێر) منیش بە ڕاشكاوانە ئەم پرسیارەی ئاراستەدەكەم ودەڵێم تو ویژدانت ئە م هەموو هەڕەشە ۆ هێرشانەی سەر بەرەی توركمانی ودام ودەزگاكان و بارەگا حیزبیەكانی بە چی دادە نێیت ؟ تە نها بۆ پشت ڕاستكردنەوەی قسە كانت تە نها ئاڵاێگی بەرەی توركمانیم لە هەر سێ شارەكە پیشاندە ؟ لە لایەكی ترەوە دەڵى ئێستا كار
بۆ ئەوە دەكەم بچینە نێو ئەو فیكرانە كە ئێمە وەك توركمان كێین ؟ منیش دەڵێم بە خوا جوانە تۆ بە بیست سالأ نەتتەانیوە توركمان بناسێنیت ئەی پێویستت بە چەند ساڵی تر هەیە بە سا قەو بم ؟ هەروەها دەڵێم بەردەوام بە بۆ پێناسە كردنی توركمان ، لە چار چیوەی هەمان بابەت بە ناو نوسەریكی توركمان لە بابە تیكی تیكەلأ و پێكەلأ بەتوركی كۆن باسی بەرە دەكات و ناوێكی كوردیشی بۆ خۆی داناوە و لە ژێر ناونیشانی هێزلە یەكگرتنە و تیایدا ئایە تێكی قورئانی پیرۆزی كردۆتەقسەی نەستەقی عەرەبی ئەویش (كل حزب بما لد یهم فرحون) (*)جا برایان ئەگەر یەكێگ
قورئان و قسەی نەستەق لێك جیا نەكاتەوە چۆن دەتوانێت ڕاست چەوت لێك جیاكاتەوە ؟ ئە جۆرە كەسانە هەر قابلی وەن پێیان بڵێن (لەترسان و لە برسان خۆیان كردوە بە فرسان) (داگرمان ئیشن گورار چقچقە باش ئاغردر)...
(*) سورە ی ئەلروم بە شی 21 ئایەتی ژمارە 32
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست