ئاكرێ .. ئەفسەرێكى ئاسایشى گشتى هەولێر وكەسێكى تر دەكوژرێن لە ناحیەى گردەسێن !! تازهکراهتهوه
Thursday, 14/01/2010, 12:00
شەوى رابردو لە كاتژمێر (12:30) روژى 13/14-1-2010 ولە هەولێكى مەفرەزەیەكى ئاساییشى گشتى هەولێر دا كە بە دوواى داوالێكراوێك دەگەڕان كە لە ناحیەى گردەسێن خوى شاردبووە ولەوێ ژیانى دەبردە سەر بۆ ئەوەى دەستگیرى بكەن بەڵام خۆى ناداتە دەست مەفرەزەى ئاساییش و تەقە دەكات و لە ئەنجامدا كوشتنى دوو كەسى لێكەوتەوە وكەسێكیش بریندار دەبێت.
بە پێى ئەو زانیاریانەى بە دەستمان گەیشتوون ئەفسەرى ئاساییشى گشتى بە ناوى (حەمە رەش) گیان لە دەست دەدات وداواكراوەكەش دەكوژرێت . تا ئیستاش ناوى داوالێكراوەكە نەزانراوە كە كێیە وتاوانە كەشى چییە!! ئەوەى دەزانرێت دەربارەى كەسەكە ئەوەیە كە (شێروانى) یە .
سەرچاوەیەكیش كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت وتى" كەسە داوالێكراوەكە شێروانى یە وپێش دوو ساڵ ونیوێك بە هوكارى كێشەیەكى كومەڵایەتى دەڤەرى بارزانى جێهشتووە ولە ناحیەى گردەسێن جێگیر بوو وە تا شەوى رابردوو كە بە دەستى مەفرەزەى ئاساییشى گشتى دەكوژرێت بێجگە لەویش ئەفسەرێكى ئاساییشی گشتى هەولێریش دەكوژرێت .
کوردستانپۆست : به سوپاسهوه خوێنهرێکی بهرێز ههندێ زانیاری پیڕاگهیاندین لهسه کهسی کوژراو : ناوی کهسی کوژراو (چقزی)ه و خهڵکی گوندی بهرسیاڤه و شێروانییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست