بۆ گشت فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی
Sunday, 18/04/2010, 12:00
هەروەكو ئاشكرایە و بەڕێزتان ئاگادارن كەوا بۆ چەندین جارە [نوێنەرانی فەرمانبەرانی كۆلێج و گشت دامودەزگاكانی زانكۆی سلێمانی] لەگەڵ د. علی سعید سەرۆكی زانكۆ و د. بەرهەم ێالح سەرۆكی حكومەمەت كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە , بەمەبەستی جێبەجێكردنی هەندێك داواكاری فەرمانبەران , كە مافی خۆیانە بەڵام وا دیارە ئەم داواكارییانە بە بیانووی جۆراو جۆر دوا دەخرێت و پشتگۆێ دەخرێن , لە گرنگترین ئەو داواكارییانەش :
1. دابینكردنی زەوی یاخود یەكەی نیشتەجێبوون //
دەربارەی ئەم خاڵەش زانكۆ خۆی چەندین دۆنم زەوی هەیە و هیچ منەتێكی تیادا نیە .
2. دانانی (ڕۆژێكی هەفتە) بە پشوو جگە لە ڕۆژی هەینیی , بە جۆرێك هەموو ڕۆژێك دەوام هەبێت بە شێوەی مناوەبە . كە لە كەركووك بەرەو خوار ڕۆژانی شەممە پشووی ڕەسمییە و تەفەروغی جامیعیشیان هەیە .
3. دانانی (یەك مانگ) بە پشوو لە هاویناندا وەكو ساڵانی پێشوو , نەوەك وەكو پار (14) ڕۆژ پشوو بوو .
لەگەڵ هەندێك خاڵی تر
بۆیە ئێمە وای بە باش دەزانین كە بۆ جێبەجێكردنی ئەم داواكارییانە ئەم دوو خاڵەی لای خوارەوە بخەینە بەرچاوی فەرمانبەرانی زانكۆی سلێَمانی و دواتر ئەوانن كە دەبنە خاوەنی بڕیار :-
1. هەڵوەشاندنەوەی [نوێنەرایەتی گشتی فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی) كەوا ئێستا نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی زانكۆ دەكەن لەبەر ئەوەی ئیشكەر و كارا نین , بەڵكو داوا بكرێت لە ناو كۆلێجەكان و گشت دامودەزگاكانی ناو زانكۆ دووبارە هەڵبژاردن بكرێتەوە , تاوەكو كۆمەڵێكی تازە هەڵبژێردرێت كە بە دەم كێشە و داواكاری فەرمانبەرانەوە بن .
2. ڕاگەیاندنی [مانگرتن و خۆپیشاندان و نەچوونە شوێنی دەوامكردنەوە] لە پێش ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ئەمساڵ وەكو كارتێكی فشار , تاوەكو داواكاریەكان جێبەجێ دەكرێت یاخود لانی كەم ئەو (3) داواكاریەی كە لە سەرەوە ئاماژەی پێَكراوە , چونكە چەندین جارە داوای جێبەجێكردنی ئەم داواكاریەكانە كراوە و بێ وەڵام ماوەتەوە .
بۆیە داواكارین هەر كەسە و لای خۆیەوە ئەم بابەتە بوروژێنێت تاوەكو وەڵامێكی تەواو بە شێوەیەكی ڕەسمی وەردەگرین .
سەركەوتوو بن بۆ پێشكەوتنی كورد و كوردستان و زانكۆی سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست