كورد بە بێ توركمان بەروەو بەغدا هەڵكشا
Saturday, 17/04/2010, 12:00
وادیارە ئەوەی لە هگبەی پارتە كارتۆنیەكانی توركمانەكانی هەولێر دابوو هەر بای ئەوەندەبوو كە چەند ساڵێك چەند كەسێك بەخێویان بكات و پارە و پۆستیانی پێ ببە خشی، چونكە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو لایەنی كەم دوو یان سێ توركمانیانی ئەوپارتە كارتۆنیانەیان لە گەلأ دادەبوو بەڵام ئەمجارە هیچ حیسابێكیان بۆ نەكراو كەسیش جورئەتی وەی نەبوو كە بەشداری لە هەلبژاردن بكات ، یاخود داوای بەشداری لە هەڵبژاردن بكات چونكە موبارە كەی پارتی لەسەرنەبوو تەنها ئافرە تێكی توركمان نەبێت ئەویش كاد یرێكی بەرەی توركمانیە بەبەردەوامی موچە لەبەرە وەردەگرێت كە لەسەرلیستی هاوپەیمانی بەشداری كرد وە ك سوارە دۆڕاوەكەی رێیسس واتە (غار غارێن) بەشداری بەم ئافرە تەدەكەن و دەنگیش نایەنێت ، بەهەر حالأ ئومێدەوارم لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارە وانی داهاتوو ئەم ئافرە تە بەسەسزمانە دەنگێكی باش بێنێت وڕووی خۆی و لیستەكەی سپی بكات ، گرنگ نیە با ئێمەش هەر سەرسام وبە سەر سوڕێنەری گێژە نەبكەین چونكە ئێمە دەزانین كەپارتی و بەرەی توركمانی موچوڕكیان بە لەش دادێت هەر كە ناوی یەكتر دەبیستن .لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانی 25 تەموزی 2009 لیستی پارتە كارتۆنیەكانی توركمان زیاتر لە بیست هەزار دەنگیان بەدەست هێنا كە بەناو لیستی هەولێری توركمانی زیاتر لە چوار هەزار دەنگیان بە دەست هێنا و ئەم جارە یان تەنها (850) دەنگیان بەدەست هێنا كە لەهەمان كاتدا لیستی بەناو بزووتنەوەی چاكسازی توركمان ئەویش زیاتر لە چوار هەزار دەنگی بەدەسن هێنا ،و لەهەمان هەلبژاردندا تەنها لە شاری دهۆك زیاتر لە شەش هەزار دەنگیان بەدەست هێنا و لە هەولێریش زیاتر لە دووانزە هەزار دەنگ، بە ڵام ئەوەی جێگای سەر سورمانە ئەم بزوتنەوە یە هیچ ئۆفیس یا بیرۆیەكی لەم شارە نە كردۆتەوە ، ئەمیان پەڕاوێزخستنی ئەو دە نگدە رانە یە چونكە ئێمەلە هەڵبژاردنی ئەنجەمەنی شارە وانیش دەبێ دوو نوێنەری توركمانمان لەم شارە بەشداری لەئەنجومەنی شارەكە بكەن، بەڵام كۆی ئەم دەگانە بۆ بەكار نەهێنران لە هەڵبژاردنی بەرلەمانی عیراق كە ژمارە یەكی زۆر لە توركمانەكان بەشداری هەڵبژاردنەكەیان كردبوو ؟ جار ئەگەر بڵێن كەس نەهات بۆلامان داوای دەنگمان لێ بكەن ئەمەیان بیانوێكی بێ بنەمایە ئێوە دەڵێن نە ك ئێمە كە دەڵێم ئێوە گشت پارتە كارتۆنیە توركمانیە كان دەگرێتەوە ، ئێوە خەبات دەكەن بۆ گەلی توركمان و بۆ بەدەست هێنانی مافە ڕەواكانیان ، بە بێ جیاوازی ؟ هەر ئەمەیان بەسە بۆ پوچەلأ كردنەوەی دروشمە كەتان ، ئەو داوە ت و داوە ت كاریە ش بۆ كاندێتە توركمانەكان با باتشتر نەبوو ؟ لێرەدا من هەر ئەوە ندە دەڵێم وشیكرد نەوەكەش بۆ خوێنەرانی هەردوو گەلی برا توركمان و كورد جێ دەهێَڵم .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست