لەدواى كاكە سەرۆ چۆن زامنى خۆم بكەم

Thursday, 13/05/2010, 12:00



من لەسەرەتا وام ئەزانى كوردستان پۆست تەنها بۆ كارى شێواندنى یاسا ودووركەوتنەوەى خەڵك لە دەستەڵات بەڵام ئێستا من زۆرپەشیمانم لە ڕاوبۆچوونانەم كە هەم بوو لەسەر ئەو سایتە دڵسۆزەى كورد ..بەڕاستى دواى تیرۆر كردنى خوێندكار و ڕۆژنامەنووسى(سەردەشت عوسمان) زانیم كە ئێمەى كورد لەدواى دەستەڵاتى ێدام دەستەڵاتى حزبە كانى خۆمان ئەكەونە تیرۆر كردنى نەوى كورد..بۆچى لۆمەى ێدامیان ئەكرد هەر نەبێت ئەو ڕۆڵەى نەتەوەیەكیترى ئەكوشت بەڵام ئێستا كورد خۆى نەوەى خۆى تیرۆر ئەكرد......بۆ؟ بەس لەبەر ئەوە بابەتێكى لەژێر ناونیشانى كچەكەى بارزانى نووسیوە بۆ كچەكەى بارزانى چى لەم هەموو كچەى كوردستان زیاترە بێگومان هیچ تەنها ئەو كچى سەرۆكى ووڵاتێكە بەس بەداخەوە لە مەبەستى كاكە سەرۆ تێنەگەیشتوون كە ئەم بابەتەى نووسیوە.ئەڤین خانیش جاسوسەكە ى بەشى زانیارى پارتى بەشێوەیەكى چاك نووسینەكانى نووسیوە تەكنیكى هەبووە بەس كاكە سەرۆ لەبەر دڵپاكى خۆى تێنەگەیشتوە. باشە من وەك خوێنكارێك ئەبێت چ شتێك چاوەروان لەم حوكومەتە بكەم چۆن سالێكى تر زامنى من و هەزارە وەك من ئەكات كە ناومان یەتەوە لە زانكۆكان یاخود من چۆن بتوانم دووبارە بڕوابكەم بەم حوكمەتە دەستەڵاتى (پارتى)بۆتە دەستەڵاتى ئیتحادیەكان لە زانكۆ و خوێندنگاكان من وەك خویندكارێكى شەشى ئامەدەى وەك هاوڵاتێكى كورد ئیدانەى ئەم تیرۆركردنە ئەكەم بەڵام ئەبێ كێ وەڵام بداتەوە دادگایەك كە لەژێر زەختى مەسرور بارزانى بڕیارئەدا یاخود پەرلەمانیكێك كە بڕیاری پارتى جێَ بەجێئەكات.بەڕاستى پارتى كوردستانى ئازادى شێواندوە كێ بەدڵ نەبێ ئەیخاتى زیندانەوە بێ ئەوەى كەس بیزانێ.داوا كارم لە ڕۆژنامەنووسان لەدەستەڵاتداران دوورلەوانەیى كە بە بنەماڵەوە دەستەڵاتیا لەدەستە گیانى پاكى سەرۆتان بیر نەچێ تاكو تاوانباریا لە دادگایەكى كروا دادگاى بكرێ وكەسەكان بەشێوەێكى ژێرپەردە نەدرێنە شاشەكان بە كرێ نەگیراوبن تەنها بۆ شاردنەوى كارەكانى خۆیان.ئەبێ گەر من وەكچێك بڵێم عاشقى كورەكەى تاڵەبانیم چیم لێبكەن.لە كۆتاى سوپاس بۆكوردستان پۆست سەركەوتووبن.
 
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە