کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگەیاندنەكانی كوردی بەرامبەر بە توركمان

Wednesday, 17/03/2010, 12:00


من كە نوسەرێكی توركمانم بەزمانی عەرەبی و كور دی و توركی دەنوسم و ئەزمونێكی زۆرم دەربارەی مێدیاكان و ڕاگەیاندنەكان بە گشتی هەیە، جا دەمەوێَ باس لەو ئەزمونانە بكەم ، نەك بۆ ڕەخنە بەڵكو بۆ چارەسەرو لەناوبردنی ئەم دیاردە كلاسیكیە،لەلای توركمانەكان وا زانراوە كەوا سیاسەتی كوردی بە گشتی جا سیاسەتی هەر لایە نێك بێت چ دیموكراتیەت یا لیبرالیەت یا چاكسازی ..... هتد ، كە هەرهەموویان ئەگریەك بیرو ڕا نەبن بەلام یەك خاڵ كۆیان دەكاتەوە ئەویش كێشەی توركمانە، لەسەر ئەم خالە یەك ڕان كەدەبێت توركمان لوژێر دەستی حوكمڕانی كورد كاربكات ، هەر چەندە پارتێك یابزوتنەوەیەك لەگەلأ سەرهەڵدانی باس لە توركمان و مافە كانی دەكات و دەست تێوەرنەدان لە كار و باریان بە شتێكی ناڕەوا دەزانێت ، بە ڵام لای توركمان ئەم قسانە بڵقی سەرئاوە هەركە بو بە خاوەن دەسەڵات هەمان هەڵسوكەوت دەگرێتەبەر. هە مان شێوەش دەربارەی مێد یاكانی كوردی بەگشتی كە وا خۆم چە ندەها جار پێویستم بە بڵاوكردنەوەی بابە تێك یاخود پڕۆژەیەك بووە ڕەوانەی زۆر لە ڕۆژنامە كوردیەكانم كردوە بەلام هەر كە سە یری دەكەن سوودی بۆ توركمان هەیە بڵاوی ناكەنەوە ، تەنها ئەو بابەتانە م بۆ بڵاودەكەنەوە كە باس لە گەندەڵی پارتو بزوتنوە كارتۆنیەكانی توركمان دەكەم ، یاخو داوای لید وانم لێ دەكەن لە كەناڵە تەلە فزیۆنیەكان و ڕۆژنامەو گۆفارەكان تەنها پرسیار ی لەم بابە تانەم لێ دەكەن جارێ باس لەو ڕۆژنامە بە ناو توركمانیانەی كە لە هەرێم دەر دەچێت بڕوابكەن جارێكیان یەك لەو ڕۆژنامانە بۆ سازدانی ڕاپۆرتێك دەربارەی بابەتێك لێپرسیم وەك چالاكوانێك لە بواری داكۆكی كردن لەمافی توركمان كەمنیش بە شێوەكی ڕاست و دورست وەڵامم دایەوە چونكە وەڵامەكە بە دڵی ئەو نەبوو هە ڕاپۆرتەكەی وەستاند و بڵاوی نەكردەوە ، بەڵام ئەم قسانە تەنها سایتی كوردستان پۆست ناگرێتەوە ، كە هەر بابە تێكم ناردبێت بە بێ زیادو كەم بۆمی بڵاودەكەنەوە و منیش تەنها هە ئەم دەرگایەم ماوە كە تائێستا واڵایە ئومێدەوارم هەر وڵاش دە مێنێتەوە بە هاریكاری برادەرانی ئە سایتە ، بە ڵام ئەگەر لێمی قەبولأ بكەن ڕەخنەیەكیش لەوان بگرم كە من لەو بڕوایەم ڕەخنەكەم ڕەخنەیەكی دروست كەربێت نەك ڕوخێنەر ، ئەویش سایتی كوردستان پۆست زێدەبەدەر بابەت و ڕەخنەی ڕوخینەر بڵاو دەكاتەوە، كە دەبێتە مایەی بریندربون و زویر بوون و تەشهیر كردن واتە ئابڕوبردن ، جابۆیە تكام وایە برادەرانی سایتی كوردستان پۆست ڕەخنەكەم بە هەند وەرگرن بۆ خزمەت كردنی ڕاگەیاندن و خووڕەوشتی ڕاگەیاندن ، چونكە هوندێك جار بابەتی وام خوێندوتەوە ئەگەر ڕاستیش بێت ئەوا لە شەرمی قسەكان و ئابڕوبردنەكان تەواوم نەكردوە و بە هەندم وەرنەگرتووە ، من لێرەدا نامەوی ئێوە فێربكەم حاشا ئێوە پسپۆرن لە بارەیەوە ، بەڵام كوردو توركمان خومان بە شارستانیترین میلەت دەزانین ، با بوجوانترین شێوە ڕەخنەی خۆمان دەربیڕین و شارستانیەتیەكەمان بە جوانترین شیوە بە خەڵكانی تر پیشان بدەین ...زۆر سوپاس بۆ ئێوە و مێدیاكان بە گشتی و خوێنەرانی كوردستان پۆست .....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە