سوریا و گه‌مه‌ی سیاسی نێوان ئه‌مریکاو ڕوسیا!
Wednesday, 02/10/2013, 12:00
خۆشبه‌ختانه‌هاتوهاواری به‌ڵای جه‌نگی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌مریکا له‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی سوریا به‌هۆی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جیهانی دژی جه‌نگه‌وه دورکه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ساتوسه‌داو مامه‌ڵه‌کانی ئه‌مریکاو روسیا له‌ژێر ناوی چه‌کی کیمیایی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دا درێژه‌ی به‌هه‌لومه‌رجێکی دوو ساڵه‌ی دێوزمه‌ی جه‌نگێکی خوێناوی داوه. جه‌نگێک که‌ڕۆژانه له‌لایه‌ن هیزی سوپای به‌شار ئه‌سه‌دو چه‌ند تاقمێکی ئینسان کوژیه‌وه له‌ناوخۆدا ده‌برێت به‌ڕێوه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ش جه‌نگه‌که‌یان له‌بوعدی ناوچه‌یی و جیهانیدا ڕاگرتوه. له‌لایه‌کی ئه‌م جه‌نگه‌دا، قوتبێکی ناوچه‌یی له‌وڵاتانیكی وه‌ک سعودیه‌و قه‌ته‌ر وتورکیا وئیسرائیل، تاده‌گات به مه‌سعود بارزانی وده‌سه‌لاته‌که‌ی، نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تی ئه‌مریکا وغه‌رب ده‌که‌ن وله‌پاڵ ئۆپۆزسیۆنێکی کۆنه‌په‌رستو ئینسان کوژدا ڕاوه‌ستاون، له‌سه‌رێکیتری ئه‌م جه‌نگه‌دا ئێران وحزبوڵا وحکومه‌ته‌کی مالیکی، ڕاوه‌ستاوه که‌نوینه‌رایه‌تی بردنه‌پێشه‌وه‌ی سیاسه‌تی روسیا ده‌که‌ن و له‌پاڵ رژێمی به‌عسی به‌شار ئه‌سه‌ددا، بۆ ئامانجی پاراستنی ناوچه‌ی نفوزیان، سه‌رێکیتری ئه‌م کوشتارگایه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌گرتوه. جه‌نگێک که‌ڕۆژانه قوربانیه‌کانی خۆی له‌خه‌ڵكی کریكارو زه‌حمه‌تکیش و مناڵان و ژنان ده‌سێنێ وکاولکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌دوای خۆیدا هێناوه، هێشتا ئاسۆیه‌ک له‌به‌رده‌م ڕاوه‌ستانیدا نیوه له‌گه‌مه‌یه‌کی سیاسی‌دا دێت وده‌برێت.
ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی که‌به‌فشاری ناره‌زایه‌تی به‌ره‌ی کۆمۆنیستی ورادیکال و ئینساندۆست، پاشه کشه‌یه‌کی کاتیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا ونه‌یانتوانی به‌ئاسانی سیاسه‌تی جه‌نگخوازی وپه‌لاماری سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا، به‌به‌هانه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی‌به‌ڕیبخه‌ن وبه‌هه‌مان شێوه‌ی سیناریۆی سه‌پاندنی جه‌نگ له‌دژ خه‌لكی عێراق، دوباره‌بکه‌نه‌وه، له‌ئێستادا که‌وتونه‌ته گه‌مه‌یه‌کی سیاسیه‌وه‌و نایانه‌وێت ئه‌م جه‌نگه ته‌واوکه‌ن. له‌ولاشه‌وه ده‌خاله‌تی روسیا هه‌م له‌فشارهێنانی به‌رده‌وام و هه‌م له‌خستنه به‌رده‌می رێگاچاره بۆ پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی و هاوپه‌یمانانی، له‌لایه‌نێکیتری ئه‌م گه‌مه‌سیاسیه‌یه. ڕاکێشانی جمهوری ئیسلامی بۆ نێو دانیشتنه‌کان نێوان به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن‌و حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د یه‌کێک له‌نێشانه‌کانی ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌یه.
ئاخرین هه‌واڵ و دانیشتنه‌کانی جۆن كیری‌و سێرگی‌لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاو روسیا و گه‌یشتن به‌رێگاچاره بۆ کارکردن له‌سه‌ر چه‌که کیمیاییه‌کان، که‌قه‌راره به‌دوای خۆیدا کۆبونه‌وه‌ی ژنێڤی دووی له ناوه‌ڕاستی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردی داهاتودا بۆسازبدرێ و له‌وێشدا نوێنه‌رانی رژێمی ئه‌سه‌دو ئۆپۆزسیۆنی تیا به‌شداربێت ، خۆی به‌رئه‌نجامیکی مه‌نقی ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌یه‌و هه‌ردوو به‌ره‌که‌ش نایانه‌وێت ئاوێک بکه‌ن به‌م ئاگره‌دا.
ئه‌وه‌ی له‌م هاوکێشه‌یه‌دا دیاره، ئه‌مریکاو روسیا هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی خه‌ڵکی سوریایان له‌به‌رچاودا نیه، به‌ڵکو چاویان له‌ناوچه‌ی نفوز وپێگه‌ی سیاسی‌و ئابووری خۆیانه. ته‌نانه‌ت دواخستنی بڕیاری لێدانی سه‌ربازی له‌سوریا نه‌ک هیچ پره‌نسیپێکی ئینسانی له‌پشته‌وه‌نه‌بوو، به‌ڵکو هۆکاره‌که‌ی بۆ به‌ته‌نیا مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ئاست هاوپه‌یمانه‌کانی وه‌ک به‌ریتانیاو ئیتاڵیا وبه‌شێکیتر له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا وناکۆکیه‌کانی نێوخۆی کۆنگره‌سی ئه‌مریکا وناڕه‌زایه‌تیه‌کی جیهانی به‌ڕووی جه‌نگدا ده‌گه‌ڕیته‌وه.
روسیاش ئه‌گه‌رچی ده‌وری میانجیگه‌ری ده‌بینێت به‌هۆی نه‌بونی توانای سه‌ربازی گه‌وره له‌حاڵه‌تی لێدانی ئه‌مریکادا، پێشنیاری داماڵینی چه‌کی کیمیایی سوریای، وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی، به‌ده‌سته‌وه‌گرت وهه‌م ئه‌مریکای له‌و ته‌نگانه یه‌ده‌رکێشا وهه‌م وه‌ک کارتێک به‌ده‌سته‌یه‌وه گرت له‌م گه‌مه سیاسیه‌دا. به‌تایه‌به‌تی که‌له‌حاڵه‌تی لیدانی سوریا و روخانی به‌شار ئه‌سه‌ددا، په‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌ناوچه‌که به‌دواوه ده‌بێ وبه‌ئه‌گه‌ری زۆریش ڕوسیا یه‌کێک له‌پێگه‌کانی خۆی که‌سوریایه له‌ده‌ستده‌دات. که‌بێگومان جمهوری ئیسلامی ئێران وحزبوڵای لوبنانیش یه‌کێک له‌زیان لێکه‌وتوانی سیاسی ئه‌م ئه‌گه‌ره ده‌بێت و ڕووبه‌ڕووی شکست‌و لاوازبونێکی سیاسی له‌ئاست ناوچه‌که‌دا ده‌کاته‌وه.
هه‌ر بۆیه روسیا له‌لایه‌ک به‌ژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌پارێزێت و له‌لایه‌کی که‌وه هاوپه‌یمانه‌کانیشی رزگار ده‌کات و پرۆسه‌ی درێژه‌کردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی جه‌نگی ئێستای سوریا تا کۆنگره‌ی جنێڤی 2 که‌ئاماده‌کاری بۆ ده‌که‌ن له‌قازانجی خۆی ده‌بینێ.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌پێده‌چێت ڕیگاچاره‌یه‌ک که‌بڕیاره له‌کۆنگره‌ی جنێفی2دا په‌یگیری له‌سه‌ر بکرێت، هه‌مان رێگا چاره‌ی یه‌مه‌ن بێت، که‌وه‌ک ته‌جروبه‌یه‌کی باش له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو ڕوسیاوه، چاوی تێبڕدراوه.
ئه‌وه‌ی له‌هه‌لومه‌رجی دوای زیاتر له‌دوو ساڵ، پاشه‌کشه به‌شۆڕش و کاولکاری و شه‌ڕو کوشتارو ئاواره‌یی و نه‌مانی هیچ جۆره ئارامیه‌ک له‌کۆمه‌ڵگای سوریادا، خۆی ده‌رخستوه، ئه‌وه‌یه که‌بارودۆخی سوریا کێشراوه ته‌نێو چوارچێوه‌ی گه‌مه‌یه‌کی سیاسیه‌وه که‌له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو ڕوسیا‌و ده‌وله‌تانی ناوچه‌که‌وه، به‌ده‌سته‌وه‌گیراوه.
تێپه‌ڕین له‌م بارودۆخه تراژیدیایه‌ی جه‌نگی سوریا، ته‌نها به‌ڕاگرتنی ئه‌م جه‌نگه‌و گێرانه‌وه‌ی پڕۆسه‌یه‌کی سیاسیه که‌تێدا خه‌ڵکی سوریا به‌شداربن له‌دیاریکردنی داهاتوی خۆیان‌و سیسته‌مێکی حکومڕانی. به‌تایبه‌تی که‌جه‌نگ وکوشتارێک که‌له‌ئارادایه، نه‌ک هه‌ر ڕێگایه‌کی له‌به‌رده‌م کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشانو بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا نه‌هێشتۆته‌وه تا له‌خه‌باتێکی سیاسی‌دا کێشه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د یه‌کلابکه‌نه‌وه، به‌ڵکو ده‌رگای به‌ڕوی چه‌ند تاقمێکی ئینسانکوژدا کردۆته‌وه، تا به‌ئاره‌زووی خۆیان ژیانی هاوڵاتیان له‌نێو ئاگری شه‌ڕوکوشتارو کاول کارییو ئاواره‌یدا ڕابگرن.
هه‌ر بۆیه‌ده‌بێ خواستی ڕاوه‌ستانی ده‌ستبه‌جێی جه‌نگ وه‌ک خواستێکی ئینسانی و به‌رهه‌ق‌هه‌م له‌لایه‌ن خه‌لکی سوریاوه‌و هه‌م له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئازادیخۆازی جیهانیه‌وه به‌ده‌سته‌وه بگیرێ و به‌فشاری ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان به‌سه‌ر هه‌موو لا‌یه‌نه‌که‌نی به‌شدار له‌م جه‌نگه‌دا دای سه‌پێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست