کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ئاكرێ موقەدەمێكى پولیسى زێبارى دەست درێژى دەكاتە سەر قایمقامى قەزاى ئاكرێ و و چەندین بوكسیش لێدەدات

Friday, 24/09/2010, 12:00



َ رێكەوتى 23/9/2010 موقەدەمى مزەوەرى پولیس "قاسم باشقالى" كە خۆى كونە موفەوەزێكێ پولیسى سەدەمانى بەعس بوو، دەست درێژى دەكاتە سەر "جەهوەر عەلى عەزیز"قایمقامى قەزاى ئاكرێ و بە كورسى و شەق لێیدەدات.
ئەمە و سەرچاوەیەكى نزیك لەم روداوە رایگەیاند كە كێشەكە بە هوى بانزینخانەیەك دروست بووە، كە هى موقەدەمى مزەوەر "قاسم" بووە كاتێك كە ویستویەتى بانزینخانەكەى خۆى بگوازێتوە و لە ناوەندى جووت سایدى باشقال دابندرێت.
هەر هەمان سەرچاوە وتیشى " قاسم " ئەگەر زێبارى و سەر بە "بابەكر زێبارى" و هوشیار زێبارى نە بوایە نەیدەتوانى ئەم دەست درێژیە بكات، بەڵام پشت ئەستورە بە وەى سەر بە بابەكر زێبارى و هوشیار زێبارى یە كە یێكیان سوپاسالارى ئیراقە و ئەوى تریان وەزیرى دەرەوەى ئیراقە .
ئەمە و شایانى باسە كە پێشتریش باسمان كردبوو كە كێ لە ئاكرێ حوكم دەكات و ئاشكراشمان كردبوو كە ئاغا كون و نوێیەكانى زێبارى باڵا دەستى یەكەمن لە ئاكرێ و نە هێزى حیزب و نە هى حكومەتیش هیچ دەست هەڵاتێكیان نییە بەرامبەر زێباریەكان، بەراستێش ئەگەر من لە شوێنى بەڕێز"جەهوەر عەلى عەزیز" بام بو یەك دەقەى تریش خوم بە قایمقامى ئاكرێ نەدەزانى و دەست لە كار كشانەوەى خوشم رادەگایند لە نزیكترین دەرفەت دا، چوونكە بە راستى ئەمە بەر لەوەى شەرمەزارى و بێ رێزى بێت بەرامبەر بە حكومەت، بێ رێزیە بەرامبەر بە روشنبیر و خەباتكار و كلتورى رەسەن و وڵات پارێزانى دەڤەرەكە. ئەم دەست درێژیەش نە هى یەكەم و نە هى دوواییشە، چوونكە پێشتریش هەر لە لایەن ئاغایەكانى زێبارى یە جاشەكانەوە دەست درێژى كاربوویە سەر ئەفسەرێكى پولیس لە لایەن زاتى ناموبارەك و نا موقەدەسى زێبارى(رەزا زێبارى) و هەر وەها دەست درێژى و ئیهانەكردنى كوڕە شەهید"كامیران قاسم"سەروكى شارەوانی ئاكرێ و جگە لە چەندین دەست درێژى ترى ئاغایەكانى زێبارى بۆ سەر دەولەَمەندان و كاسباكاران و ...تد.
هێواداریشم حكومەت لە خەو بە ئاگابێتەوە، ئەگەر نا لە وانەیە خوا نە خواستە گروپێكى دژە ئاغا و كونە مستەشار و خاوەن نەوت و لشەجاعەى بەعس و ئەم بە ناو موقەدەمەى موزەوەرى زێبارى و هاوشێوەكانى دروست ببێت و "ئیحقاق و لحەق" بكەن . لە گەڵ ئەو پەڕى رێزو خوشەویستیم بۆ عەشیرەتى زێبارى عەشیرەتێكى كونى كوردە و خاوەنى چەندین خەباتكار و روشنبیر و زاناى بە ناو بانگە، داواكاریشم لە روشنبیر و زانایانى زێبارى دژى ئەم كردەوە نا رەوایانە بوەستن كە دەكرێنە سەر بەرپرسانى ئاكرەیى لە حكومەت دا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە